خانەوادەی شەنیاشار: بێدەنگ نابین و بەرخۆدان دەکەین
بەرخۆدانی خانەوادەی شەنیاشار لەبەردەم دادگای روحا ٧٤ رۆژە بەردەوامە. خانەوادەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بێدەنگ نابن و بەرخۆدان دەکەن.
بەرخۆدانی خانەوادەی شەنیاشار لەبەردەم دادگای روحا ٧٤ رۆژە بەردەوامە. خانەوادەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بێدەنگ نابن و بەرخۆدان دەکەن.
ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەری و دوو کوڕی لەلایەن خزمەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئەکەپە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی کە ئەویش بریندار بوو، ٧٤ رۆژە لەبەردەم دادگای روحا دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە. خانەوادەی شەنیاشار کە دوێنێ ئازادکران، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەبەردەم دادگای روحا دەستی بە چالاکی کردەوە.
ئەمڕۆش لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا خانەوادەی شەنیاشار راگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە و باسی ئەوەکرا، "لەگەڵ هەموو دەستوەردانەکان ئێمە لەبەردەم باڵەخانەی دادگای روحاین. ئێمە بێدەنگ نابین، دەست لە بەرخۆدانمان هەڵناگرین."
ف.ق