هاوسه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له‌باره‌ی نه‌ورۆزی ٢٠٢٢دا كه وه‌ك "نه‌ورۆزی ئازادكردنی رێبه‌رایه‌تی" ناودێری كردووه، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
راگه‌یه‌نراوی كه‌جه‌كه:
ئێمه هه‌موو شه‌هیدانی نه‌ورۆز كه رۆژی ئێستا و به‌رخودانی گه‌لی كورد نه‌ورۆزیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌مڕۆ، له كه‌سایه‌تی مه‌زڵوم دۆغان، زه‌كیه ئاڵكان، راهشان ده‌میره‌ڵ، رۆناهی و بێریڤانهكان به رێز و پێزانینه‌وه به بیر ده‌هێنه‌وه. ئێمه نه‌ورۆزی رێبه‌ر ئاپۆ، ته‌واوی هاوڕێیانی زیندانه‌كان، گه‌ریلا و گه‌لی خۆمان پیرۆز ده‌كه‌ین. سوێند ده‌خۆین كه تێكۆشانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و رووخاندنی فاشیزم و ئازادكردنی رێبه‌ر ئاپۆ كه ئێمه به نه‌ورۆزه‌وه دهستیپێبكهین، به سه‌ركه‌وتن بینه‌خشێنین. نه‌ورۆزی ئازادكردنی رێبه‌رایه‌تی زۆر گه‌شاوه و به‌رچاو ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ساڵی ٥٠هه‌مینی رێبه‌رایه‌تی و په‌كه‌كه، وه‌ك ساڵێكی گه‌وره‌ی تێكۆشان له مێژوودا جێی خۆی ده‌كاته‌وه.
نه‌ورۆز بۆ كوردان ته‌نیا جه‌ژن و نه ته‌نیا به‌رخودان و تێكۆشانه. نه‌ورۆز راستییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی، ناسنامه‌ی گه‌لی كورده‌وه، كه سه‌رجه‌م به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ده‌وره‌وه كۆده‌بنه‌وه. نه‌ورۆز و كورد وه‌ك یه‌كیان لێهاتووه. نه‌ورۆزێك كز بێت، كزبوونی كوردایه‌تیه، نه‌ورۆز گه‌ش، ده‌بێته هۆی گه‌شانه‌وه‌ی كوردایه‌تی. رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و به‌هایه‌یان داوه‌ته نه‌ورۆز، زیندووكردنه‌وه و به‌هێزكردنی نه‌ورۆز وه‌ك زیندووكردنه‌وه‌ی كوردان و به‌هێزكردنی كوردانیان بینیوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ژیاندنه‌وه و به‌هێزكردنی نه‌ورۆزیان وه‌ك ئامانج و ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆیان بینیوه.
گه‌لی كورد بووه‌ته گه‌لی نه‌ورۆزی نه‌به‌زیو و تێكنه‌چوو
بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی له نه‌ورۆزدا هاتووه‌ته سه‌ر گۆڕه‌پانی مێژوو و هێشتاش له پێشی پێشه‌وه واتایه‌كی گه‌وره‌ی داوه‌ته نه‌ورۆز. به‌رخودانی نه‌ورۆز به بڵێسه‌ی نه‌ورۆز گه‌شاوه‌ته‌وه، شه‌هیدانی نه‌ورۆز سه‌رهه‌ڵدانیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا، له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ورۆزێك گه‌لی كورد سه‌رله‌نوێ خۆی بونیاتناوه‌ته‌وه. شۆڕشی گه‌وره‌ی دیموكراتیك، شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی، كولتوری، شۆڕشی ژیانه‌وه له نهورۆزهكاندا دروستبوون. زه‌كیه ئاڵكان، راهشان، رۆناهی و بێریڤان بوونه بوونه هه‌وێنی وڵاتپارێزی و ئازایه‌تی راستی كۆمه‌ڵگای نوێی كورد. هه‌موو ئه‌و راستییانه گه‌لی كوردیان كردووه به گه‌لی سه‌رهه‌ڵدان و نه‌ورۆز. گه‌لی كورد به به‌های ده‌وڵه‌مه‌ند و جوانی رازاوه‌ته‌وه و بووه‌ته گه‌لی نه‌ورۆزی نه‌به‌زیو. گه‌لی كورد ماوه‌ی ٥٠ ساڵه به گیانی نه‌ورۆز خۆڕاگری د‌كات و به تێكۆشان بووته پێشه‌نگی سه‌ده‌ی ٢٠ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئازاد و دیموكراتیك بكات. گه‌لی كورد كه بووه‌ته نه‌ورۆز، گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌كاته نه‌ورۆز.
نه‌ورۆزی ئازادكردنی رێبه‌رایه‌تی
ئێمه به جۆش و خرۆش و هیوایه‌كی گه‌وره‌وه پێشوازی له نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ ده‌كه‌ین. به به‌های گه‌وره كه تێكۆشانی رێبه‌رایه‌تی كه پێیناوه‌ته ساڵی ٥٠ هه‌مین و به ئیراده‌ی تێكۆشان، ئێمه ئامانجی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه له ساڵی ٥٠ هه‌میندا، رێبه‌ر ئاپۆ له رووی جه‌سته‌ییه‌وه ئازاد بكه‌ین. ئێمه ده‌ڵێین، ئیتر به بێ رێبه‌رایه‌تی هه‌رگیز نابێت! ئێمه به قه‌رزێكی قورس له‌سه‌ر خۆمانی ده‌بینین كه رێبه‌رایه‌تی خۆمان كه خزمه‌تی گه‌وره‌ی به گه‌له‌كه‌مان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی كردووه، ئازاد بكه‌ین. كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئێمه ئه‌و قه‌رزه بده‌ینه‌وه و شایسته‌ی رێبه‌رایه‌تی بین. ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و دیموكراسی، به خاوه‌نداری له رێبه‌رایه‌تی و ئازادكردنی جه‌سته‌یی رێبه‌رایه‌تییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان به باشی به‌و راستیه ده‌زانن، نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ وه‌ك نه‌ورۆزی ئازادكردنی رێبه‌رایه‌تی پیرۆز ده‌كه‌ن.
ژنانی كورد هێزی چالاك و پێشه‌نگن
نه‌ورۆز هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بناغه‌ی ئازادی ژنان، بوونه‌ته ئه‌و رۆژانه‌ی كه دیموكراتیكبوونی كوردیان پێكهێناوه. ژنانی كورد له نهورۆزهكاندا له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌دا جێیان گرتووه و راستی نوێی گه‌لی كوردیان بونیاتناوه. له تێكۆشانی ئازادی ژنانی كورددا، به به‌های نه‌ورۆزه. ئه‌گه‌ر ٨ی ئادارهكان ژن به گیانێكی گه‌وره‌ی تێكۆشانه‌وه و به ئیراده‌ی تێكۆشانه‌وه جوڵاونه‌ته‌وه، رۆڵه‌كه‌یان زیاتر كه ژنانی كورد له نهورۆزهكاندا به شێوه‌یه‌كی چالاك و پێشه‌نگ له نهورۆزهكاندا به‌شداری له ژیانی ئازاد و دیموكراتیك ده‌كه‌ن. له‌و رووه‌وه ٨ی ئادار مزگێنی ئه‌وه‌یه كه نه‌ورۆز چۆن ده‌بێت. رابوونی ژنان له ٨ی ئاداری ٢٠٢٢، ده‌ریده‌خات كه نه‌ورۆزی ئازادكردنی رێبه‌رایه‌تی له ساڵی ٢٠٢٢ زۆر به به‌هێزی تێده‌په‌ڕێت. ژنان له پێناو ئازادی رێبه‌رایه‌تی، كه له تێكۆشانی ئازادی ئه‌واندا خاوه‌نی رۆڵێكی گه‌وره‌یه، له نه‌ورۆزی ٢٠٢٢شدا ئه‌وان له به‌ره‌كانی هه‌ره پێشهوهدابن. به‌و جۆره وابكه‌ن كه تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی قوڵتر و به‌رفراوانتر ده‌بێت.
ده‌بێت له هه‌فته‌ی قاره‌مانێتیدا به‌ربڵاوتر ببێت
له نه‌ورۆزی ٢٠٢٢دا هه‌ڵمه‌تی كات كاتی ئازادیه ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه. هه‌م به‌رنامه، هه‌م پلان و هه‌م راستی رووخاندنی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په و ئازادكردنی رێبه‌رایه‌تی له‌م نه‌ورۆزه‌دا داده‌نرێت. له‌و رووه‌شه‌وه زۆر گرنگه كه نه‌ورۆز به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و چالاك پیرۆز بكرێت. نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ له هه‌ر گوند، گه‌ڕه‌ك، شارۆچكه و شاره‌كان پێویسته به شێوه‌یه‌كی چالاك و به‌ربڵاو پێرۆز بكرێت. پیرۆزباییه‌كان ده‌بێت به هه‌ندێك رۆژی دیاریكراو و ناوه‌ندی سنووردار نه‌كرێن و له هه‌فته‌ی قاره‌مانێتیدا به‌ربڵاوتر بن. نه‌ورۆزی جه‌ژنی ته‌واوی گه‌ل و كۆمه‌ڵگایه، رۆژی تێكۆشانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كورد و دۆستانیان ئه‌و رۆژه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه تیایدان پێویسته پیرۆزی بكه‌ن. نابێت هیچ كوردێك هه‌بێت كه له پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆز نه‌كردبێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژی نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌وه‌ی ده‌بێت بكرێت ئه‌وه‌یه.
سه‌رده‌می نه‌ورۆزی هاوچه‌رخ كه به‌ر له ٥٠ ساڵ ده‌ستیپێكردووه، زۆر ده‌ستكه‌وتی بۆ گه‌لی كورد و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستهێناوه، له ساڵی ٥٠ هه‌مینی پارتی و رێبه‌رایه‌تیدا، ده‌بێت مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له نه‌ورۆزدا بكات، كه نه‌ورۆز سه‌ره‌داوی ئه‌و به‌ها و ده‌ستكه‌وتانه‌یه و ده‌بێت ساڵی ٥٠هه‌مین بكه‌نه ساڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فاشیزم، ئازادكردنی رێبه‌ری ئاپۆ و گه‌لی كورد.
له‌و چوارچێوه‌دا ئێمه داوا له ته‌واوی گه‌نجان، ژنانی كورد، ته‌مه‌نیان چی ده‌بێت با ببێت داوا له ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان و دۆستانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، له هه‌ر شوێنێك هه‌ن بیكه‌ن به گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز، به‌ره‌و گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز بكه‌ونه‌ڕێ، له نه‌ورۆزی ئازادكردنی رێبه‌رایه‌تی، له كوردستان، توركیا و رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست سه‌رده‌می نوێی ئازادی و دیموكراسی دروست بكه‌ن.
هـ . ب