خه ڵکی وان بە بڕیار و پێداگرن

وان لە ١٠ هەڵبژاردنی ٢١ ساڵی ڕابردوودا، کە بەردەوام شکستیان بە ئاکەپە هێناوە ئێستاش خۆیان ئامادە دەکەن بۆ شکستپێهێنانەوەی ئاکەپە لە ١٤ ی ئایاردا.

خەڵکی وان تا ئێستا لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا ئاکەپەیان تێکشکاندووە و چاوەڕێی بردنەوەی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار و تێکشکاندنەوەی ئاکەپە دەکەن.

'ئەمە دواین هەڵبژاردنی ئاکەپە دەبێت'

 خەڵکی وان لەبارەی هەڵبژاردنەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)یان ڕاگەیاند، ئەمە دوایین هەڵبژاردنی ئاکەپە دەبێت. خانێ ئاککۆش هاووڵاتیی شاری وان وتی، چەندین ساڵە دەنگ بە هەدەپە دەدات و وتیشی، "ئەمجارە دەنگ بە پارتی سەوزی چەپ دەدەین. ئەم هەڵبژاردنە دوا هەڵبژاردن دەبێت، کە ئێمە بەرامبەر بە ئاکەپە بەشداریی تیادا دەکەین. پارتەکەمان سەرکەوتوو دەبێت. خەڵکی وان دوا وانە لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دا بە ئاکەپە دەدەن و ئێمە لەو بڕوایەدان هەر ٨ کورسییەکەی وان دەبەینەوە".

'ئێمە لە هەموو کوردستان شکستیان پێ دەهێنین'

هەروەها ئەتیلا کوملی هاوڵاتییەکی تری وان ڕایگەیاند، لە ١٤ی ئایاردا هەموو کوردستان لە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە پاک دەکەینەوە. ئێمە لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ پارتی چەپی سەوز بۆ داهاتوویەکی ئازاد و دیموکراتیک دەکەینەوە. پارتی چەپی سەوز سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت، ئێمە وەک گەل لەگەڵ پارتی چەپی سەوزداین، سەرکەوتوو دەبین و خەبات و تێکۆشان سەردەکەوێت".

'ئێمە هەموومان خەباتکاری حیزبین'

هاوڵاتییەکی تر بە ناوی شەرەف تەیمور ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا بۆ دوایینجار شکست بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەهێنن و هەر ٨ پاڵێوراوەکانمان لە وان بۆ پەرلەمان سەردەکەون و وتی، "ئێمە ئاکەپە دەکەین بە پارتی سەر کاغەز. گەلەکەمان لێیان بێزارن. ئەمجارە گەلەکەمان زۆر بە پێداگرییەوە سوورن لەسەر تێکشکاندن و کۆتاییهێنان بەم سیستەمە فاشیستییە. هەر دەنگدەرێکی هەدەپەش خەباتکارێکی پارتییە. ئێمە تەنها دەنگ نادەین، بەڵکو کۆمەڵێک و جەماوەرێکینن کە چالاکانە هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەین. لە ١٤ی ئایاریشدا ئەنجامەکان دەبینین."

ژ.ت