کەجەکە شەهیدانی هەڵەبجەی بەڕێزدارییەوە یاد کردەوە
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و یادی شەهیدانی هەڵەبجەی بەبیر هێنایەوە.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و یادی شەهیدانی هەڵەبجەی بەبیر هێنایەوە.
لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ لە شاری هەڵەبجەی باشوری کوردستان بە چەکی کیمیایی هێرشێکی قڕکردن ئەنجامدرا و هەزارن کورد کۆمەڵکوژ کران. هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٣٦ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژییەکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، شەهیدانی هەڵەبجەی بە ڕێزدارییەوە بە بیر هێنایەوە و داوای لە گەلی کورد کرد، لە دژیی دوژمنی قڕکەر تێکۆشانی کاریگەر بەڕێوەببەن و یەکێتی نەتەوەی بەهێزبکەن.
ڕاگەیەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"هێزی داگیرکەری قڕکەر لە یەکێک لە کۆمەڵکوژیەکان لە دژی کوردان لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨دا لە هەڵبجە ئەنجامدا و لەو کۆمەڵکوژییەدا بە هەزاران کورد گیانیان لە دەستدا. جارێکی تر ئەم کۆمەڵکوژییە دڕندانەیە و ڕژێمی سەددامی فاشیست و قڕکەر کە ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەنجامدا بە توندی شەرمەزار دەکەین و ئەو کەسانەی ژیانیان لەدەستداوە بە ڕێزداریەوە یادەکەینەوە. جارێکی تر لە کەسێتی شەهیدانی هەڵەبجەدا هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێز و منەتدارییەوە یادەکەینەوە، بەڵێنی خاوەنداریکردن لە یادکردنەوەی شەهیدان دووبارە دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین لێپرسینەوە لە هەموو کۆمەڵکوژیەکان دەکەین.
کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا یەکێکە لە کۆمەڵکوژییە هەرە بە ئازار و دڕندانەکان. کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بە ئازارەوە تیشکی خستەسەر بیری نەژاد پەرست، نەتەوەپەرست و دەوڵەت نەتەوەکە چەندە دڕندە و مەترسیدارە. هەروەها ئەوەی نیشاندا دوژمنایەتی بەرامبەر بە کوردان چەندە قووڵە. بە هەزاران کورد، ژن، پیاو، منداڵ و پیر بە چەکی کیمیای بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەم کۆمەڵکوژییە لەبەر چاوی جیهان ئەنجامدرا و هیچ دەوڵەتێک لە دژی نەوەستایەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەوروپا و دەوڵەتانی تر، لەبەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییە بێدەنگ بوون. تەنها لەوکاتەی بەرژەوەندییەکانیان کەوتە مەترسیەوە لە دژی سەددام وەستانەوە. بەڵام لە هێرشی ئەنفالدا لە قڕکردنی سەدان هەزار کوردا بە پێویستیان نەزانی هیچ شتێک بکەن. هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری هاوبەشی قڕکردنی کوردان و کۆمەڵکوژییەکانە. هێزی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری قڕکردنی کوردانی لە سەر بنەمایی پارچەکردنی کوردستان و چارەسەرنەکردنی پرسی کورد لە ئەنجامی پلانەکانیان لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دامەزراندوە. هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری لەمرۆشدا پشتگیری دەداتە سیاسەتی قڕکردنی کوردان و دەبێتە هاوبەشی هێرش و کۆمەڵکوژییەکان لە دژی گەلی کورد. هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری پشتگیری دەداتە سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە ماوەی سەدەیەکە هێرشی داگیرکاری لەسەر باکوری کوردستان، ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، شەنگال و کامپی مەخمور ئەنجام دەدات. پشتگیری کردنی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بە مانای پشگیریکردنی تەواوەتی قڕکردنی کوردان دێت.
پێویستە لە دروست بوونی مێژوویی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە تێبگەین. سیاسەتمەداران، نووسەر و ڕۆشنبیرانی کورد پێویستە سەرنجیان لەسەر ئەوە بێت و ڕاستی مێژوویی ڕوودانی کارەساتی هەڵەبجە ئاشکرا بکەن. کاتێک دەوڵەتی عێراق لە دژی تێکۆشانی گەلی کورد شکستی هێنا، چووە ناو هەوڵی ئاشتەوایی و لە ساڵی ١٩٨٣ یەنەکە و دەوڵەتی عێراق ڕێککەوتن. لەم ڕێکەوتنەدا چارەسەری کێشەی کورد لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری نووسرا. بەڵام دەوڵەتی تورک دەستوەردانی کرد و ئەم ڕێککەوتنەی هەڵوەشاندەوە. حکوومەتی تورک ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک چارەسەری کێشەی کورد قبوڵ ناکەن. لایەنی عێراقی بە ڕوونی هۆکاری تێکچوونی ڕێککەوتنەکەیان بە نەمر جەلال تاڵەبانی ڕاگەیاند و لەسەر ئەم ئەساسە نەمر جەلال تاڵەبانی کە بۆ دانوستان و واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە چووبووە بەغدا، گەڕایەوە بێ هیچ ئەنجامێک گەڕایەوە کوردستان. دوای ئەم مێژووە سەدام لە دەوڵەتی تورکەوە دژی گەلی کورد جەسارەتی بەدەستی هێنا، ڕووی لە کوردستان کرد و بە ئۆپەراسیۆنی ئەنفال دەستی بە کۆمەڵکوژی کورد کرد و لەو چوارچێوەیەشدا کۆمەڵکوژی هەڵەبجە ئەنجامدرا. گرنگە ئەم ڕاستییە مێژووییە بزانین و گرنگە بەو پێیە لێی نزیک ببینەوە. دەکرێت بەم شێوەیە ڕێگری لە کۆمەڵکوژییەکان بگیرێت و نەهێڵدرێت کۆمەڵکوژی ڕوو بدات.
کۆمەڵکوژی و جینۆساید دژی گەلی کورد هەتا ئەمڕۆش بەردەوامە. دەسەڵاتداری تەیب ئەردۆغان بە ناوی حکوومەتی تورکیا ئەم سیاسەتە جێبەجێ دەکات. دەوڵەتی مرۆڤکوژی تورک و دەسەڵاتداری فاشیستی تەیب ئەردۆغان نایانەوێت کێشەی کورد بە هیچ شێوەیەک چارەسەر بکرێت و هەوڵی ئەوە دەدەن بە هەڕەشە و هێرش و داگیرکاری ڕێگری لەم کارە بکەن. هەروەک چۆن لە عێراق ئەنجامی داوە، ئەمڕۆش لە سوریا هەوڵ دەدات هەمان پیلان جێبەجێ بکات. ڕێکنەکەوتنی دەوڵەتی سوریا و کورد ڕێگری لە چارەسەری کێشەی کورد لە سوریا دەکات. ئەوە دەوڵەتی تورکیایە کە بەزۆر کۆتایی بە کێشەی کورد هێناوە و بووەتە هۆی ئەوەی گەلی کورد لە ڕابردووەوە تا ئێستا ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی ببێتەوە. لە یادی ٣٦ ساڵەی شەهیدانی هەڵەبجەدا جارێکی تر یادی شەهیدانی هەڵەبجە بەبیر دێنینەوە، پێویستە باشتر لە هۆکاری ڕوودانی کۆمەڵکوژیەکە تێبگەین کە ڕاستییە مێژووییەکان لەسەر ئەم بنەمایە سەرهەڵدەدن، یەکێتی نەتەوەییمان بەهێزتر بکەین و بەکاریگەری زیاتر لە دژی بکوژان و ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی تێکۆشان بکەین.