هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بە تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوانەی گەل و گەریلا، ئەو هێرشانە تێکدەشکێنرێن".
ڕاگەیاندراوی هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەو شێوەیەیە:
"هەموو جارێک بەرپرسانی پەدەکە دەچنە تورکیا، دەوڵەتی تورک لە دژی بزووتنەوەى ئازادیی کرد دەست بە هێرش دەکات. بۆیە ڕێکەوت نییە، کە دوای کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ تەیب ئەردۆغان و ڕاوێژکاری میت، دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هاوپەیمانیی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە بە پشتیوانیی پەدەکە دەیەوێت تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لەناوببات.
گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە هەر کوێیەک بێت دەیانەوێت پەدەکە دەستبەرداری هاوکارییەکانی بێت بۆ دەوڵەتی تورک، بەڵام پەدەکە زیاتر خۆی دەکاتە بەشێک لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک. بەم شێوەیە لە جیاتی ئەوەی گوێ لە دەنگی گەلی کورد بگرێت، داخوازیی دەوڵەتی تورک جێبەجێ دەکات، ئەمەش خەڵکی کورد و دۆستانی گەلی کورد بێزار و توڕە دەکات.
پارتی سەرباری ئەوەش ئامڕازی پڕوپاگەندە بەکاردەهێنێت بۆ شاردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک‌دا، بەڵام کردەوەکانی ئێستای ئەوە دەردەخات، کە ئەو هێرشانە بە پلانێکی هاوبەش ئەنجام دەدرێن. دەوڵەتی تورک لەو ناوچانەدا هێرش دەکاتە سەر گەریلا پەدەکە تیایاندا باڵادەستە، ئەو ڕاستییە نیشان دەدات، کە پەدەکە هاوکاریی دەوڵەتی تورک دەکات.
بەبێ ئەوەی پارتی ئاسایش و ئەمنییەتی هێزەکانی دەوڵەتی تورک مسۆگەر نەکات، ئەستەمە هێزە سەربازییەکانی فاشیزمی ئاکەپە لە شارەکانی بامەڕنی و ئامێدی و دێرولوک و شیلادزێ هێرش بکەنە سەر گەریلاکان. پارتی ڕێگە بە سوپای تورک دەدات هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچانە و بەو شێوەیە پشتیوانی لە هەوڵی گەمارۆدانی گەریلاکان دەکات. سەرەڕای ئەوەش لە چەندین ناوچە و هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دا، هێزە سەربازییە تایبەتەکانی پەدەکەش دەستیان بە جموجوڵ کرد. هەوڵ دەدەن ناوچەکانی گەریلا دەورە بدەن و پەیوەندیی نێوان هێزەکانی گەریلا بپچڕێنن و لە هەندێک ناوچەی گەریلادا خۆیان جێگیر بکەن و بەو شێوەیە یارەمەتیی دەوڵەتی تورک دەدەن، کە ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئەم ڕاستییە لە لایەن هەموو گەلی کورد و گەلەکەمانەوە دەبینرێت، کە ئەوانە پەیوەندییان بە پەدەکەوە هەیە و لایەنە سیاسییەکان ئەوە دەبینن. پەدەکە بەسیاسەتەکانی خۆی بۆ مامناوەند و درێژخایەنی دەبێتە هاوبەش لەو دۆخە خراپ خراپ و سلبییەیەدا، کە زیان بە گەلی کوردستان دەگەیەنێت.
پێویستە گەلی باشووری کوردستان ڕاپەڕن و ئەرکی مێژوویی وڵاتپارێزیی خۆیان جێبەجێ بکەن
ئەم هێرشە داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورک تەنها دژی تەڤگەری ئازادیی ئێمە و گەریلا فیداییەکانی نییە. ئەم هێرشە هێرشێکە، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە باکوری کوردستان ئیرادە بشکێنێت، سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن گەورەتر بکات و بەپێی دۆخ و قەیرانەکان دەستکەوتەکانی باشوری کوردستان بە تەواوی لەناوببات. بەرپرسانی دەوڵەتی تورک هەمیشە باس لە ئامانجەکانی خۆیان دەکەن. ئەگەر ئەم لێدوانە تەنیا وەک قسەیەک بۆ سیاسەتی ناوخۆ هەڵسەنگێنرێت، ئەوە دەرئەنجامی جدی و قورسی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە تەڵەیەکی مێژوویی. ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو هێرشانە دەستبەسەرداگرتنی ناوچە ستراتیژییەکانە، کە خۆی زاڵ بکات بەسەر جوگرافیای کوردستاندا.
لە پێش هەموانەوە دەبێت خەڵكی باشوری كوردستان و هێزە سیاسیەكان و هەموو گەلەكەمان، دام و دەزگا دیموكراتیخواز و هێزە سیاسییەكان بەگشتی لەدژی ئەو هێرشە راپەڕن، كە دەوڵەتی تورك بەو هێرشانە دەیەوێت لەسەرئاستی كوردستان باڵادەست بێت و كوردستان بكاتە گۆڕەپانێك بۆ بڵاوبوونەوەی نەتەوەبوونی تور‌كان. گەلەكەمان لەباشوری كوردستان لەدژی هێرشی ٢٠٠٨ بۆ سەر زاپ، لە بامەڕنێ، كایشا، ئامێدی، دێرەلووك و شیلادزێ راپەڕین و رێگەیان نەدا جمۆجوڵی ئەرتەشی تورك لەو هەرێمانە، بەمشێوەیە هاوكارییەكی مەزنیان لە بنكەوتنی ئەرتەشی تورك لە زاپدا كرد. ئەمڕۆكەش دەبێت گەلەكەمان لەباشوری كوردستاندا بەتایبەتی لەو هەرێمانە راپەڕن و ئەركی مێژوویی و وڵاتپارێزی خۆیان بەجێ بهێنن.
لەهەموو بەشەكانی كوردستاندا دەبێت گەلەكەمان هەڵوێستێكی وەها نیشان بدات، كە لەگەڵ بەرخۆدانی گەریلا یەكانگیر بن
بێگۆمان هەر چون گەریلا ماوەی چل ساڵە تێدەكۆشێت، هەرچۆن ساڵی ٢٠٢١ زەربەیەكی مێژوویی لە ئەرتەشی توركدا، بەهەمانشێوە لەبەرامبەر بەهەموو هێرشەكانیش شەڕێكی مەزن بەرێوە ببات. كچ و كوڕی گەلی كورد، منداڵانی ئەم گەلە لەدژی ئامانجی لەناوبردن و داگیركاری دەوڵەتی تورك بەشێوەیەكی فیدایی بەرخۆدان بكەن، بەڵام بۆ ژیانێكی ئازاد و دیموكراتیكی گەلی كورد لەهەر بەشێكی كوردستاندا مسۆگەر ببێت، دەبێت ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورك شكست بهێنێت و بنبكەوێت كە لەدۆژمنایەتی لەدژی كوردان لەپێشەوەیە. بۆ ئەمەش پێویستە لەهەموو بەشەكانی كوردستاندا گەلەكەمان هەڵوێستی وەها نیشانبدەن كە لەگەڵ بەرخۆدانی گەریلا یەكانگیر بێت.
دەبێت ئێمە لە هەموو شوێنێكدا شەڕ بكەین
بێگۆمان ئەگەر دەوڵەتی تورك دەڵێت، چی دەبێت با ببێت، من هێرشی دەسكەوتەكانی كوردان دەكەم، پێویستە ئێمەش لە هەموو شوێنێك لە دژی دەوڵەتی تورك تێكۆشان بكەین، پەلاماری هەموو دام و دەزگا و باڵەخانەیەكی داگیركاران بدەین. ئەگەر دەوڵەتی تورك شەڕ تەنیا بە شوێنێكەوە سنوردار ناكات، دەبێت ئێمەش لە هەموو شوێنێك شەڕ بكەین.
دەبێت گەلانی ئەوروپا و ئەمریكا لەبەرامبەر بە پەیوەندییە پیسەكانی حكومەتەكانیان لەگەڵ توركیا ناڕەزایەتی نیشان بدەن
دەوڵەتی تورك بۆ ئەو هێرشانە دەستوری لەئەوروپا و دەوڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای وەرگرتووە. دەوڵەتی تورك لەم ماوەی دواییدا هەوڵدەدات پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریكا لەئەنجامی مامەڵە بەكوردانەوە پێشبخاتەوە. ئەرێكردنی ئەمریكا و ئەوروپا لەم هێرشانەی داگیركەری بەدەوڵەتی تورك نیشاندەدات كە بۆچی لەبەرامبەر بەو هێرشانە بێدەنگن. لەئۆكراینیا لەبەرامبەر بەداگیركەری ناڕەزایەتی نیشاندەدەن، بەڵام بۆ هێرشی لەناوبردن و توانەوەی دەوڵەتی توركی داگیركەر ئەرێ دەكەن، ئەمەش بەقسەیەكی هەر سووك، دوورووییە. ئەگەر لەبابەتی داگیركاری لەئۆكرانیا لەدڵەوە بن، دەبێت هەموویان لەدژی هێرشی داگیركەری توركیش بن. دەبێت پێی بڵێن، كە خۆی لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بكێشەوە و بچۆرە دەرەوە. ئەگەر هەڵوێستێكی وەها نیشان نەدەن، ئەو كاتە دەبنە هاوبەشی سیاسەتی لەناوبردن و دۆژمنی كوردان كە دەوڵەتی تورك چەكی كیمایی و قەدەغەكراو لەهێرشەكاندا لەدژیان بەكاردێنێت.
ده‌وڵه‌تی تورك داگیركهرترین ده‌وڵه‌تن پاكتاوكه‌ر و ستهمكارترینی مێژووه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و راستیه‌ش له شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیادا خۆی وه‌ك هاوڕێی ئاشتی نیشانده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات جیهان بخه‌ڵه‌تێنێت. هاوپه‌یمانی فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په خۆی بێ‌تاوان نیشان ده‌دات و له‌لایه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌دات سود له‌و شه‌ڕه وه‌ربگرێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌و رووه‌ی خۆیه‌وه هه‌وڵ ده‌دات هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر كوردستان په‌رده‌پۆش بكات.
هێزه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، كاتێك له شوێنێكی جیاواز داگیركاری ده‌بێت، گازی قه‌ده‌غه كرا‌و به‌كارده‌هێنرێت و مرۆڤ له زێدی خۆیان كۆچبه‌ر ده‌كرێن ئه‌وانه وه‌ك تاوان و پاكتاوكاری ده‌بینن، به‌ڵام كاتێك كه هێرش بۆ سه‌ر كردان ئه‌نجام ده‌درێت، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌كانیان قاوی به‌سه‌ردا ده‌نوقێنن. هه‌ر بۆیه مه‌به‌ستی ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی نه‌بینینی سته‌م و پاكتاوكردنی گه‌لانه.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت گه‌لانی ئه‌وروپا، هێزه دیموكراسیه‌كان، گه‌لی ئه‌مریكا و هێزه دیموكراتیكه‌كانی ئه‌و راستیه ببینن و رووبه‌ڕووی په‌یوه‌ندی چه‌په‌ڵی حكومه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك بوه‌ستنه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاكه‌كه‌یان پێشكه‌ش به توركیا ده‌كرێت ده‌بێت گه‌لی عێراق لێپرسینه‌وه بكات
ده‌وڵه‌تی عێراقیش به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ی له ئه‌ستۆیه. له بری ئه‌وه‌ی كه به‌رامبه‌ر داگیركاری له‌سه‌ر باشوری كوردستان بوه‌ستێته‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌لی سته‌ملێكراوی ئێزدی، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه عێراق بووه‌ته دیلی به‌رده‌ستی توركیا و په‌ده‌كه. سه‌ركرده‌ی فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورك ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، له باشوری كوردستان له سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه باڵاده‌ست ده‌بین، ئه‌و شوێنه له ژێر كۆنتڕۆڵی ئێمه‌دایه. به‌و جۆره ده‌رده‌كه‌وێت كه عێراق و په‌ده‌كه گۆڕه‌پانه‌كانی رێكان و نێروهش له نێودا ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانیان به توركیا فرۆشتووه. ده‌بێت گه‌لی عێراق و باشوری كوردستان لێپرسینه‌وه له‌وه بكه‌ن كه بۆچی ئه‌و خاكه پێشكه‌ش به توركیا كراوه.
له هه‌موو شوێنێك پێویسته په‌ره به تێكۆشان له دژی داگیركاری بدرێت
حكومه‌ی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په پلانی هێرش و داگیركاری زۆر به‌رفراوانیان داڕشتووه. به‌و هێرشه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردیان كردووه‌ته ئامانج.، بۆ كاتێكی نزیكیش ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و دیسان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست. به‌و جۆره به پێی لێكدانه‌وه‌كانیان ئه‌وان كوردان پاكتاو ده‌كه‌ن و ده‌گه‌نه ئامانجه‌كانی خۆیان.
پێویسته گه‌لی كورد و دۆستانی گه‌لی كورد شه‌و و رۆژ له هه‌موو شوێنێك هه‌ڵسنه سه‌ر پێ و تێكۆشان له به‌رامبه‌ر داگیركاری به‌گوڕ بكه‌ن. ده‌بێت ئه‌و تێكۆشانه له كوردستاندا قه‌تیس نه‌مێنێت، پێویسته گه‌لانی دراوسێ، گه‌لانی جیهان و ته‌واوی هێزه دیموكراسیه‌كان گوڕ به‌و تێكۆشانه بده‌ن.
به تێكۆشانی یه‌كده‌ست و هاوبه‌شی گه‌ریلا و گه‌لی كورد ئه‌و هێرشه تێكده‌شكێنرێت. ده‌رگاكانی كوردستانی ئازاد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دیموكراتیك تا كۆتایی ده‌كرێنه‌وه".
ژ.ت / هـ.ب