کەجەکە: ٢٣هەمین ساڵی پیلانگێڕی دەبێتە ساڵی رێبەرایەتیی ئازاد و کوردستانی ئازاد

کەجەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک، کە گۆشەگیری بەسەر رێبەر ئاپۆدا دەسەپێنێت لە ٢٣هەمین ساڵدا خۆی زیاتر ریسوا و گۆشەگیر دەبێت.

کەجەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک، کە گۆشەگیری بەسەر رێبەر ئاپۆدا دەسەپێنێت لە ٢٣هەمین ساڵدا خۆی زیاتر ریسوا و گۆشەگیر دەبێت. دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە کە تاوەکو ئەمڕۆ پیلانگێڕییەکە بەڕێوەدەبەن و لەسەر بنەماى هەوڵەکانیان بۆ تەواو پاکتاوکردنی کورد لەبەر یەک هەڵدەوەشێن.

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەى ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیاید هاتووە، "لە دژی داگیرکەریی سەر گارە و راپەڕینی گەلەکەمان لە هەر ٤ پارچەى کوردستان، بە دڵنیاییەوە هەڵوەشاندنەوەى دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە خێراتر دەکات".

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە راشیگەیاند، "ئێمە بە منەتەوە یادی ئەو شەهیدانە دەکەینەوە، کە لە ٢٢ ساڵی دژ بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دا شەهید بوون و بەڵێن و پەیمانی هێنانەدیی خەونەکانیان بۆ رێبەرایەتیی ئازاد و کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازاد دووبارە دەکەینەوە، کە ئەو پیلانگێڕییە لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کورد و هەموو بزووتنەوەکەمان بەرێوەچوو.

ئاڵای بەرخودانیان بە دروشمی "ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن" لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەرزکردرەوە و ٢٢ ساڵە لە بەرزترین ئاستدا بە شەکاوەیی رایانگرتووە. لە ٢٣هەمین ساڵدا، ئەو بەرخودانە بە هەڵمەتی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە' بە ئامانجی رێبەرایەتیی ئازاد و کوردستانی ئازاد پێشدەخرێت. بەو شێوەیە ئەو پیلانگێڕییە، کە لە ١٥ی شوبات دا بەرێوەچوو و رێبەر ئاپۆ ئەوەى وەک رۆژی پاکتاوکردن راگەیاند، بۆ دواینجار رووبەڕووی شکست و ژێرکەوتن دەکرێتەوە".

هێزە پیلانگێڕەکان لەو هەوڵدان هێرشەکانیان بگەیننە رەهەندێکی نوێ

سەرباری ئەوەى لەو ٢٢ ساڵەدا زۆر جار هێزە پیلانگێڕەکان لە بەرزترین ئاست و بە گەورەترین شێوە ژێرکەوتن و رووبەڕووی شکست کرانەوە، بەڵام دەستبەرداری جێبەجێکردنی پیلانگێڕیی نوێی پاکتاوکردنی کورد نەبوون. لە رێککەوتی ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا لە رێگەى ئەمریکاوە بڕیاری دەستگیرکردن و لێدانی ٣ بەڕێوەبەری پەکەکەیان دەرکرد. پلانسازیی پیلانگێڕی بەو شێوەیە نوێ بوو. هێرشە قورسەکانیان لە دژی هێزەکانی ئازادیی گەلی کورد لە باکوور، باشوور و رۆژئاوا و ئەنجامدانی داگیرکەری بووە کردار و کردەوەى ئەو بڕیارە، کە بەڕێوەبەریی ترامپ لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا دەریکردبوو. ئەو هێرشانە لەگەڵ هێزە هاوکارەکانیان هەر وەک پیلانگێڕییەک لەسەر باکوور، رۆژئاوا، شەنگال، مەخموور و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایە و هەوڵ دەدەن ئەوە بگەیەننە رەهەندێکی نوێ. لەبەر ئەوەش هاوکات لەگەڵ ئەوەى ئێمە دەچینە ٢٣هەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، لە ١٠ی شوبات دا جموجوڵی داگیرکردنی گارە دەستیپێکرد. ئەوەش ئەو راستییە نیشان دەدات، کە دەوڵەتی تورک پاکتاوکردنی کوردانی کردووەتەوە ئامانج و لەگەڵ هاوکارەکانیان دەیانەوێت پیلانگێڕی لە هەلومەرج و بە شێوەی نوێ درێژە پێبدەن.

هێڵی ئازادیی ژنی رێبەر ئاپۆ بووەتە کاریگەرترین هێزی شۆڕش

هەر کاتێک هێز و کاریگەریی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە زیاتر دەبێت، هێرشەکانیش زیاتر دەبن. ئەمڕۆ هێزی رێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەى ئازادیی کورد زۆر زیاترە لە ٢٢ ساڵ لەوە پێش. هەر چۆن هەڵوێست و رامانەکانی رێبەر ئاپۆ پەکەکەى گەیاندووەتە ئاستێک، کە زیاتر و  کاریگەرانەتر تێبکۆشێت، ئەمڕۆ نەک تەنها هەبوونی رێبەری گەلی کوردی تێپەڕاندوە، بەڵکو بووەتە رامانی ئازادیی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. هێڵی ئازادیی ژنی رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ ژنانی جیهانی هێناوەتە ئاستی کاریگەرترین هێزی شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکی گەلان. کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، کە شێوەی خۆبەڕێوەبەرییە لە دەرەوەی دەوڵەت و نەتەوەی دیموکراتیک، کە رێبەر ئاپۆ پێشیخستووە بووەتە هێڵی ئازاد و دیموکراتیکی گەلان. هاوکات لەگەڵ ئەوەى گەلان لە بێچارەیی سیستمی داگیرکەر و چەوسێنەر، دەوڵتپارێز و دەسەڵاتپارێز و پیاوسالار رزگار دەکات، بەو پرۆژەیەی سیستمی دیموکراتیک رۆژ لە دوای رۆژ تێکۆشانی ئازادیی گەلان بەرزتر و شەکاوەتر دەکات.

رێگای بەردەم هەڵبژاردەی ژیانی ئازاد و دیموکراتیک بە شێوەیەکی بێسنوور کرایەوە

پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان دەیانخواست رێبەر ئاپۆ لە هەبوونی رێبەری ئازادیی گەلی کورد دووربخەنەوە، بەڵام رێبەر ئاپۆ وەک رێبەری ئازادی و دیموکراسیی هەموو مرۆڤایەتی هاتەوە بەردەمیان و لە بەرامبەریاندا وەستایەوە. ئەو گەلانەى لە دوای هەڵوەشاندنەوەى رەئال سۆسیالیزم لە قەیرانی ئایدۆلۆژی – سیاسی دا دەژین، بە پارادیگمای کۆمەڵگەى ئیکۆلۆژی، دیموکراتیک و ئازادیی ژنی رێبەر ئاپۆ بوونە خاوەنی چەکێکی بەهێزی تێکۆشان. ئێستا بەهێزترین چەکی دەستی گەلان ئەو پارادیگمایەی کۆمەڵگەى ئیکۆلۆژیک و ئازادیی ژنە. ئیدی گەل و ژن ناچاری سیستمی داگیرکەر و چەوسێنەر، سەرکوتگەر و دەوڵەتپارێز و پیاوسالار نین، چونکە گەلان و ژنان لە بەردەمیاندا بژاردەی ژیانی ئازاد و دیموکراتیکیان هەیە و بە شێوەی بێسنوور ئەو رێگایەشیان بۆ کراوەتەوە. ئەوەى ئەو رێگایەی کردووەتەوە و ئەو پارادیگمایەى پێشخستوە رێبەر ئاپۆیە، کە وەک وەڵامێکی ئایدلۆژیک – پۆلەتیک لە دژی پیلانگێڕەکان پێشیخست.

گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ٢٣هەمین ساڵی پیلانگێڕی دا تێکۆشان لە چوارچێوەی هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە لە دژی پیلانگێڕی بەڕێوەدەبەن. ئەو هەڵمەتە لە هەر ٤ پارچەى کوردستان و لە دەرەوەی وڵات لە یەک کاتدا بەڕێوەدەچێت. هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم، کۆتایهێنان بە داگیرکەریی و ئازادیی ریبەر ئاپۆ دەبێتە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەبنە هێزی ئەو تێکۆشانە. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پارێزگاری و نوێنەرایەتیی فاشیزم، سەرکوت، دواکەوتویی و داگیرکەری دەکەن و لە رێگەى بەڕێوەبەریی دەوڵەتی تورکەوە بوونەتە دوژمنی هەموو گەلان. لەو مانایەدا هەڵمەتی کاتی ئازادی  نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بووەتە تێکۆشانی ئازادیی هەموو گەلان.

لە ٢٣هەمین ساڵ دا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی وەک تێکۆشانی هەموو گەلان پێشدەکەوێت. لە پێش هەموانەوە ژنان، زەحمەتکێشان و هەموو مرۆڤایەتیی دیموکراتیک خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن و بەو شێوەیە بوونەتە بەشێک لەو هەڵمەتە. بە دڵنیاییەوە دەوڵەتی تورک، کە گۆشەگیری بەسەر رێبەر ئاپۆدا دەسەپێنێت، لە ٢٣هەمین ساڵدا زۆر زیاتر خۆی ریسوا و گۆشەگیر دەکات. دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – هەمەپە، کە تاوەکو ئێستا پیلانگێڕیی بەڕێوەبردووە و لەسەر بنەمای هەوڵەکانی، کە کار بۆ تەواو پاکتاوکردنی گەلی کورد دەکات، لە بەر یەک هەڵدەوەشێت. راپەڕینى گەلەکەمان لە هەر ٤ پارچەى کوردستان لە دژی داگیرکەریی سەر گارە هەڵوەشاندنەوەى دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە خێراتر دەکات. پیلانگێڕییەکە، رێبەر ئاپۆ وەهای پێناسەکردووە، کە تەنها لە دژی گەلری کورد و پەکەکە نییە، بەڵکو لە دژی گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بۆیە لە دوایدا ئەو پیلانگێڕییە ژێردەکەوێت. بەو شێوەیە کوردستان، تورکیا و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ژیانی ئازاد و دیموکراتیک دەگەن.

گەنجان، ژنان و هەموو گەلی کوردستان لەسەر رێگای شەهیدانی "کەس ناتوانێت رۆژمان تاریک بکات" رێدەکەن، قوربانییەکەى چی بێت با ببێت و تێکۆشان بۆ رێبەرایەتیی ئازاد و کوردستانی ئازاد بەڕێوەدەبەن و ساڵی ٢٣هەمن دەکەنە ساڵی رێبەرایەتیی ئازاد و کوردستانی ئازاد. سەرباری هەموو گوشارەکانیش بە دڵنیاییەوە تێکۆشان و پێداگری و بە بڕیاربوونی گەلەکەمان بۆ ژیانی ئازاد و دیموکراتیک بەڕێوەدەبەن و بەدیدەهێنن".

ژ.ت