خێزانی شەنیاشار: ٢٣ کەس دیاریکراوە بەڵام سزا نادرێن

خێزانی شەنیاشار کە لە ناو تێکۆشاندایە دەڵێت: ٢٣ کەس لەوانەی لە ناو نەخۆشاخانە کۆمەڵکوژیان کردوە دەستنیشان کراون، دەبێت سزا بدرێن.

ئامینە شەنیاشار کە لە لایەن پاسەوان و خزمەکانی ئیبراهیم خەلیل یەڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە هاوژین و دوو کوری کوشرابوون و لەگەڵ کورەکەی فەریت شانیارشار کە لە هێرشەکەدا  بریندار ببوو، ٨٧ ڕۆژە تێکۆشان دەکەن. خێزانی شەنیاشار بەرەبەیانی ئەمرۆ جارێکی تر چونە بەردەم باڵەخانەی داداگا و دەستیان بە چالاکی کرد.

خێزانی شەنیاشار  داواکاریان پێشکەشی دادگا کرد بۆ ئەوی سەردانی سەرۆکی دادگای کۆماری بکەن، ئەو خێزانە ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ ئەوەی ٢٣ کەس کە کۆمەڵکوژیەکەیان لە نەخۆشخانە کردوە سزا بدرین زۆر جار داواکاریان ڕادەستی دادگا کردوە، بەڵام هێچ کاتێک کەسێک وڵامی نەداوەتەوە، بۆیە ئیستا هەوڵ دەدەن داواکاریەکەیان ببەنە سەرۆکایەتی دادگای کۆماری.

خێزانی شەنیاشار  لە سەر تۆری کۆمەڵایەتی ئاماژەی  بەوەش کرد:" پاراستنی تاوانباران و ئاستەنگکردنی سزادانیان  خۆی لە خۆیدا تاوانە. ٢٣ کەس کە لە نەخۆشخانە کۆمەڵکوژیان کردوە دەبێت سزا بدرێن."

ف.ق