کۆدار: کۆمەڵگایەکی ئازاد بە ئازادی ژنان دەبێت

کۆدار بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئامەژەی بەوەدا، کە پێکهێنانی کۆمەڵگای ئازاد تەنها بە ئازادی ژنان دەبێت و کۆمەڵگای کوردی بە بۆنەی تێکۆشانی ژنانی ئازادەوە لە ئازادی نزیک بۆتەوە.

کۆردیناسیۆنی دیموکراتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. کۆدار پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەی"کاتی پاراستنی کۆمەڵگای ئازاد و ژنێکی ئازادە" دەربڕی و داوای لە هەموو تاکی ئێرانی و بە تایبەتی کۆمەڵگای کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە لە تێکۆشانی ئازادیدا بەشدار بن و لە هەموو کات زیاتر ڕێکخستنەکە فراوان بکەن.

لە بەیاننامەکەی کۆداردا ئاماژە بە گرنگیی ڕۆژی ژنان و تێکۆشانی ژنانی کورد بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ژنانی تێکۆشەری کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان کراوە و هاتووە: "٢٥ی تشرینی یەکەم تەنها ڕۆژی تێکۆشانی دژ بە ژنان نییە، لە هەمانکاتدا رۆژی تێکۆشانی ئازادی گشتیە و رزگاریە لە دەسەڵاتی پیاوسالاری."

کۆدار هەروەها ئاماژە بە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات کە دەڵێت "تاوەکو ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگا ئازاد نابێت" و دەشڵێت: ئەمڕۆ رزگاری کوردستان و ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازاد، بە دڵنیاییەوە پەیوەستە بە ئاستی ئازادی ژنەوە."

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی کۆداردا هاتووە: "ژن، کۆمەڵگا، ئیکۆلۆژی" ڕووبەڕووی دەسەڵاتی تێکدەرانەی سیستمی پیاوسالاریی سەرمایەداری جیهانی دەبێتەوە و ڕایگەیاندووە: هەتا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگا هەرگیز ئازاد نابێت و ئەو ئیکۆلۆژییەی ڕووبەڕووی شکست بووەتەوە، رزگار نابێت."

کۆدار ئاماژە بەوە دەکات کە ئاستی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد ئەمڕۆ لە ئاستێکی گەورەدایە کە بە هۆی گرنگییەوە بۆ پرسی ئازادی ژنان و کۆمەڵگا و ئازادییە ژینگەییەکان جیهانی بووە و بەرپرسیارێتی ژنانی کوردی قورستر کردووە.

کۆدار، ئەوەش بەبیردێنێتەوە، کە ڕێبەری ڕاستەقینەی ئازادی ژن، کۆمەڵگا و ئازادیی ژینگەیی، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و بەم شێوەیە هەزاران ژن و پیاو گیانیان بەختکردووە و بەردەوامە، "شەهیدانی ژن لە تەڤگەری ئازدی بە قوربانیدانیان، چەمکەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی'یان پێکەوە گرێدا و بوونە چرای ڕێبازی ژنانی ئازاد.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، کۆدار ئاماژەی بەوەکردووە، کە تاکە رێگا بۆ گەیشتن بە ئازادیی ژنانی کورد تێکۆشانی سەرتاسەرییە و داواش لە هەموو ژنان و پیاوان و تاکەکانی کۆمەڵگا و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین، کە بە بەشداری چالاکانە و بێگومان دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و خەڵکی ئازاد بە ئازادی ژنان دەبێت و کۆمەڵگای کوردیش بە بۆنەی تێکۆشانی ژنانی ئازادەوە لە ئازادی نزیک بۆتەوە."

ف.ق