KCDK-E:بۆ ئۆجالان دەڕژێینە سەر شەقام
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا (KCDK-E) رایگەیاند، لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و ئەو بارودۆخەی ئەوی تێدایە، بانگەوازی ئەوە لە گەلەکەمان دەکەین کە هەڵسنە سەر پێ و بڕژێنە سەر شەقام.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا (KCDK-E) رایگەیاند، لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و ئەو بارودۆخەی ئەوی تێدایە، بانگەوازی ئەوە لە گەلەکەمان دەکەین کە هەڵسنە سەر پێ و بڕژێنە سەر شەقام.
دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا (KCDK-E) لە بارەی رووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمرالی راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی کردەوە، رووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمرالی کە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان تێیدا زیندانی کراوە، گومانێکی زۆری لە لای گەلی کورد دروست کردووە.
(KCDK-E) هاوکات رایگەیاند، لە بارەی ژیانی رێبەری گەلی کورد گومەنێکی گەورە لە لامان دروست بووە و لەم چوراچێوەیەدا بە تایبەت بانگەوازی ئاڕاستەی کۆنسەی ئەوروپا و کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە و هەموو رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە بکەونە جموجوڵ.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا (KCDK-E) لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا هاوکات بانگەوازییەکی ئاڕاستەی گەلی کورد لە ئەوروپا و کەسانی شۆڕشگێر و دیمۆکرات و رۆشنبیران کرد کە بە شێوەیەکی چالاک هەڵوێستیان بنوێنن و هۆشداری بدەن بە ریکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بڕژێنە ناو شەقامەکان و جەختیشی کردەوە کە بە خۆراگریمان لە دەوری رێبەر ئاپۆ دەبین بە بازنەیەکی پاراستن و بۆ ئازادیی ئەو هەڵدەستینە سەر پێ و هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ.
ز.ش