کەجەکە: خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەبێت هەمیشەیی بێت

کەجەکە: نەورۆزی ٢٠٢١ی نیشانیدا کە گەلەکەمان و دۆستەکانمان خاوەنداریەتییان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و بۆ ڕێبەرئاپۆ ئامادەی هەر جۆرە تێکۆشانێکن. ئێمە جارێکیتر دەلێین خاوەنداریەتی لە ڕێبەر ئاپۆ دەبێت هەمیشەیی بێت.

 

دەقی ڕاگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە:

" نەورۆزی ٢٠٢١ لە چوارپارچەی کوردستان، لە گەورەشارەکان و دەرەوەی وڵات، بە شێوەیەکی مێژوویی پیرۆزکرا. ورەیەکی گەورەی دابە گەل و دۆستەکانمان، هاوکات ترسێکی تۆقێنەری خستە ناو دڵی دوژمنی کوردان و دیموکراسی. ئێمە بە جۆش و خرۆشی نەورۆزەوە سڵاو دنێرین بۆ هەر کەسێک کە لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزدا ڕەنجی داوە، گەلی کورد و دۆستەکانمان کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا ئامادەبوون و نەورۆزیان پیرۆز دەکین. بەم پیرۆزباییانەی نەزۆز ساڵی ٢٠٢١ بووە ساڵی مسۆگەری ئازادی.

نەورۆزی ٢٠٢١ بۆ بەرزکردنەوەی هەڵمەتی' دژی گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکاری؛ کای کاتی ئازادیە' و بۆ سەرخستنی ئەم هەڵمەتە لە ساڵی ٢٠٢١ بووە بانگەوازی. سەرەتا لە ژنان و گەنجان، گەلەکەمان کە نەورۆزیان کردە مەیدانێکی بەم ڕەنگە لە تێکۆشان، لە ساڵی ٢٠٢١دا زۆر و زەحمەتی، هێرش و گووشار دەبێت با ببێت تێکۆشانی ئێمە بەهێزتر دەبێت. لە هەر شوێنێک کە نەورۆزی تێدا پیرۆزکرا، ئەم ئیرادە و خۆباوەڕییە نیشاندرا. پلانی تێکچوون ساڵی ٢٠١٤ ئامادەکرا؛ لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥دا بە گۆشەگیری قوورس لە سەر ڕێبەر ئاپۆ، بەهێرشی لە دژی گەل و کودەتای سیاسی لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ئەنجامدرا، گەڕانەوەی هێرشی هەمەلایەنە. لەسەر بناغەی خنکاندنی گەل و تەسفیەکردنی تەڤگەرەکەمان، ویستیان کە تێکۆشانی ئازادی تێک ببەن و پلانی قڕکردنی کوردان ببنە سەر. هەربۆیە لە دژی ئەو هێرشە قوورسانە، ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەری ئازادی، گەریلا، بەندکراوان، هێزی دیموکراسی و گەل بەرخۆدانێکی مێژووییان نیشانداوە. دوژمن لە هیچ مەیدانێکدا ئەنجامی نەگرتووە. نەورۆزی ٢٠٢١ نیشانیدا کە پلانی تێکبردنی ئەوان بە هیچ شێوەیەک ئەنجامی وەرنەگرتووە، پلانی تێکبردن بە مسۆگەری تێک دەچێت.

نەورۆزی ٢٠٢١ی ئەوەی خستەبەرچاوان کە وەک ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانیکرد؛ گەلی ئێمە بووە گەلی نەورۆز، گەلی سەرهەڵدان. گەلی کورد بووە گەلێکی ئاوەها کە بۆ هەبوون و ئازادی خۆی شەڕ دەکات. نیشانی دۆست و دوژمن و هەرکەسێکیان داوە کە گووشار و زۆرداری ناتوانێت ئەوان لە تێکۆشانی هەبوون و ئازادی پاشگەزبکاتەوە. گەلی کورد سوورە کە بە ناسنامە، زمان و چاندی خۆی لە وڵاتی خۆی بە ئازادی ژیان بکات. بڕیارداری خۆیان بۆ ژیانی ئازاد و دیموکراتیک، بە ڕەنگێک کە لە ڕۆحی  نەورۆز ٢٦٣٣ساڵ پێش، بە هەلوێستی خۆی نیشانیداوە کە لەسەر بنگەی نەتەوەی دیموکراتیک و برایەتی گەلان پێکی بهێنێت. لە نەورۆزی ئەمساڵدا خاوەنداریەتی بەهێز لە هەدەپە ، نیشانەی وڵام دانەوەی ئەو هەڵوێستانەیە.

' گەلی ئێمە لە نەورزۆدا خاوەنداریەتییەکی بەهێزی لە ڕێبەڕایەتی کرد'

گەلی ئێمە لە نەورۆزی ٢٠٢١دا بە درووشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ" بە شێوەیەکی مەزن خاوەنداریەتیان لە رێبەرەکەیان کرد.

ئەم خاوەنداریەتییە هاوکات بووە وڵامێک بۆ ئەو هەواڵانەی کە لە سەر ژیانی سەرۆک ئاپۆ . گەلەکەمان دەخوازن زانیارییەکی باوەڕپێکراو لە ڕێبەر ئاپۆ وەر بگرن. بەهۆی ئەوەی کە دەزانرێت، هێڵی دەسەڵاتداری فاشیست دوژمنی کوردانن، دوژمنی هەموو جۆرە بەهایەکی کوردانن. هەر بۆیە گەلی ئێمە نە تەنیا دەخوازێت کە گۆشەگیری بشکێت. بۆ جارێکی تر هەواڵی لەم چەشنە بلاونەکرێتەوە، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن؛ تێکۆشانی خۆی بەم شێوەیە بەردەوام دەکات.

' هاتەکوو چاوپێکەوتن لەگەل ڕێبەر ئاپۆدا ئەندام دەدرێت دەبێت گەلی ئێمە بەردەوام بێت لە چالاکیی'

بابەتی ئاسایش و تەندرووستی ڕێبەر ئاپۆ هێشتا ڕوون نەبووەتەوە. کەسایەتی ئەم دەسەڵاتداریە کە دوژمن کوردانە، وادەکات کە هیچ باوەڕییەک بە ڕاگەیەنراوەکانی نییە. هەر بۆیە دەبێت کە پارێزەرەکان ڕووبەڕوو لەگەل ڕێبەر ئاپۆ دانیشن و بیبینن. هەتاکوو ئەوە پێک نەیەت، دەبێت گەلی ئێمە ئەو هەلوێستەی خاوەنداریەتی لە رێبەر ئاپۆ کەلە نەورۆزدا نیشانیدا ، بە شێوەیەکی بەردەوام چالاکی بکەن.  ژنان و گەنجان و گەل و دۆستەکانمان  هەتاکوو لە بابەتی تەندرووستی و ژیانی ڕێبەر ئاپۆدا زانییارییەکی ڕاست دەست نەکەوێت، لە شەقامەکاندا بمێننەوە. گەلی ئێمەش، دۆستانی ئێمەش چاوەروانن کە بە زووترین کات لە بابەتی ئاسایش و تەندرووستی ڕێبەر ئاپۆدا دڵنیا بنەوە. ئەگەر لە ماوەیەکی کەمدا دۆخی تەندرووستی ڕێبەرئاپۆ ڕوون نەبێتەوە، ئێمە بە ڕاگەیەنراوێک هەلوێستی نوێی خۆمان ئاشکرا دەکەین. ئەگەر لە ماوەیەکی کورتدا دۆخی رێبەر ئاپۆ ئاشکرا نەبێت، دەبێت گەلی ئێمە ، دۆستەکانمان ، هێزە دیموکراتیکەکان دەبێت خۆیان بۆ هەموو ڕێبازێکی نوێ ئامادە بکەن. بەرپرسیارەتی ئێمەیە کە ئێمە تێکۆشان بۆ ئاسایش و تەندرووستی ڕێبەر ئاپۆ بیگەێنینە ئاستێکی نوێ. ڕێبەری ئێمە هەمووتەمەنی خۆی بەخشیەوە بە ئێمە و گەلەکەی، هەربۆیە خاوەنداریەتی لە ڕێبەرایەتی خاوەنداریەتی لە هەبوون و ئازادی خۆیانە.

نەورۆزی ٢٠٢١ی نیشانیدا کە گەلەکەمان و دۆستەکانمان خاوەنداریەتییان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد وبۆ ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئامادەی هەر جۆرە تێکۆشانێکن. ئێمە جارێکیتر دەلێین دەبێت خاوەنداریەتی لە ڕێبەر ئاپۆ دەبێت هەمیشەیی بێت. بە جۆش و خرۆشی نەورۆزەوە سڵاو دنێرین بۆ هەر کەسێک کە لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزدا ڕەنجی داوە، گەلی کورد و دۆستەکانمان کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا ئامادەبوون و بە هەرکەسیکیان نیشاندا کە گەل بۆ ئازادی خۆی شەڕ دەکات."

ک-ش