کەجەکە: چالاکیەکانی نەورۆز تا چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ پێویستە بەردەوام بن

دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە: چالاکیەکان کە لە نەورۆزدا گەیشتووەتە لوتکە پێویستە تا چاوپێکەوتنی رووبەروو لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بن. تا چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و پارێزەران ئەنجام نەدرێت پێویستە کەس لە ماڵەوە نەبێت.

دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بە بۆنەی نەورۆزەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد کە بە تێکۆشانێکی گەورەوە پێشەوازی لێدەکرێت، بە سەرلهەڵدان بەرخۆدانی زیندوو دەهێڵێتەوە، بۆ ئازادی لە باجدان هەڵنایەت و لەدژی زاڵمەکان سمبوڵی بەرخۆدانە، پیرۆز دەکەین. ئێمە بڕاوامان وایە کە جەژنی نەورۆزی کە بە واتای گەیشتن بە ئازادی دێت، دەبێتە هۆکاری چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە وڵاتێکی ئازاد، بەدەستهێنانی ستاتۆی نەورۆز و مسۆگەرکردنی سەرفرازی تێکؤشانی ئازادی کوردستان. ئێمە جەژنی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ کە میراتی بەرخۆدانی ئێمەیە و هەموو ژنان کە پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەکەن و هەموو گەلەکەمان پیرزۆ دەکەین.

مەشغەلی ئازادی کە بە هەزاران ساڵ لەمەوبەر لەدژی زۆحاکی زاڵ:م لە کەسایەتی کاوەی ئاسنگەری شۆڕشگێر داگیرکراوە، لە لایەن منداڵانی بەرخۆدێر کوردستان لەسەر دەست ماوەتەوە. هەڤاڵ مەزڵۆم دۆغان کە بە گیانی شۆرشگێری پەکەکە نوێنەرایەتی دەکات بە سێ دەنکە شقارتە، دیواری فاشیزمی هەڵوەشاند. هەڤاڵ زەکیە ئاڵکان کە نوێنەرایەتی رۆحی بەرخۆدێکی نەورۆز دەکات، ئاگری نەورۆزی لە لەشی خۆیدا سووتاند، لە سەر شۆرای ئامەد، بووە وڵامێک بۆ بەرخۆدانی هەڤاڵ مەزلۆم دۆغان. هەڤاڵ رەهشان کە دوورە وڵاتی و  خاکەکەی قبوڵ نەکرد. لە کادیفەکالە ئاگری نەورۆزی بە جەستەی خۆی هەڵگیرساند، لەدژی عەقڵیەتی رەتکردنەوە و قەدەغەکاری وەزیری فاشیست عیسمەت سەزگین بووە وڵام و تێکۆشانی کوردستانی بردە تورکیا. هەڤاڵ بێریڤان و رۆناهی دیواری ساردی کاپیتالیزمی ئەوروپایان بە ئاگری نەورۆز تواندەوە. هەڤاڵ سەما لە ٨ی ئازار بەرەو ٢١ی ئازار بووە پرسێک و وتی، ' نابێت لە ئاسمانەکان دوو رۆژ هەبێت و لە دژی هێرشەکانی سەر رێبەرتی جەستەی خۆی کردە تۆپێک لە ئاگر و نەورزۆی پیرۆز کرد. ئەو هەڤاڵانەمان لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشانی ئازادی بۆ ژیانی ئازاد شەڕیان کرد. ئێمە ئەو شەهیدانە بە بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە.

بەرەی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، لە بەرانبەر رێبەرتیمان دەستیان بە کردەوەی لەناوبردن و قڕکردن کردووە، دەیەوێت یاری بە ئاگر بکات. کاتێک کە گەلی کورد ئەم هەواڵەی بیست، رژایە ناو شەوامەکان و لە هەموو جێگایەک دەستی بە چالاکی کرد. لەبەر ئەوەی کە کورد رێبەر ئاپۆ وەک گەورەترین بەهای کوردە. هەبوون و ئازادی خۆی بە هەبوون و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبینێت. گەلەکەمان ئەم راستیە هەموو رۆژێک لە کۆڵانەکان بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ و بێ سەرۆک ژیان نابێت' دەڵێتەوە. لە چوارچێوەی هەناگوی ' کۆتای بە گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم  بێنە' کاتی ئازادی' کە تەڤگەرەکەمان پێشەنگایەتی دەکات، لە زیندانەکان و هەموو کوردستان و لە دەرەوەی وڵات بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە قۆناغی چالاکیدایە. گەلەکەمان دوایین جار لە ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا لە هەموو گۆڕەپانەکان لەدژی پیلانگێڕی هەڵوێسوتی خۆی جارێکی دیکە پیشاندا. لە چالاکی هاوتەریب کە گەلەکەمان بۆ ئازادی گەلی کورد و بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، بە پێشەنگایەتی کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی بەریتانیا کەمپینی ' کاتی هاتووە! ئازادی بۆ ئۆجالان ' گەش دەبێت. لە ٨ی ئازاریشدا ژنانی کورد لە گۆڕەپانەکان بە هەمان ئاست خاوەنداریان لە رێبەر ئاپۆ کرد. لە لایەن گەریلاشەوە لەدژی داگیرکەری گارە وڵامێکی بەهێز درایەوە و رەژیمی فاشیستی داگیرکەر گورزێکی گەورەی خوارد.

با لە دەوری رێبەر ئاپۆ ببینە بازنە

زۆر واتادارە کە هەواڵ و بانگەشەکانی بەم شێوەیە لەبارەی ژیانی رێبەر ئاپۆ لە قۆناغێکدایە کە گەلەکەمان خۆی ئامادەکردووە دیسان لە گۆڕەپانی نەورۆز، دروشمی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بڵێتەوە. هەواڵ و بانگەشەکان دەلالەت لەوە دەکەن کە رژێمی فاشیست و داگیرکەر و قڕکەری ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی تۆڵەی خۆیان لە گەلەکەمان و هەڤاڵانمان کە بەشەرەفەوە رێبەر ئاپۆیان لەباوەش گرتووە، دەستیان بە حسابێکی مەترسیدار و قێزەون کردووە. رژێمی فاشیست بە حسابە مەترسیدارەکان و پیلانگێڕی دەیەوێت تۆڵەی شکستەکەی گارە بکاتەوە. پێویستە گەلەکەمان لە بەرزترین ئاستدا بەشداری لە نەورۆزی ئازادی بکات و لە هەموو گۆڕەپانەکان بە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز حسابی فاشیزم پۆچەڵ بکاتەوە. پێویستە هەموو گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات نەورۆز بگۆڕێت بۆ نەورۆزی ئازادی ڕێبەرتی. گەلەکەمان پێوسیەت چالاکیەکان کە بە نەورۆز گەیشتووەتە لوتکە، تا چاوپێکەوتنی روو بە روو لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بکات. تا ئەوەی چاوپێکەوتنی پارێزەران و خانەوادە ئەنجام نەدرێت پێویستە گەلی کورد لە ماڵدا نەمێنێتەوە. پێویستە سات بە سات لەناو چالاکیدا بن. بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، پێویستە گەلەکەمان بچێتە گۆڕەپانی نەورۆز. ئێمە بانگ لە هەموو کرد و دۆست و ژن و گەنجانی کوردستان دەکەین کە لە سەر ئەم بناغەیە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ یەکبگرن و لە نەورزۆدا بەرخۆدان فراوان بکەن."

ف.ق