خەڵکی باتیفا لەدژی داگیرکەری تورک هەستانە سەر پێ

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەهێرشە دگیرکەریەکانیدا بۆ سەر باشوریکوردستان، شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی بۆردومان دەکان. دانیشتوانی گوندی کەشان لە سنوری شارەدێی باتوفاش چوونە سەر بارەگایەکی میت لە باتوفا و ناڕەزایەتییان پیشاندا.

هێرشی داگیرەکری دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی نیسانەوە دەستی پێکرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامە و خەڵکی گوندی کەشانی باتیفاش هێرشەکانیان شەرمەزارکرد و لەدژی داگیرکەری هەستانە سەرپێ.

هاوڵاتیانی گوندی کەشانی سەر بە شارەدێی باتوفای شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک، هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی میتی تورک لە باتوفا و ناڕەزایەتییان پیشاندا.

بەهۆی داگیرکاریی و بریندارکردنی گەنجێک، دانیشتوانی گوندی کەشان چوونە سەر بنکەیەکی میت لە باتوفا، میت، ئامادەنەبوو دەرگای بارەگاکە بکاتەوە.

ف.ق