خەندەقەکانی سەر سنوور کارەساتی لافاوەکەیان لە وان گەورەتر کرد
لە ناوچەی قەلقەلی و سەراوی سەر بە پارێزگای وان، ئەو لافاوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕوویدا، زیانی ماددی و گیانی لێکەوتەوە و خەڵکی ناوچەکەش ناڕەزایەتیان بەرامبەر پارێزگار دەربڕی.
لە ناوچەی قەلقەلی و سەراوی سەر بە پارێزگای وان، ئەو لافاوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕوویدا، زیانی ماددی و گیانی لێکەوتەوە و خەڵکی ناوچەکەش ناڕەزایەتیان بەرامبەر پارێزگار دەربڕی.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە گوندەکانی تۆرناوان، یارمقا، حاجعەلی، ئاخوریک، شامشاتین و سەگدبەگی سەر بە ناوچەی قەلقەلی و سەراوی پارێزگای وان لافاو ڕوویدا و لە ئەنجامدا ١٥٠ سەر ئاژەڵ مردار بوونەوە، هەزاران دۆنم زەویش ژێرئاوکەوتن. ئەو ناوچانەی لافاوەکە کاریگەری لەسەر ھەبووە ھاوسنوورە لەگەڵ ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
لەگەڵ ئەو دیوارە کۆنکرێتیانەی لەسەر سنوور دانراون، خەندەقیش بە پاساوی 'ئەمنی' هەڵکەندراون، ئەوەش بووتە هۆی ئەوەی کارەساتی لافاوەکە گەورەتر بێت.
دوای کارەساتی لافاوەکە، ئۆزان بالج، پارێزگار- قەیوم، ژەنەڕال حسێن بەکمەز، فەرماندەی جەندرمەی شار و عەتانور ئایدن، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەکە سەردانی ئەو ناوچەیەیان کرد کە لافاوەکە تێدا ڕوویداوە. لە کاتی سەردانەکەدا گوندنشینان ناڕەزایەتیان دەربڕی و وتیان: "ئایا بۆ وێنە بگرتن ھاتوون؟". بەهۆی ناڕەزایی گوندنشینان، پاسەوانەکان و جەندرمەکان ڕووبەڕووی گوندنشینان بوونەوە و لە ناوچەکە دووریان خستنەوە. پاشان ئۆزان بالج پارێزگار- قەیوم لەگەڵ پاسەوان و جەندرمەکان وێنەی گرت و هەوڵیدا وا نیشانی بدات کە لەگەڵ گوندنشینە زیانلێکەوتووەکان قسە دەکات.
لەوبارەیەوە یەعقوب ئاڵماچ، هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلی، کە قەیوم لە شوێنەکەی دانراوە، ڕایگەیاند، ئەو خەندەقانەی لەسەر سنوور هەڵکەندراون، ھەم زیانی گەورە بە سروشت دەگەیەنن و ھەمیش مەترسی کارەساتەکانی وەک لافاو زیارتر دەکەن.
ئەلماچ وتیشی: ئەو خەندەق و دیوارانەی دروستکراون ئیکۆسیستم تێکدەدەن. بەتایبەتی خەندەقەکان زۆر مەترسیدارن. گرنگترین هۆکاری لافاوەکەی ئەم دواییە ئەو خەندەقانەن کە بە پاساوی ئەمنیی هەڵکەندراون. ئێمە سەردانی گوندەکانمان کردووە و تا کۆتایی چاودێری دۆخەکە دەکەین .
ژ.ن