هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "بەرلە ١٠ ساڵ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک ٣٣ گەنج و منداڵی ڕۆبۆسکی بۆردومان کرد و گیانیان لەدەستدا. یادی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەینەوە و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە بە دڵسۆزی بیرەوەریان کوردستانی ئازاد بنیات بنێین، بۆ ئەوەی چیا، دەشت، گوند و شارەکانمان ئێدی بۆردومان نەکرێن."
درێژەی راگەیەنراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:-
"10 ساڵە ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژییە نەدۆزرانەوە و سزانەدراون. ئەمە نیشانەیەکی ڕوونە لە نزیکبوونەوەی گەلی کورد. تێڕوانینی دەوڵەتی تورک بەم شێوەیەیە، کورد دەکوژرێت، کورد لە هەموو شوێنێک دەچەوسێنرێتەوە، دەکرێت ژنانی کورد هەراسان بکرێن، بە هەر شێوەیەک بێت کاری دژ بە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە کورد بکرێت! سیاسەتی نالێپێچینەوە و سزانەدان لەبەرانبەر تاوانەکانی دژی کورد پەیڕەو دەکرێت. ئەم عەقڵییەتە و سیاسەتە پەیوەندی بە سیاسەتی جینۆسایدکردنی کوردەوە هەیە. دەیانەوێت بەم شێوەیە کورد سەرکوت بکەن و لە تێکۆشانی ئازادی دووریان بخەنەوە. بە گەلی کورد دەڵێن، تاوەکو سەرتان بۆ دەوڵەتی تورک نەچەمێنن، بەم جۆرە هێرشانە لە بەرانبەرتان ئەنجام دەدرێت.
ئەو فڕۆکانەی 33 هاوڵاتی رۆبۆسکییان بۆردومان کرد، لە ناوەندێک فەرمانیان پێ گەیشتووە. گەورەترین تاوانبارەکان ئەوانەن کە فەرمانیان داوە. دەستبەجێ لەلایەن تەیب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەوە فەرمانەکە دەرچووە. ئەم پرسیارە لە تەییب ئەردۆغان کراوە: ئایا کاروانی قاچاخچیەکە تیرۆریستیان تێیدایە، ئایا دەبێت لێی بدەین یان نا؟ تەیب ئەردۆغانیش وتوویەتی، لێیدەن. بۆیە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی دادگایی نەکراون. هەوڵ دەدرێت کۆمەڵکوژیی 33 منداڵ و گەنج وەک زیانێکی جەنگ نیشان بدرێت و لەبیر بکرێت. بەم شێوەیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە دەستی خوێناویەوە بە ئازادی دەگەڕێت. بێگومان ئەردۆغان بەرپرسیارە لە کوشتاری هەزاران کەس. لە کاتی بەرخۆدانی بەڕێوەبەریدا تەیب ئەردۆغان خۆی فەرمانی وێرانکردنی شارە کوردییەکانی داوە.
دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی بەو شێوەیە کە کۆمەڵکوژی دەکات و دادگاییش ناکرێت، بەڵام ئەوانەی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی شەرمەزار دەکەن، دەستگیر و دادگایی دەکرێن. لە مێژووی گەلی کورددا دەوڵەتی تورک زۆر کۆمەڵکوژی بەم شێوەیەی بەسەر کوردا هێناوە. ئەوانەی لە دێرسم، زیلان کۆمەڵکوژیان کرد سزانەدران. ئەوانەی فەرمانی کۆمەڵکوژیەکەیاندا دادگایی نەکران. ئەوانەی باسی کۆمەڵکوژیان کرد بە تاوانی پارچەکردن وڵات تاوانبار، دادگایی و زیندانیکران.
ڕۆبۆسکیش وەک کۆمەڵکوژی دەرسیم و زیلان کۆمەڵکوژیەکە کە راستی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕادەخاتە بەرچاو. ئەو دیمەنەی کە تەرمەکان لەسەر پشتی هێسترەکان بۆ ناو گوند هێنرا، هیچ کاتێک لە بیری مرۆڤایەتی ناوچێتەوە. بە تەئکیدی رۆژێک بەرپرسانی کۆمەڵکوژیەکە سزادەدرێن. گەلی کورد، هێزە دیموکراتەکان پێویستە لەگەڵ بەرخۆدانی شکۆداری خەڵکی ڕۆبۆسکی بن و تێکۆشان بەهێز بکەن و بکوژەکان ڕاپێچی دادگای گەل بکەن.
دایکانی خانەوادەی شەهیدان ١٠ ساڵە تێکۆشانێکی بێوێنە بەڕێوە دەبەن. پێویستە گەلەکەمان و هێزە دیموکراتەکان پشتگیری بەرخۆدانی دایکان بکەن. دۆزی ئەوان دۆخی گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکانە. تاوەکو ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی دادگایی نەکرێن، کوردستان ناتوانێت ئازاد ببێت و تورکیاش دیموکرات نابێت. هەوڵدان بۆ دادگاییکردنی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و هەموو کۆمەڵکوژیەکان، پارچەیەکی سەرەکی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیە. لەبەرئەوەش پێویستە تاوەکو دادگاییکردنی تاوانباران تێکۆشان بێدابڕان بەردەوام بێت."
ف.ق