گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ٢٧ی ئایار لە قەندیل لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بە دروشمی "وەرن بۆ جەنگی ئازادی" دەستیان بە سەفەربەری کردبوو. دوای بانگەوازەکەیان ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتیی گەنجان لە شاری کۆیە تاوەکو بادینان رێپێوانێکی درێژ مەودای "قەڵغانی مرۆیی" دەستیپێکرد.
لە هەموو ناوچەکانی باشووری کوردستانەوە، جەماوەری گەل کاتژمێر ١١:٠٠ لە فولکەى سەوزی کۆیە کۆبوونەوە. جەماوەری گەل بە تایبەتی ژنان و گەنجان لە ریزی پێشەوەن و بەرەو هەولێر دەستیان بە رێپێوانەکەیان کرد.
لە رێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی ورد و وێنەی گەریلا شەهیدەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس بەرزکراونەتەوە.
جەماوەری گەل دروشمەکانی "بۆ دەرەوە، بۆ دەرەوە، سوپای تورک بۆ درەوە" و "بژی بەرخودانی گەریلا" و "بمرێ خیانەت و "دیکتاتۆر ئەردۆغان" دەڵێنەوە.
رێپێوانەکە بە هەلهەلە و دروشمی دایکان بەردەوامە.
ژ.ت