خانەوادەی شەنیاشار: بۆ ئەوەی حساب نەدەن وڵاتیان سووتاند

خانەوادەی شەنیاشار کە لە بەردەم دادگای روحای باکوری کوردستان بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێت رایگەیاند، ئەردۆغان لەناو خەون و خەیاڵدا دەژی و بۆ ئەوەی حساب نەدەن وڵاتیان سووتاندووە.

دایە ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لەلایەن خزمان و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژراون، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕێدا، کە ئەویش لە هێرشەکەدا بریندار بوو، لە ڕۆژی ٢٥٦مینی چالاکییەکەیاندان لە بەردەم بینای دادگای رحا بۆ هێنانەدیی دادپەروەری.

بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، " بۆ ئەوەی حساب نەدەن وڵاتیان سووتاند. ئابوری ئیفلاسی کرد. دادپەروەری ئیفلاسی کرد. مرۆڤایەتی ئیفلاسی کرد. ئەردۆغان لە خەون و خەیاڵدایە. چاوەکانی دادگای روحا کوێرن و گوێکانی کەڕن. ویژدانیان بووە بە بەرد. ئیشکگری دادپەروەریمان لە ٢٥٦مین رۆژدا بەردەوامە."

ف.ق