کفری؛ بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی بنەماڵەی شەهید مامۆستا شەماڵ کرا
لەچواچێوەی چالاکییەکان بۆ خاوەنداریکردن لە شەهیدان و بنەماڵەکانیان، تەڤگەری ئازادی سەردانی گڵکۆی شەهید مامۆستا شەماڵیان کرد و بنەماڵەی شەهیدیان بەسەرکردەوە.
لەچواچێوەی چالاکییەکان بۆ خاوەنداریکردن لە شەهیدان و بنەماڵەکانیان، تەڤگەری ئازادی سەردانی گڵکۆی شەهید مامۆستا شەماڵیان کرد و بنەماڵەی شەهیدیان بەسەرکردەوە.
لەچوارچێوەی هەڵمەتی جەژنی ڕەمەزان بو خاوەنداریکردن لەشەهیدانی ڕێگای ئازادی کورستان و بنەماڵەکانیان، تەڤگەری ئازادی بەردەوامن لە سەردانکردنی گڵکۆی شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکانی کوررستان، لە شاری کفری سەر بە پارێزگای دیالەش، بە سەرپەرشتیی هەردوو هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادی و بە بەشداریی هاوسەرۆکی کەرکوک و ئەندامانی ئەنجوومەنەکانی کەرکوک، سلێمانی و کفری، سەردانی گڵکۆی شەهید سوهەیل خورشید ناسراو بە (مامۆستا شەماڵ)یان کرد، هەروەها بە مەبەستی پیرۆزکردنی جەژنی ڕەمەزان بنەماڵەی شەهیدیشیان بەسەرکردەوە.
لەلای خۆیانەوە بنەماڵەی شەهید سوهەیل خورشید ناسراو بە (مامۆستا شەماڵ)، ئەو سەردانەیان بەرز نرخاند پەیمانیان دووپات کردەوە، کە بەردەوامبن لەتێکۆشان لەسەر رێبازی ئەو رێبازەی شەهید شەمال کە لەپێناویدا شەهید بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نیوەڕۆی ڕۆژی ۲٨ی ئابی ٢٠٢٢، لەکاتی گەڕانەوەی لەدەوامی فەرمانگەکەی بۆ ماڵەوە، نوسەر و لێکۆڵەر، چالاکی سیاسی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی، سوهەیل خورشید، ناسراو بە مامۆستا شەماڵ، لەبەردەم ماڵەکەیدا لە کفری درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و تیرۆکرا، پاش لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بوو، کە ئەندامانی سەر بە بەرەی تورکمانی سەر بە میتی تورکیا ئەو کارە تیرۆرستییەیان ئەنجامداوە.
ژ.ت