خەڵکی شەنگال: ئێمە بەرامبەر بە هێرشەکان سەر نەوی ناکەین

ئێزدییەکانی شەنگال لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە بە هاوکاری پەدەکە ئەنجام دەدرێن، وەستانەوە و رایانگەیاند، "ئێمە لە بەرامبەر هێرشەکاندا سەرمان نەوی ناکەین و رێکخستنمان بەرفراوان دەکەین".

هاوسەرۆکی کۆمەڵگای زۆراڤا دڵشاد بەدۆ قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و باسی لەوەکرد کە هۆکاری هێرشەکان بۆ ئایینی ئێزدییەکان دەگەرێتەوە و بەم جۆرە دوا: "ئێمە خاوەنی بڕوا و ئایینێکی رەسەنی ئەم خاکەین. ئێمە خاوەنی چیای شکۆمەندین، ئەم ناوچەیە لە رووی ستراتیژیەوە کاریگەری دەکاتە سەر سێ وڵات و بەخۆیانەوە دەبەستێتەوە. لەبەر ئەوە دەبێتە چەقی هێرشەکان. گەلی ئێزدی خاوەنی کولتور، بیر و باوەڕ و ئایینێکی پۆڵایینە".

'ئێمە ئیتر بە رێکخستنکراوین'

بەدۆ ئەوەی خستەڕوو کە ئەگەر گەلی ئێزدی وەک پێش ٢٠١٤ خۆی بەرێکخستن نەکردایە دەوڵەتی تورک ئەو هەمووە هێرشەی ئەنجام نەدەدا و وتی، " ئەو کاتە لە ژێر دەسەڵاتی پەدەکەدا بووین و ئێمە کۆیلایەتیمان قەبوڵ کردبوو. بەڵام ئێمە ئێستا بە رێکخستنکراوین، ئێمە لە ژێر دەسەڵاتی ئەوان هاتووینەتە دەرەوە و خۆمان بەڕێوەدەبەین. بە دەیان دامەزراوە و دەزگاکان هەیە. لەبەر ئەوە هێرش دەکەنە سەر پێشەنگەکانمان".

بەدۆ ئەوەی خستەڕوو کە ئازادی و خۆبەڕێوەبەری بێ قوربانیدان دەستەبەر نابێت و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا، "ئێمە شانازی بە شەهیدەکانمانەوە دەکەین. ئەگەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئازایە با بێت و دەستەویەخە رووبەڕوومان ببێتەوە، بەڵام چونکە ناوێرن بەم شێوە بێ ئەخلاقیە هێرش دەکەنە سەر پێشەنگەکانمان. نەک هەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، هەر هێزێکی دیکە دەبێت با ببێت، ئێمە سەردانانەوێین و خیانەت و کۆیلایەتی قەبوڵ ناکەین. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بێدەنگی حکومەتی عێراق دەقۆزێتەوە و هێرش دەکات. لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی عێراق هێرشیان کردە سەر پێشەنگەکانمان و شەهیدیان کرد. رووی راستەقینەی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر شەنگال ئاشکرا بووە. عێراق شکستی هێنا و و وەک گەلی ئێزدی ئێمە سەرکەوتین. ئەوە بۆ هەموو هێرش و پیلانگێڕییەکان دەبێتە نمونەی بەرخودان".

'لە دژی هێرشەکان ئێمە سەر دانەنوێنین'

خەڵەف قاسمیش ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان لە دژی هێرشەکان سەریان دانانەوێنن و وتی، "لەبەر ئەوەی ئێمە ئێزدین ئەو هەمووە هێرشمان دەکەنە سەر و پێشەنگەکانمان دەکەنە ئامانج. دەیانەوێت رێکخستنبوونمان لەبەر یەک هەڵبوەشێننەوە و چۆک بە هێز و ئیرادەمان دابدەن. وەک گەل لە دژی ئەو هێرشانە سەردانانەوێنین. ئەگەر بەراستی بیر لەم گەلە دەکەنەوە با ئێزدییەکان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و هاوکاری بەرێکخستنبوون و پاراستنیان بدەن. ٩ ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژیەکەدا تێپەڕبوو، هەمووان و بەتایبەتی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر ئێزدییەکان بێدەنگن. ئەو بێدەنگیە ئەو مرۆڤانە دەخاتە ناو گومانەوە.

قاسم بەم جۆرە بەردەوامبوو، "ئێمە خۆمان ناخەڵەتێنین، تا ئێمە پارێزگاری لە خۆمان نەکەین، خۆبەڕێوەبەری شەنگال پێکنەهێنین و هێزی سەربازی خۆمان بەرفراوان نەکەین، هیچ هێزێک بۆ بەرژەوەندی ئێمە هەنگاو نانێنێت. دەبێت متمانەمان بە هێزەکانی خۆمان هەبێت و بەهێزتر خۆڕاگری بکەین".

هـ . ب