کەجەکە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی شەرمەزاردەکات

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیای فاشیست دەکات بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و ڕوونی دەکاتەوە گەلی باشووری کوردستان کاردانەوەی شیاوی دەبێت بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەر و تۆڕی نۆکەران و سیخوڕانی سەر بە داگیرکەر.

لە ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) هاتووە:

«لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا، بە قۆناغێکی مێژوویی گرنگ تێدەپەڕین، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە شەڕی قڕکردندا دژی تەڤگەر و هێزی وڵاتپارێز و گەلەکەمان گەیشتۆتە دوا قۆناغی خۆی، بەهۆی هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ کە بەرخۆدانێکی مەزن لە ئیمراڵی پیشان دەدات، لەگەڵ فیداکارییەکانی گەریلا کە لە چیاکانی کوردستان بەرەنگاری هەموو جۆرە چەکێک دەبنەوە، دەوڵەتی تورکیا کەوتۆتە نێو شکست و نائومێدییەکی مەزنەوە، بەم هۆیە، ڕەنگە ڕژێمی ئەردۆگان پەنا بباتە بەر هەموو جۆرەکانی تەنگ پێ هەڵچنین، ئەردۆگانی فاشیست دەخوازێت فاشیزم هەموو جێگەیەک بگرێتەوە و سەرتاپای کۆمەڵگە ڕادەست ببن، لە نەورۆز و کاتی بەرخۆدانی ژنان و گەنجانی وڵات، حساباتی ئەردۆگان تێکدرا و نیازەکەی شکستی هێنا، ئەم ڕژێمە تادێت ڕوو لە داڕووخان دەکات، گەلەکەمان لە ١٤ ـی ئایار دوایین گورزی لە فاشیزم دەوەشێنێت.

بەهۆی نائومێدی و شكستەوە، ڕەنگە ڕژێمی ئەردۆگان پەنا بباتە بەر هەموو جۆرەکانی تەنگ پێ هەڵچنین، بێجگە لەوە، ناتوانێت کەس لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە.

بێگومان ناتوانێت کەس لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە. تەڤگەرەکەمان دەزانێت ئەردۆگانی فاشیست لەپێناو مانەوە لە دەسەڵات پەنا بۆ هەموو تاوانێک دەبات. تەڤگەرەکەمان بەهۆی بومەلەرزەوە تا هەڵبژاردنی ١٤ ـی ئایار بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییە سەربازییەکانی دابوو، کەچی سوپای داگیرکەری تورکیا دەستی نەپاراستووە لە هێرشکردن بۆ سەر ناوچەکانی بەرگری ڕەوا لە ڕۆژاڤا و باشووری کوردستان و شەنگال و تەواوی خاکی کوردستان».