خەڵکی وان پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکەن

بانگەشە و هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە ناوچەکانی پایزئاوا، شاخ و میکس کرادەوە و سەردانی دوکاندارانیان کرد.

بە پەرۆشییەکی زۆرەوە لەلایەن گەلەوە لە وان پێشوازی لە پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان و شاندەکانی تەژەئا، هەدەپە و دەبەپە دەکرێت.

پایزئاوا

لە ناوچەی پایزئاوای وان، پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوز گوڵجان کاچماز سایگێت، مەحمود دیندار و هاوسەرۆکی دەبەپەی وان هارون ئۆکای، بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە شارەکە و ناوچەکە سەردانی دوکاندارەکانیان کرد. شاندەکە گوێیان لە کێشەکانی دوکانداران گرت و هەڵسەنگاندنیان بۆ چارەسەری قەیرانی ئابووری کرد. دواتر پارتی چەپی سەوز ناوەندی شارەکە لەگەڵ خەڵکی قسەی کرد.

میکس

پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی میکس بنکەیەکی  بانگەشەی هەڵبژاردنی کردەوە. پاڵێوراوەکانی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز گولدەرەن ڤارلی، سینان چیفت یۆرەک، چالاکوانانی تەژەئا، هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە وان وەیسی دیلەکچی و بەڕێوەبەرانی شار و ناوچەکە بەشدارییان لە کردنەوەی بنکەیەکی  بانگەشەی هەڵبژاردن دا کرد. دواتر سەردانی دوکاندارەکانیان کرد و گوێیان لە کێشەکانی دوکاندارەکان گرت و بیروبۆچوونی خۆیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان باس کرد.

شاخ

پاڵێوراوەکانی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز هاڤین کییە، تایلان ئەرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە وان فیکریت دۆغان، هاوسەرۆکی گەورە شاری وان مستەفا ئاڤجی، هاوسەرۆکی تویاد – دەر ئەدیبە بابور، بەڕێوەبەرانی شارەکە و ناوچەکان سەردانی دوکاندارەکانیان کرد.

ژ.ت