کەجەکە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

کۆمیتەی گەل و باوەڕدارییەکانی کەجەکە: "لەو باوەڕەداین گەورەترین ئەخلاقی ڕۆژووی ڕەمەزانی پیرۆز، تێکۆشانی هاوبەشە لە دژی داگیرکاری، قەیوم، گۆشەگیری و ئەشکەنجە."

مانگی ڕەمەزان

بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە کۆمیتەی گەل و باوەڕەییەکانی کەجەکە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"کەوتینە مانگی ڕەمەزانەوە کە بۆ ئیسلام مانگی خێر و بەرەکەتە. مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی جیهانی ئیسلامی بێنێت. هیوادارین جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە ساڵی ٢٠٢٥دا خۆشەویستی، هاوبەشیکردنی خۆشەویستی بخاتە دڵی موسڵمانانەوە و ببێتە هۆکاری پێشوازیکردنی هەستە ژیانییەکان. داواکارین ئاشتی و دادپەروەری بهێنێتە نێو کۆمەڵگەی موسڵمانانەوە. هیوادارین نوێژ و پاڕانەوە کە لە مانگی ڕەمەزاندا دەکرێت ئیرادەی مرۆڤەکان، ئەخلاق  و ویژدانی کۆمەڵگە بەهێزتر بکات. داوا دەکەین مانگی ڕەمەزان ببێتە هۆکارێک گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر پرسەکانی ئازادی و دیموکراسی وردببنەوە، بە دەستپێشخەری نەتەوەیی دیموکراتیکەوە کۆمەڵگە و ژیان بونیات بنێن.

موسڵمانانی ڕێزدار

کەوتینە نێو مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی ٢٠٢٥ کە لە جوگرافیایی موسڵمانێتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگە لە پێش تراژیدیایی گەورەی شەڕ و وێرانکاری کراوەتەوە. ئەم پرۆسەی شەڕە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگوزەرێت ئێش و ئازاری زۆری بە گەل و باوەڕدارییەکانی هەرێمەکە گەیاندووە، بە تایبەت کۆمەڵگەی موسوڵمان ئەم ئازارە دەچێژن. بەڵام لەو باوەڕەداین گەر لە هەرێمەکەدا پەرە بە تێگەی نەتەوەیی دیموکراتیک بدرێت، ئەو وێرانکارییانەی بە هۆی شەڕ، ئێش و ئازار لە ئارادایە قەرەبوو دەکرێتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە هەموو جیهانی ئیسلامی و  موسڵمانانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین لە دەرووری بەها دیموکراتیکیانە کۆبوونەوە کە ئیسلام دەینوێنێتەوە و بۆ هەموو باوەردارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆنفیدراڵیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک دامەزرێنن. بانگهێشتتان دەکەین لەسەر بنەمای بەهێزکردنی یەکێتی، یەکگرتووەی گەلان و ژیانی یەکسانی هێز و هاوکاری بدەنە ئەم پرۆسەیە کە پێیدا تێپەڕدەبین. داوا دەکەین لە دژی ئەو هێزانەی لە پێناو بەرژوەندی خۆیاندا یاری بە بەها مرۆڤایەتییەکان دەکەن، بوەستنەوە و وەک باوەڕمەندی گەورە بۆ پێشخستنی یەکێتی دیموکراتیکی گەلان و پێکهێنانی دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک تێبکۆشن.

وەک تەڤگەر لەوباوەڕەداین چارەسەری پرسەکانی ئیکۆلۆژی، پرسەکانی ژنان، پرسەکانی دیموکراسی و ئازادی گەلان لە ڕۆژ‌هەڵاتی ناوەراست بە تێکۆشانی هابەش تێدەپەڕێنرێت. دەمانەوێت دەستنیشانی بکەین لەم جەژنی ڕەمەزانەدا لەسەر بناغەی دیموکراسی و ئازادی، یەکێتی، یەکگرتووی و یەکسانی گەل و باوەڕییەکان، تێکۆشانی هاوبەشی گەلان بەرفروان کراوە. بەم بۆنەیەوە لەم مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەدا بانگ لە موسڵمانانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان دەکەین لە دژی هێز و دەوڵەتانی میتینگەر، قڕکەر و فاشیست، لە هەر جێگەیەک هەن بە یەکێتی و یەکگرتوویەوە بجوڵێنەوە.

سەیدە ڕێزدارە وڵاپارێزەکانی کوردستان

ئەم پرسەییەی کە تێی داین، گەورەترین بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی کوردانی موسڵمان لە باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و هەموو جیهان. گەلی کورد ٥٠ ساڵە لە دژی سیاسەتەکانی قڕکردن تێکۆشانی هەبوونی ژیانی بەڕێوەدەبات. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی میتینگەر، قڕکەر لە هەموو گۆڕەپانەکانی کوردستان بە هەموو هێزییەوە بەردەوامە. لە باکوور گۆشەگیری، ئەشکەنجە، گرتن و دەستبەسەرکردن بەبێ ناوبڕ بەردەوامە. هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بە چۆڵکردنی دەیان گوند، وێرانکاری ئیکۆلۆژی و پرسە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرانسەری باشووردا بەردەوامە. هێرشە داگیرکاری و قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی ڕۆژئاو و باکووری سووریا بەردەوامە و گەل لە جێگەی و ماڵی خۆی کۆچبەر دەکات. لەو شەڕ و پێدادانەی کە ڕۆژانە ڕوودەدەن بە دەیان کەس لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیدا گیان لە دەست دەدەن. ئێوە سەیدانی هێژا کە ڕابەری باوەڕی گەلن، دەبێت لە هەموو گۆڕەپانێکی بەرخۆداندان لەگەڵ گەلەکەی خۆتاندا بن، لە ڕووی مەعنەوییەوە خاوەنداری لەگەل بکەن و ئەمەش دەبێتە بەشێکە لە پەرستشی پیرۆزی ڕەمەزان.

بەگوێرەی کتێبی پیرۆزی قورعانمان؛ هەموو چالاکییەکانی گەل ڕۆژوون کە لە دژی ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت نکۆڵی لە حەقیقەتی گەلان دەکەن و لە دژی کەسانی موسڵـمان دەوەستنەوە. ئەوانەی ئەم فەرمانە جێبەجێ دەکەن دەبەخشرێن و خەڵاتی گەورەی هەیە. لەبەر ئەمە ڕەگەزی ئیسلامی لە مانگی ڕەمەزاندا بەرپرسیارێتی گەورە دەخاتە ئەستۆی کوردانی موسڵمان. بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە بیری دێنینەوە سەیدانی کوردی وڵاتپارێز و گەلی کوردی موسڵمان پەرستنی خۆتان لەگەڵ باوەڕداریتان یەکانگیربکەن، خێرێکی گەورە دەکەن.

گەورەترین بەرخۆدانی خێردار، بەرخۆدانی گەلێکە کە لەژێر نکۆڵی و لەناوبردندایە، بەرخۆدانی گەلێکە کە ئیرادەکەی زەوتکراوە، ڕووبەروی گۆشەگیری بووەتەوە. لەم پڕۆسەیەدا لەبری ئەوەی مزگەوتە ئاینیەکان فەتوا بۆ کۆمەڵکوژی کورد دەربکەن، نوێژ لەسەر سنوور و لە سەنگەرەکانی پاراستنی گەل و لەبەردەم شارەوانییەکان ئەنجام بدرێت و ئەمەش ڕاستترین هەڵوێستە. چونکە ئاین لە کەسێتی گەلی کورددا بە نکۆڵیکردنی کولتووری کوردان نکۆڵی لە فەرموودەکانی خودا دەکات، ئاینی دەوڵەتی تورکە و دەوڵەت، ڕێبەرێتی دەخاتە ژێر گۆشەگیرییەوە. چاوەڕانی ئەوەین موسڵمانان بزانن زەکات گرنگترین پایەیی ئیسلامە. باوەڕدارێک کە زەکات دەردەکات زۆر زیاتر بەرەکەت دەکەوێتە نێو ماڵ و موڵکییەوە. لەبری ئەوەی زەکاتی خۆتان بدەنە دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیزم و دامودەزگاکانی، دەستی هاوکاری بۆ خەڵکی ڕۆژئاوا و سوریا درێژ بکەنەوە ئەمە گەورەترین چاکەی مانگی ڕەمەزانە. گەلانی ڕۆژئاوا – باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەم ئاوارە بوون و هەم کۆچ دەکەن. بۆیە پێویستە هەموو موسڵمانان لە کوردستان و لە سەرانسەری جیهاندا لەگەڵ ئەو گەلانەدا کە لە ناو شەڕدا ئازار دەچێژن، لە گفتوگۆ و هاوکارییدا بن. ئامادەکردنی ژەمە ئیفتارەکانت بە شێوەیەکی خاکی و هەستکردن بە ئازاری ملیۆنان کەسی برسی و دوور لە خواردن، دروستترین و بەختەوەرترین ڕێگایە. هاوبەشکردنی ژەمەکانی ئیفتار لەگەڵ ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی و پرسیارکردن لە تەندروستی نەخۆش و بەساڵاچووان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان گەورەترین نیعمەتەکانی مانگی ڕەمەزانن. بەم مانایە لە چاوەڕوانی ئەوەداین موسڵمانان کە دەیانەوێت ئەخلاقی و ویژدانی بن بۆ ئەوەی چاکە بکەن، لەم پرۆسەیەدا پشتیوانی و یەکگرتوویی بن. دوعا دەکەین ڕۆژووەکانیان ببێتە مایەی نیعمەتی گەورە. ئێمە پێمان وایە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان خەباتێکی هاوبەش دەبێت لە دژی ستەم، گۆشەگیری و ئەشکەنجە. بەم بۆنەیەوە هیوادارین گەلانی موسڵمانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبهێنن بۆ ئەوەی گەل بەشێوەیەکی دیموکراسی و یەکسانی و پێکەوە بژین. وە بەشداری خەباتی هاوبەش  لە دژی ستەم و نادادپەروەری لە بەرەی دیموکراسیدا بکەن. داواکارین ڕۆژوو و دوعا و نیازەکانیان قبوڵ بێت".