کۆچەرین کۆچەر گەریلای هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە / HPJ) رایگەیاند، کادێری پێشەنگی پەکەکە زیلان لە سڵی ١٩٩٦دا لە درەسیم چالاکیی فیدایی ئەنجامدا و بووە سەرچاوەی ورە و هێز بۆ ژنانی تێکۆشەر و وتی، "هەموو هەنگاوەکانمان بۆ تۆڵەى شەهیدانمانە".
کۆچەرین کۆچەر گەریلای هێزەکانی پاراستنی ژنی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە / HPJ) لەبارەی کادێری پێشەنگی پەکەکە زەینەب کناجی (زیلان)، کە ٣٠ی حوزەرانی ١٩٩٦ لە دەرسیم چالاکیی فیدایی ئەنجامدا وتی، ئێمە وەک گەریلاکانی هەپەژە لەسەر رێگای زیلان تێدکۆشین و وتیشی، "هاوڕێ زیلان رۆحی شۆڕش و ژیانی ئازادی فێرکردین، بۆیە پێش هەموو شتێک یادی ئەو هاوڕێیانە بەرز رادەگرم، کە لە مانگی حوزەیران دا شەهید بوون، بە تایبەتی هاوڕێیانمان، کە ساڵی پار لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین، گارە و حەفتانین شەهید بوون و بە رێزەوە یادیان دەکەمەوە. شەهید بۆ ئێمە پیرۆزترین ئاستە. ئێمە بە شەهیدەکانمان سەربەرزین. ئێمە هەموو کات لەسەر رێگاکەیان درێژە بە تێکۆشان دەکەین. بۆ هێنانە دیی خەون و خولیایان، کە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ بوو، ئێمە تێدەکۆشین".
گەریلا کۆچەرین کۆچەر باسی ئەوەیکرد، زیلان یەکێک لە کادێرانی پێشەنگی پەکەکە بە چالاکیی فیدایی خۆی بووە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ژنانی تێکۆشەر و وتی، "فەرماندەی گەورەمان هاوڕێ زیلان لە دژی ئەو هێزانە، کە دەیانخواست ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنن و لە ناوی ببەن، بە چالاکییە فیداییەکەی وەڵامی دانەوە و بەرەنگاریان بوویەوە. هاوڕێ زیلان بە چالاکییەکەی فیدایەتیی فێری ئێمە کرد. ئێمە وەک ژنە گەریلاکان لەسەر رێگای زیلانین و بۆ خاکی خۆمان و بۆ کوردستان هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانمان ئەنجامی دەدەین".
"ئێمە بۆ گەلەکەمان و خاکی کوردستان قوربانی دەدەین"
کۆچەرین کۆچەر لە بەردەوامیی وتەکانیدا سەرنجی خستەسەر رێگا و شێوازەکانی خاوەنداریکردن لە شەهیدان و وتی، "دوای شەهادەتی هەڤاڵ زیلان هەزاران زیلان ئافرێنران. وەک ژنە گەریلاکان، ئێمە هەموو کات خاوەنداری لە زیلان دەکەین. هاوڕێ زیلان بە چالاکییەکەى خۆی ژیانی جوان کرد و بەرخودانی بۆ ئێمە وەک میراتێک بە جێھێشت. ئێمە رێبەر ئاپۆ بۆ خۆمان دەکەینە بنەما، کە دەیوت، "زیلان فەرماندەی منە". هەموو هەنگاوێکمان و هەموو سەرکەوتنەکانمان تۆڵەى شەهیدەکانمانە".
کۆچەرین کۆچەر گەریلای هەپەژە ئەوەشی وت، "دوژمن ئێستا لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانی کوردستان. با دوژمن ئەوە بزانێت چەند هێرش بکات ناتوانێت ئیرادەی گەریلا تێکبشکێنێت. ئێمە لە دژی داگیرکەران بێدەنگ نابین. هەموو هەنگاوەکانمان بۆ گەلەکەمان، بۆ خاکەکەمان و بۆ رێبەرەکەمانە. بۆیە ئێمە تێدەکۆشین و بەرەنگاری و بەرخودان دەکەین. بۆ ئەوەش ئێمە قوربانی دەدەین. ئێمە رێگا نادەین دوژمن بە هێرشەکان گوشار لە گەلەکەمان بکات. ئێمە بۆ ناسنامەى گەلی کورد تێدەکۆشین".
گەریلای هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە) کۆچەرین کۆچەر لە کۆتایی وتەکاندا رایگەیاند، "تێکۆشانی گەلی کورد بە تایبەتی لە گەنجان و دایکانەوە هێز و ورە وەردەگرێت. ئێمەى گەریلا، هەموو کات لەگەڵ گەلەکەماندا بەرەنگاری و بەرخودان دەکەین. بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی رێبەر ئاپۆ، بۆ کۆتایهێنان بە داگیرکەریی سەر کوردستان لە دژی دوژمن تێدەکۆشین و گەلی کورد دەپارێزین".
ژ.ت