لە راگەیەندراوێکدا کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە لەبارەی رووداوی گیانلەدستدانی محەمەد میرزا، بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستنی پەدەکە لە زاخۆ رایگەیاندووە: پەدەکە دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بۆ شاردنەوە و رەوایەتیدان بە کردەوە تیرۆریستییەکانی میتی تورکیا بە کار دەهێنێت. ئامانجێکی دەزگای پاراستن و میت لە تۆمەتبارکردنی بزووتنەوەکەمان بە کوشتنی محەمەد میرزا ئەوەیە کە تێوەگلانی نوێنەرایەتی میت لە دهۆک لە کۆمەڵکوژکردنی بنەماڵەی مامۆستا "مەلا ئەحمەد جەلالەدین" پەردەپۆش بکەن. چۆنکە تۆمەتباری سەرەکی ئەم کۆمەڵکوژییە دانی بەوەدا ناوە کە لە ناوەندی میتی دهۆکەوە فەرمانی کوشنتی وەرگرتووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەروەکو چۆن لە لێدوانی هێزەکانی پاراستنی گەلدا هاتووە، تەڤگەرەکەمان و گەریلای ئازادی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە رووداوی کوشتنی محەمەد میرزاوە نییە و هەموو ئە تۆمەتانەی کە ئاراستە دەکرێن بێبنەمان. بەڵکۆ لەو بڕوایەداین کە رووداوی کوشتنی محمەمەد میرزا، بەشێکە لە هەوڵی تەسفیە حیساباتی ناوخۆیی ناو دەزگای پاراستن، بۆ ئەوەی هەموو ئەو تاوانانەی کە لە دژی گەلی کورد و لە دژی ئازادیخوازان و نیشتمانپەروەران دەیکەن ئاشکرا نەبێت. لە شەنگالەوە بگرە هەتا مەتینا و زاخۆ دەزگای پاراستنی پارتی هاوکاریی تەواوی دەزگای تیرۆری میت دەکات و لەم چوارچێوەیەشدا زۆر مرۆڤی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری ئەم وڵاتە بوونەتە قوربانی.
دەقی راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە:
بۆ رای گشتی
چەندین جارە پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەر ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لێدوانی چەواشەکارانە و پڕ لە درۆ و دەلەسە بڵاو دەکاتەوە و هەر جارێک هەوڵ دەدات تۆمەتی بێ بنەما ئاراستەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان بکات. لەم رۆژانەی دواییدا، لە سەر رووداوی گیانلەدستدانی محەمەد میرزا، بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستنی پەدەکە لە زاخۆ، گوایە تەڤگەرەکەمان بەوە تاوانبار دەکات کە لە پشت ئەم رووداوەوە بووە. بێگومان ئەم هەوڵە چەواشەکارییانەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەر لە هەموو شتێک سووکایەتی کردنە بە عەقڵ و ویژدانی گەلی کوردستان و بەکارهێنانی دامەزراوە فەرمییەکانی باشوری کوردستانە لە بەرژوەندی سیاسەتی داگیرکاری و تیرۆری دەوڵەتی فاشیستی تورکیا.
لە کاتێکدا کە هەموو گەلی کوردستان لە سەد ساڵەی پەیمانی لۆزاندا لە ناو گفتۆگۆدایە بۆ ئەزموون وەرگرتن لە مێژوو، بەرەنگاربوونەوە داگیرکەران و پیلانگێڕان و پتەوکردنی یەکێتی نەتەوەیی و لەم چوارچێوەیەدا نوێنەرانی گەل کۆنفرانسێکی مێژووییان لە لۆزان بەست، پارتی دیمۆکراتی کوردستان نەک هەر بەشداری ئەم گفتۆگۆیانە نابێت، بەڵکۆ بۆ جێگیرکردنی پیلانەکانی لۆزان، لە خواکورک و مەتینا بۆوەتە پێشقەراوڵی سوپای داگیرکەری تورک و لە هەمانکاتدا هەوڵ دەدات بە کردەوە و بە لێدوانی گێرەشێوانە رای گشتی گەلی کوردستان چەواشە بکات و پەرتەوازەیی دروست بکات. بێگومان تاکە هێزی سوودمەندی ئەم کردەوانەی پەدەکە دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورکیایە. چۆنکە پەدەکە دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بۆ شاردنەوە و رەوایەتیدان بە کردەوە تیرۆریستییەکانی میتی تورکیا بە کار دەهێنێت. ئامانجێکی دەزگای پاراستن و میت لە تۆمەتبارکردنی بزووتنەوەکەمان بە کوشتنی محەمەد میرزا ئەوەیە کە تێوەگلانی نوێنەرایەتی میت لە دهۆک لە کۆمەڵکوژکردنی بنەماڵەی مامۆستا "مەلا ئەحمەد جەلالەدین" پەردەپۆش بکەن. چۆنکە تۆمەتباری سەرەکی ئەم کۆمەڵکوژییە دانی بەوەدا ناوە کە لە ناوەندی میتی دهۆکەوە فەرمانی کوشنتی وەرگرتووە.
هەروەکو چۆن لە لێدوانی هێزەکانی پاراستنی گەلدا هاتووە، تەڤگەرەکەمان و گەریلای ئازادی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە رووداوی کوشتنی محەمەد میرزاوە نییە و هەموو ئە تۆمەتانەی کە ئاراستە دەکرێن بێبنەمان. بەڵکۆ لەو بڕوایەداین کە رووداوی کوشتنی محمەمەد میرزا، بەشێکە لە هەوڵی تەسفیە حیساباتی ناوخۆیی ناو دەزگای پاراستن، بۆ ئەوەی هەموو ئەو تاوانانەی کە لە دژی گەلی کورد و لە دژی ئازادیخوازان و نیشتمانپەروەران دەیکەن ئاشکرا نەبێت. لە شەنگالەوە بگرە هەتا مەتینا و زاخۆ دەزگای پاراستنی پارتی هاوکاریی تەواوی دەزگای تیرۆری میت دەکات و لەم چوارچێوەیەشدا زۆر مرۆڤی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری ئەم وڵاتە بوونەتە قوربانی.
لێرەدا بانگ لە رای گشتی گەلی کوردستان، دامەزراوە فەرمییەکان و هێزە سیاسییەکانی هەرێمی باشوری کوردستان و عێراق و هەروەها رۆشنبیران و ئازادیخوازان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەم گێرەشێوێنییانەی پەدەکە هۆشیار بن و رێگە نەدەن کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە رێگەی پەدەکەوە دەزگا فەرمییەکانی هەرێم بۆ جەنگی دەروونی دژ بە گەلی کورد بەکار بهێنێت.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK)
هـ . ب