کەجەکە: پێویستە گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات دەنگ بدات
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوبەریی کەجەکە داوای لە وڵاتپارێزانی کورد لە دەرەوەی وڵات کرد دەنگی خۆیان بەکاربهێنن و دەنگ بدەن.
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوبەریی کەجەکە داوای لە وڵاتپارێزانی کورد لە دەرەوەی وڵات کرد دەنگی خۆیان بەکاربهێنن و دەنگ بدەن.
کەجەکە بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لە تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد، دەنگی خۆیان بەکاربهێنن و دەنگ بدەن.
ڕاگەیاندراوی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە:
"دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە لە رۆژی ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٥ ەوە لەسەر بنەمای چەمکی لەناوبردن و جینۆساید و بە شێوازەکانی توندوتیژانە و جەنگی تایبەت، کە لە مێژوودا نمونەی نەبینراوە هەوڵی لەناوبردنی بزووتنەوەی ئازادیی کورد و هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ناو ببات و گەلی کورد پاکتاو و قڕ بکات. کاتێک ڕژێمی فاشیست بەرامبەر بە بەرخۆدانی گەریلا تەنگاو بوو، دەستی کرد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو کرد. سەرەڕای گوشار، دەستگیرکردن، ئەشکەنجە و شەڕی تایبەت لە دژی گەلەکەمان، سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ قورستر کرا. دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەوەی شەڕ لە دژی کوردەکان بکات و کورد پاکتاو بکات گوشارێکی زۆری خستە سەر گەلی تورکیا، دەوڵەتیان بە تەواوی گۆڕی بۆ سیستەمێکی چەتە و مافیا و تورکیای بەرەو داڕمان، قەیرانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری برد. ئێستا هێندەی گەلی کورد، گەلانی تورکیاش دەیانەوێت لە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە رزگاریان ببێت.
ئەگەر دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە بڕووخێت ڕێگا بۆ خەباتی دیموکراسی دەکرێتەوە
ئەو خەبات و تێکۆشانە، کە ئێمە وەک گەل و بزووتنەوە بەڕێوەی دەبەن، دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپەی هێنایە لێواری ڕووخان و هەڵوەشاندنەوە. دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە لە بەرامبەر تێکۆشانی ئێمە شکستی هێناوە و ئەو شکست و داڕمانە هەموو ڕۆژێک هەندێک خۆی قووڵتر دەکاتەوە. بە ڕووخان و هەڵوەشانەەی ئاکەپە – مەهەپە گەورەترین بەربەست لەبەردەم خەباتی دیموکراسیدا لادەبرێت و کوردستان و تورکیا دەچنە ناو پرۆسەیەکی نوێوە. هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار، کە بەرەوپێشچوونێکی وەها دروست دەکات، دەربڕی پرۆسەیەکی زۆر گرنگە. ئەگەر هاوپەیمانێتیی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا لە دەسەڵات بخرێن، ئەوا ڕێگا بۆ خەباتی دیموکراسی دەکرێتەوە. ئەمەش پەیوەندیی بەوەوە هەیە، گەل لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاردا بە بەهێزی ئیرادە و خواستی خۆیان نیشان بدەن. بۆیە ١٤ی ئایار بۆ ڕزگاربوون لە دەسەڵاتی دوژمنی کورد، ڕەگەزپەرست، پاکتاوکار، داگیرکەران و فاشیستەکان، دەربڕی پرۆسەیەکی زۆر گرنگە لە خەبات و تێکۆشان.
بە دڵنیاییەوە پێویستە هەموو کەسێک بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆی بەکاربهێنێت
بەو ئەندازەیە گەلەکەمان لە تورکیا و کوردستان، دەبێت گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵاتیش گرنگییەکی زۆر بەو هەڵبژاردنەوە بدەن و بە دڵنیاییەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بەکاربهێنن. بە دڵنیاییەوە پێویستە ئیرادە و خواستی گەلەکەمان لە ئەوروپا لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دیاری بکرێت. بەدرێژایی مێژووی خەباتی ئێمە، بەتایبەتی لە ئەوروپا، گەلەکەمان لە دەرەوە پشتیوانییەکی گەورەیان لە تێکۆشان کردووە و هەموو فیداکارییەکیان داوە، کە چاوەڕوانییان لێدەکرا. بە دڵنیاییەوە نیشتمانپەروەری ئەمە دەسەپێنێت. گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات هەمیشە بەشێک بووە لە خەبات لە وڵاتەکەیدا و بووە بە شایانی ئەو شەرەف و شکۆیە. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بە باشی تێبگەین، کە ئاستێکی گرنگی ئەم ململانێیەش هەڵبژاردنە. بەهۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووریی تورکیاوە گرنگە. ئێمە گەل و بزووتنەوە، دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپەمان هێناوەتە لێواری ڕووخان و هەڵوەشاندنەوە.
بەشدارییەکی بەهێز لە هەڵبژاردنەکاندا دەرفەتی ئەوە دروست دەکات، کە ئێمە دەسەڵات لە حکوم بهێنینە خوارەوە. دەنگەکانی گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات کەم نییە. کاریگەریی دەنگەکان لە دەرەوەی وڵات لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان زۆر گەورە دەبێت. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک بە دڵنیاییەوە بچێتە بنکەکانی دەنگدان و دەنگ بدات بۆ ئەوەی ئاکەپە - مەهەپە بڕوخێت و هاوکات کار بۆ هێزە دیموکراتییەکان بکەن. پشتیوانیی دەنگەکان لە دەرەوەی وڵات، کاریگەریی زۆر دەبێت لەسەر خەبات لە وڵات و ئەو دەنگەی کە گەلەکەمان دەیدات. بۆیە دەبێت بە دڵنیاییەوە هەموو کەسێک لە دەرەوەی وڵات دەنگدان بە ئەرکێکی نیشتمانپەروەری وڵاتپارێزی بزانێت. پێویستە هەموو کەسێک بیر لەوە بکاتەوە و هانی یەکتر و دەوروبەرەکەی بدات بۆ دەنگدان. نابێت تەنها بە هاندانیشەوە سنووردار بکرێت، بەڵکو دەبێت یەکتر ئاگادار بکەنەوە و ڕەخنە لەو کەسانە بگرن، کە بەپێی بیرکردنەوە کار ناکەن و ناجوڵێنەوە. هەرچەندە هەموو ئەو کەسانەی، کە لە پێشترەوە مافی دەنگی هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی دەنگی نەداوە، دەبێت لێی بپرسنەوە، لەبەر ئەوەی دەنگی نەداوە ڕەخنە لە خۆی بگرێت، دەبێت بە دڵنیاییەوە بڕوات بۆ ئەم هەڵبژاردنە و لەو کاتەدا، کە لە دەرەوەی وڵات دیاریکراوە بڕوات و دەنگ بدات.
نابێت گەلەکەمان یەک دەنگیش کەم بکات
پێشتر گەلەکەمان زۆر نەدەچوو بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگیان نەدا. ئەمە بۆ گەلەکەمان کەموکوڕییەکی گەورەیە. چۆن دەبێت کوردێک نەڕوات و دەنگ نەدات و پشتیوانی لە خەباتی ئازادی و دیموکراسی لە وڵاتەکەیدا نەکات، ئەوە نابێت. نابێت گەلەکەمان بە هیچ شێوەیەک ئەمە قبوڵ بکات. پێویستە گەلی کوردستان لە دەرەوەی وڵات یەک دەنگیشی کەم نەکات و بە بەهێزی بەشداری هەڵبژاردن بکات و کەموکوڕییەکانی پێشوو قەرەبوو بکاتەوە. ئه م هه ڵبژاردنه زۆر جیاوازه له هه ڵبژاردنه کانی تر. کەس نابێت بڵێت، 'من دەنگێکم هەیە، بیدەم چی دەبێت، نەیدەم چی دەبێت'. دەنگێکیش زۆر گرنگە و نابێت هیچ دەنگێک بە فیڕۆ نەچێت. بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو کوردستانیانی وڵاتپارێز لە ئەوروپا و شوێنەکانی دیکەی دەرەوەی وڵات ئەوەیە، کە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن."
ژ.ت