خەڵکی شەنگال بەتەواوی ژیانیان ڕاگرت

بە بۆنەی ٩یەمین ساڵڕۆژی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، بۆ یادکردنەوەی گیابەختکردووانی شەنگال، ئەمرۆ بەتەواوی ژیان لە شەنگال ڕاگیرا. دووکانەکان داخران و خەڵک نەچوونە دەرەوە.

ڕۆژی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤، لەم ساتانەدا فەرمانێکی گەورە بەسەر خەڵکی شەنگالدا جێبەجێ کرا. ٩ ساڵ لەمەوبەر خەڵکی شەنگال بەپەلە لەھەوڵی رزگارکردنی گیانیان لەدەست چەتەکاندا بوون.

بە بۆنەی ئەو ڕۆژە و یادکردنەوەی گیانبەختکردووانی شەنگال، ئەمڕۆ بەتەواوی ژیان لە شەنگال ڕاگیرا. دووکانەکان داخران و خەڵک لەماڵ نەچوونە دەرەوە.

ژ.ن