هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی کەجەکە بەم شێوەیە:
"پێدەنێینە ساڵی ٧٥ەمینی لەدایکبوونی رێبەرایەتی کە لەم سەردەمەدا بۆ گەلی کورد واتادارترین رۆژە. ئێمە ئەو رۆژە گرنگ و بە واتایە لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، لە ژنان، گەنجان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان و لە بندەستان پیرۆز دەکەین. لەگەڵ پیرۆزکردنی ئەو رۆژە واتادارە بە رێزەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەین کە بە دەستپێکردنی تێکۆشانی ئازادی و رزگاری گەلی کوردی لە لەناوچوون رزگار کرد. ئەو رۆژە لەلای گەلی کورد بە واتای رۆژی سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەیە، هەربۆیە زۆر گرنگە کە ئەو رۆژە مێژوویی و واتادارە بە چالاکی بەهێز پیرۆز بکرێت. گەلی کوردستان لە وڵات و دەرەوەی وڵات، دەبێت ٤ی نیسان لەگەڵ دۆستانی لەسەر ئەو بنەمایە پیرۆز بکات.
رۆژی لەدایبوون وهەبوونی رێبەر ئاپۆ لەلای گەلی کورد لەدایکبوونی نوێیە؛
٤ی نیسان لەلای گەلی کورد واتایەکی زۆر گەورەی هەیە. لە کاتێکدا کە گەلی کوردستان بە سیستمی داگیرکەری و قڕکەری نکۆڵی لێدەکرا و لەلێواری لەناوچووندابوو، رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی مێژوویی بەرامبەر بەوە وەستایەوە، ئەو قۆناغەی هەڵگێڕایەوە و بۆ ئەوەی گەلی کوردستان لە سوڕی لەناوبردنی داگیرکەری قڕکەر رزگار بکات، سەرلەنوێ بیژیەنێتەوە دەستی بە تێکۆشان کرد. رێبەر ئاپۆ ژیان و هەبوونی خۆی بە بەرەوپێشبردنی ئەم تێکۆشانە بەخشی، بۆ سەرخستنی ئەم تێکۆشانە بەختی کرد. بووە گەورەترین رەنجدەر لەسەر ئەم تێکۆشانە قوڵبووەوەو ئافراندی. بە هزری نوێی خۆی، کەسایەتی داگیرکەریی لە کوردستان سڕییەوە، بناغەکانی کەسایتیەکی نوێی ئازاد و وشیار، رێبازی کەسایەتی و گەلی کوردی دوور لە کۆلۆنیالیزم بە بەهێزی دانا. رێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد نەک هەر تێکۆشانی رزگاری لە کۆلۆنیالیزم دەستپێکرد، لە هەمان کاتدا بە فەلسەفەی ئازادی خۆی راستی کەسایەتی و کۆمەڵگایەکی نوێشی سەر لە نوێ ئافراند کە لە کوردستان ژیانی نوێ بونیاد بنێن. لە بەر ئەو تایبەتمەندییە مێژووییانە لەدایکبوون و هاتنە دنیای رێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد لەدایکبوونەوەی نوێ بوو.
ئافرێنەرانی سیستمی داگیرکەری و قڕکەر کە لە تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ کە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانی ئازاد دەکرد و کۆلۆنیالیزمی لەناودەبرد، توڕە و نیگەران بوون، هەروەها هێزە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان کە پاڵپشتی ئەو لایەنانەیان دەکرد، بۆ ئەوەی بەر بەو قۆناغە بگرن، پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان ئەنجامدا و رێبەر ئاپۆیان خستە ناو سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی کە دژوارترین هەلومەرجی بەدیلگرتنە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. بەڵام رێبەر ئاپۆ ٢٤ ساڵی رابردوو وەک ئەوەی تۆڵە لە بەدیلگرتنی مێژوویی بکاتەوە، ئەو ماوەیەی تێپەڕاندووە. لەناو هەلومەرجی بەدیلگرتندا زیاتر قوڵبووەوە و لە ئەنجام ئەوەشدا لە پێناو رزگارکردنی گەلان، ژنان و چەوساوەکان مانیفیستۆی سەردەمی خوڵقاند. بەدیلگیرانی واتادار کرد: پێرسپێکتیڤ و دوورنمای ژیانی ئازاد و هێڵی تێکۆشان کە هۆکارە سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتورییەکانی ئەو بەدیلگیرانانەی لەناو دەبرد، خستەبەردەم مرۆڤایەتی. هەموو ساتێکی ژیانی واتادار کرد و بە هەڵوێستێک کە ببێتە بەنرخترین رۆڵەی مرۆڤایەتی، نیشاندا. رێبەرمان بەو کاراکتەرەیەوە هەم گەلەکەمان و هەمیش ئێمەی کردە خاوەنی شکۆمەندی گەورە. هەموو مرۆڤایەتی، گەلەکەمان، ئێمەش قەرزاری ئەو رێبەرەین. رێبەر ئاپۆ هەموو ئەوانەی بە مرۆڤایەتی، گەلەکامان و ئێمە بەخشی. هەربۆیە تێگەیشتن، درک پێکردن و تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرەکی ئێمەیە.
'تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ، تێکۆشان لە دژی قڕکردنی کوردانە'
دەبێت زۆر بە قوڵی تێگەیشتن لە سەر رێبەر ئاپۆ و پیلانگێریی نێونەتەوەیی سازبکرێت. بەدیلگیرانی ٢٤ ساڵان و گۆشەگیری دژوار ئەنجامی سیاسەتی قڕکردنی کوردانی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەرە. ئەوەی دەبێتە مایەی ئەوەی کە گۆشەگیری بەو رادەیە توندبکرێت، ئەوەیە کە رێبەر ئاپۆ لە دژی سیستم و ریشەکانی دواکەوتوویی لە هەرێمەکە خاوەنی هەڵوێستێکی ئایدۆلۆیک و سیاسیە. هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان نەک هەر هاوبەشی پیلانگێڕیەکەن، لەهەمان کاتدا هاوبەشی سیستمی قڕکەری دەوڵەتی تورکن. ئەو سیاسەت و کردەوانەیان بە ئاشکرا درک پێدەکرێت کە بەم جۆرەیە. هەربۆیە ئەو سیاسەتەی لە ئیمراڵی لەسەر رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێت سیاسەتی قڕکردنە. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، بە دیلگرتن و گۆشەگیری تەنیا لە سەر رێبەرێکی کورد ناسەپێندرێت، مرۆڤ لە رێگەی مامەڵەکردن لە ئیمراڵی دەتوانێت بە شێوەیەکی روون تێبگات کە کورد رووبەڕووی چی بووەتەوە. سیاسەتی دوژمنایەتی بەرمابەر بە کوردان چییە و ئامانجی ئەوە چییە. بۆ ئەوەی کورد قڕبکرێن شەڕێکی تایبەتی چۆن لەئارادایە، لەسەر رێبەر ئاپۆش هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکرێت. ئەو سیاسەتە بەرجستەیەی کە ئێستا لەسەر رێبەر ئاپۆ دەگیرێتەبەر هەرچیەک بێت، لە دەرەوەش لە دژی بزوتنەوە و گەل هەمان سیاسەت دەگیرێتەبەر. تەنیا هەلومەرج و شێوازەکان جیاوازن. هەم ئێمە هەم گەلی کورد و هەم دۆستانی گەلی کورد دەبێت ئەو راستیە بە باشی تێبکەین و لەبەرامبەر ئەوەدا هەڵوێست بگرینەبەر، تێبکۆشین. دەبێت بزانین کە تێکۆشان لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانە لە دژی قڕکردنی کوردان و بەو تێگەیشتنەوە بەهێزی زیاترەوە خاوەنداری لە رێبەرئاپۆ بکەین. گرنگە ٤ ی نیسان بەو وشیاری و هەڵوێستەوە پیشوازی و پیرۆزبایی بکرێت.
ئاکەپە-مەهەپە لە خاوەن کاراکتەر و مێشکی دوژمنکارانەن بەرمابەر بە کورد، گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ تونددەکەنەوە کە ئەوەش پەیوەندی نێوان قڕکردنی کوردان و گۆشەگیر دەخاتەبەرچاو. دەسەڵاتداری ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست مێشکی داگیرکەری فاشیست وێنا دەکات و دەیەوێت کوردان قڕ بکات. سیاسەت و کاراکتەری دوژمنایەتی کوردانی ئاکەپە-مەهەپە ئیتر لە لایەن هەموو کەسەوە دەزانرێت. بەڵام راستیەکی دیکە کە دەبێت بزانرێت ئەوەیە کە ئەمە بە دژوارکردنی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت. ئەو هەڵسوکەوت و مامەڵەیەی ئاکەپە – مەهەپە راستی گۆشەگیری، پەیوەندی گۆشەگیری لەگەڵ قڕکردنی کوردان بە بەرجستەیی دەردەخات. دەبێت ئێمە ئەو راستییە باشتر تێبگەین، بزانین کە تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری تێکۆشان لە دژی قڕکردنی کوردانە، ئەو تێکۆشانەش بە رووخاندنی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەبێت، لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت ئێمە تێکۆشان لە بەرامبەر فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە گەورە بکەین.
'رێبەر ئاپۆ ئازادی ژنی خستە پێش ئازادی هەمووان'
رێبەر ئاپۆ نە تەنیا بۆ ئازادی گەلی کورد، لە هەمان کاتدا بۆ ئازادی و رزگاری هەموو گەلانی بندەست تێکۆشا. لەبەر ئەوەی خاوەن هەست و هزرێکی بەم جۆرەیە، پارادیگمای کۆمەڵایەتیی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارێزی ژنی دروست کرد کە کاریگەری لەسەر تەواوی مرۆڤایەتی دادەنێت. پارادیگمای رێبەر ئاپۆ پشتی بە مێشکی ئیکۆلۆژیک و هێڵی ئازادی ژن بەستووە، لە هەموو شوێنێک کاریگەری کردووەتەسەر مرۆڤایەتی. ئەو هۆشمەندیەی کە دەڵێت، سۆسیالیزم نابێت ببێتە دەوڵەت، بە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک سۆسیالیزم دێتەدی، گەل، ژن، هەموو بندەستان تەنیا لە سیستمێکی بەو جۆرەدا دەتوانن بوونیان هەبێت و بژین، وەک یەک لە شۆڕشە گەورەکانی مێشک لە مێژوودا کاریگەری دەکاتە سەر کۆمەڵگاکان. رێبەر ئاپۆ پارادیگمای لەسەر بنەمای ئازادی ژن و پشتبەست بە ئازادی ژن دانا و ئازادی ژنیشی خستەپێش ئازادی هەمووان.
رێبەر ئاپۆ یەک لەو کەسایەتیانەی کە بۆ نەهێشتنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە جیهانی ناخۆشی ئێستای ئافراندووە، زۆر هەوڵی داوە، هزر و فورمولی ئەوەی خوڵقاند. رێبەر ئاپۆ بە ئافراندنی ئەو پاڕادیگمایەی پشت بە مێشکی ئیکۆلۆژیک، ئازادی ژن و هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەبەستێت، چارەسەری بۆ ئەو جیهانە دۆزیەیەوە کە گیرۆدەی نەخۆشی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ئەقڵیەتی دیموکراسیەکەی تەنیا بە کەڵکی ئەوە دێت کە تەمەنی جینی باڵادەست، کۆلۆنیالیست و فەرمانڕەواکان بۆ ماوەیەک درێژ بکاتەوە. بۆ نەهێشتنی ئەو ئەقڵیەتە و چارەسەرکردنی تەنگەزاری، قەیران و ناخۆشیەکانی مرۆڤایەتی کە تیایدایە، رێبەر ئاپۆ پاڕادیگما و هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ئافراند.
'بە تێگەیشتن و جێبەجێ کردنی پاڕادیگمای رێبەر ئاپۆ دەتوانرێت ٤ نیسان بە شێوەی واتادار پیرۆز بکرێت'
گرتنگترین رێگەی تێگەیشتن و پیرۆزکردنی واتاداری ٤ی نیسان ئەوەیە کە پارادیگما، ئایدۆلۆژی، ئازادی، دیموکراسی و هۆشمەندی ژیانی نوێی رێبەر ئاپۆ بە قوڵی درکی پێبکرێت و لەناو مرۆڤایەتیدا بڵاوبکرێتەوە. ئەوە بنەڕەتیترین بەرپرسیارێتی کەسایەتییەکانی کوردە. هەر کەسایەتیەکی کورد دەبێت ژیان، هەڵوێست و هزری رێبەر ئاپۆ باش درک پێبکات کە رێبەر ئاپۆ هەبوونی خۆی تەرخان کردووە بۆ رزگاری و ئازادی گەلی کوردستان. هەر کوردێک دەبێت پارادیگمای رێبەر ئاپۆ کە مانیفیستۆی رزگاری چەوساوەکان، ژنان و گەلانە، بگەیەنێتە سەرجەم مرۆڤایەتی. دەبێت ئەو کارە بە بەهێزی بکەن، لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ئاستی ناونەتەوەییدا هەستیاری و تێکۆشانێک بخوڵقێنن.
'بە بەهێزی بەشداری پیرۆزباییەکان ببن و دارا بنێژن'
رێبەر ئاپۆ بە هزر، هەڵوێست، تێکۆشان و ژیانی خۆی بووە بەنرخترین و راستترین رۆڵەی مرۆڤایەتی. هەربۆیە ئێمە رێبەر ئاپۆ و رۆژی لەدایکبوونی ئەو جارێکیتر بە شکۆمەندی سڵاوی لێدەکەین، خۆشەویستی و تاسەی خۆمانی بۆ دەردەبرین. ئێمە رۆژی لەدایکبوونی واتاداری ئەو لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، لە گەریلاکان کە فیداییەکانی رێبەر ئاپۆن و ژنان، گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، لە ژنان و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پیرۆز دەکەین. گەلەکەمان و دۆستانی گەلەکەمان دەبێت لە هەموو ئەو شوێنانەی کە تیایدان بە بەشداری بەهێزەوە ٤ ی نیسان پیرۆز بکەن و لە هەرشوێنێک دەژین دار بنێژن".
هـ . ب