خەباتی پارتی چەپی سەوز لە شارەکانی باکور و تورکیا بەردەوامە
پارتی چەپی سەوز لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لە زۆر شار ئۆفیسی کردەوە و لەگەڵ گەل و دوکانداران کۆبووە.
پارتی چەپی سەوز لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لە زۆر شار ئۆفیسی کردەوە و لەگەڵ گەل و دوکانداران کۆبووە.
پارتی چەپی سەوز، بەردەوامی بە خەباتی هەڵبژاردنەکان دەدات. پارتی چەپی سەوز لە زۆر شار ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە و سەردانی دوکاندارانی کرد و لەگەڵ گەل کۆباووە.
روحا
پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی هێواگی روحا ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە. ئەندام و بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، تەڤگەری ژنانی ئازادی (تەژەئا)، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و سەدان کەس بەشداریان کرد.
بە سەدان کەس لە گەڕەکی گۆلباشی ناوچەی هەواگ لە ئۆفیسەکە کۆبوونەوە و بە دەهۆل و زوڕنا پێشوازی لە کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز کرا. لە ئاهەنگەکەدا کە زۆر گەنج بەشداریان کرد دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ'،' بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' و ' شەهید نامرن' وترانەوە.
نێرگز چیدەم کاراکەچیلی کاندیدی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ئاکەپە لە دەستی گەلدابوو و وتی، : بەڵێن دەدەین کە لە ١٤ی ئایاردا دەسەڵاتی زۆردار دەنێرین. بە شەو و رۆژ لە گەڕەک، گوند دەگەڕێین و پارتەکەمان دەکەینە پارتی یەکەمین."
عومەر ئۆجالان کاندیدی پەرلەمان رایگەیاند کە گەلی کورد بە شێوەیە سەربەرز بەردەوامی بە تێکۆشانەکەی دەدات و وتی، " کاتێک دەڵێن 'پارتی' گەل ئێمە دەناسێت. لەبەرئەوەی ئێمە بزوتنەوەی گەلن. بۆ ئازادی ئەم خاکە باجی گەورەمان داوە. هەندێک کەس لە کۆڵانەکان خەریکی چیرۆک وتنەوەن. بەو چیرۆکانە هەوڵ دەدەن مێشکی گەلەکەمان تێکەڵ بکەن. بەڵام ناتوانن. پارتەکەمان لێرەیە. پارتی چەپی سەوزە."
دواتر ئۆفیسی هەڵبژاردن کرایەوە.
ئیدر
خەباتی پارتی چەپی سەوز لە ئیدریش بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە. ئایسەل ئاراس، یڵماز هون کاندیدەکانی پارتەکە لە ئیدر و چالاکوانانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد ئەمڕۆ لە گەڕەکی جومهوریەت دەستیان بە خەباتی ناساندن کرد. لە سێ لاوە کاندیدەکان و چالاکوانان بەشداریان لە خەباتدا کرد و چوونە نێو گەڕەکەکان. هاوڵاتیان پێشوازیەکی گەرمیان لە کاندیدەکان کرد. هاوڵاتیان داواکاری سەرکەوتنیان کرد و بەڵێنیاندا خاوەنداری لە پارتی چەپی سەوز بکەن.
مۆغلا
پارتی چەپی سەوز لە گەڕەکی تورگوت رەئیسی ناوچەی بۆدرومی موغلا ئۆفیسی هەڵبژاردنی ژنانی کردەوە. لە کردنەوەی ئۆفیسەکەدا دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' وترایەوە و بە دەفلێدان هەڵپەڕکێ کرا.
زوهال ماجید هاوسەرۆکی هەدەپەی بۆدروم رایگەیاند کە تێکۆشانی ژنان کە هەموو گۆڕەپانێکە و وتی، " ئێمە یەکەمجارە لە بۆدروم ئۆفیسی هەڵبژاردن دەکەینەوە. ئێمە وەک ژنان ژیانی نوێ بنیات دەنێین. چاوەڕێی ١٥ی ئایار بن ژنان دێن."
ئیزمیر
پارتی چەپی سەوز لە چوارچێوەی خەباتی هەڵبژاردندا لە ناوچەی کۆناکی ئیزمیر لە گەڕەکی چیمەن تەپە بڵاوکراوەی بڵاوکردەوە و سەردانی کرێکارە ژنەکانیان کرد. هەدیە کۆرکوت کاندیدی پەرلەمان و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز بەشداریان کرد. لە بڵاکردنەوەی بڵاوکراوەکاندا ژیان پێشوازیەکی گەرمیان کرد.
بالیکەسیر
پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی ئەردەکی بالیکەسیر سەردانی دوکاندارانی کرد. بڵاوکراوەی بڵاوکردەوە و داوای پشتگیری کرد. گەل پشتگیریەکی گەورە پیشاندا و بانگەوازی ئەوەکرا کە پێویستە کۆتایی بە رژێمی تاکەکەسی بهێنرێت."
شەڤین جۆشکون کاندیدی پارتی چەپی سەوز لەگەڵ دوکاندارەکان قسەی کرد و رایگەیاند کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایارلە بالیکەسیر مێژوو دەنووسرێتەوە و پێویستە هەموو کەسێک بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و وتی، " ئێمە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین دەنگەکانیان بپارێزن و دەنگی خۆیان بە پارتی چەپی سەوز بدەن. بەردەوامی بە خەباتمان دەدەین و فراوانتری دەکەین."
ئامەد
سەمەد مەنگوچ کاندیدی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز و شاندەکەی سەردانی گوندانی ناوچەی کارازی ئامەد کرد. مەنگوچ رایگەیاند کە گەلی کورد لەدژی سیاسەتی پشتگوێخستن لەسەر پێیە و وتی، " ئەم هەڵوێستە پیرۆزەی گەلەکەمان هەموو مافەکان بەدەست دەهێنێت. دوای سەدەیەک رەتکردنەوە لە قۆناغێکی گرنگداین. یان بەردەوامی بە سیستمی تاکەکەسی دەدرێت یان دەبێت بڵێین نا بۆ ئەم سیستمە."
لە پیران کۆبونەوەی ژنان
خالیدە تورکئۆغلۆ، سەڤیلای چەلەنژ کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد و گوڵستان ئاتاسوی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد و بەڕێوەبەرانی پارتەکان لە ناوچەی پیرانی ئامەد کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا دروشمی ' ژن ژیان ئازادی' و ' بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە.
گوڵشتان ئاتاسۆی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد ئاماژەی بە فشاری سەر ژنان کرد و رایگەیاند، دەیان ساڵە ژنان بۆ کۆتاییهێنان بە فشار و توندوتیژیەکان تیدەکۆشن بۆ ئەوەی بگەنە ئازادی خۆیان.
'کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنین'
خالیدە تورکئۆغلۆ باسی ئەوەشێ کرد کە ئەوان دزەکان باش دەناسن و بۆیەش خاوەنداری لە ئیرادەیان دەکەن و ژنان بە بەهێزی دەنێرنە پەرلەمان. تورکئۆغلۆ بەڵێنی بە ژنان و گەلدا کە کۆتایی لە رژێمی یەک کەسی بهێنن و وتی، " هەموو هەڤاڵانمان لە زیدنان ئازاد دەکەین. گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵدەگرین و هەژاری ژنان دەبەینە پەرلەمان و چارەسەری دەکەین."
ئەستەنبوڵ
کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی ئەرنەڤوتکوی ئۆفیسی هەڵبژاردنیان کردەوە. بەڕێوەبەرانی پارتەکە لە ناوچەکە ستاندی هەڵبژاردنیان دانا. زۆر کەس کۆبوونەوە و هەڵپەڕین و دروشمیان بەرز کردەوە. جەماوەر تاوەکو گەڕەکی تاشۆلوک رێپێوانیان ئەنجامدا و دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆیان' وتەوە. رێپێوانەکە لەبەردەم ئۆفیسی هەڵبژاردن کۆتایی هات و کاندیدەکانی هەرێمی سێیەمی ئەستەنبوڵ بەشداریان کرد و ئۆفیسی هەڵبژاردنیان کردەوە.
مێرسین
عەلی بۆزان و ئەسرا ئەرگوزەلئۆغلۆ کاندیدەکانی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی یەنیشەهیر سەردانی کۆمەڵەی کەلتوری عەلەوی و جەمخانەکانیان کرد. عەلی بۆزان لە سەردانەکەدا قسەی کرد و بەبیری هێنایەوە کە ماوەیەکی کەم بۆ هەڵبژاردنەکان ماوە و ئاماژەی بە کێشەکانی کۆمەڵگەی عەلەویەکان کرد. بۆزان وتی، پارتەکەیان سەردەکەوێت و مێرسین سەردەکەوێت و پارتەکەیان چارەسەری بۆ کێشەی عەلەویەکان دەهێنێت. بۆزان باسی ئەوەشت کرد کە پارتی چەپی سەوز کێشەی عەلەویەکان وەک کێشەی خۆیان دەبینێت.
حەسەن کلاڤوز سەرۆکی جەمخانەی مێرسینیش سیاسی سەردانەکەی کرد و پەیامی پشتگیری بۆ کاندیدەکان دووپات کردەوە.
ف.ق