کەجەکە سەرەخۆشیی لە دکتۆر کامەران بەرواری کرد
کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی دکتۆر کامەران بەرواری مامۆستای زانکۆ و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، سەرەخۆشیی لە کامەران بەرواری و بنەماڵەکەى کرد.
کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی دکتۆر کامەران بەرواری مامۆستای زانکۆ و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، سەرەخۆشیی لە کامەران بەرواری و بنەماڵەکەى کرد.
کۆمیتەى پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی دکتۆر کامەران بەرواری مامۆستای زانکۆ و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەى کەجەکەدا هاتووە:
"دایە ربعا وەک هەموو دایکانی تێکۆشانی ئازادی لە بەرامبەر هەموو سەختی و ئاستەنگییەکانی ژیاندا چۆکی دانەدا و بە سەرفیرازی ژیا. هەموو کات لەسەر بەها نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بوو. لەو پێناو و رێگایەدا خاوەن هەڵوێست و کردار بوو.
لە خوای گەورە داواکارین، کە رۆحی دایکی هێژامان ربعا عومەر بە بەهەشت شاد بکات. خودا سەبر بە ئێوە و بنەماڵە رێزدارەکەتان بدات".
ژ.ت