کەجەکە: تاوەکو چاوپێکەوتنی رووبەڕوو لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام نەدرێت دەبێت چالاکییەکان بەرفراوان بکرێن

کەجەکە رایگەیاند، دەبێت گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان و هێزە دیموکراتیکەکان راپەڕن، لەبارەی تەندروستیی رێبەر ئاپۆ دەبێت دەست بە تێکۆشان بۆ دەستهێنانی ئاگاداربوونی دڵنیاکەرەوە بکەن.

کەجەکە رایگەیاند، دەبێت گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان و هێزە دیموکراتیکەکان راپەڕن، لەبارەی تەندروستیی رێبەر ئاپۆ دەبێت دەست بە تێکۆشان بۆ دەستهێنانی ئاگاداربوونی دڵنیاکەرەوە بکەن. دەبێت بە دڵنیاییەوە پارێزەران و بنەماڵەکەى رووبەڕوو چاوپێکەوتن لەگەل رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن.

هاوسەرکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەی ئیدعاکان لەسەر تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە میدیا دیجیتاڵییەکاندا، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکەى کەجەکە

"لەبارەی تەندروستی و ژیانی رێبەر ئاپۆ هەندێک ئیدعا بڵاوکراونەتەوە، سەرچاوەی ئەو ئیدعا و بانگەشانە بۆ پەرلەمانتارێکی مەهەپە دەگەڕێتەوە. لەبەر ئەوەش پارێزەران بە خێرایی بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن، داوایان پێشکەشکرد، گەلەکەشمان لە هەموو شوێنێک رژانە سەر شەقامەکان، بۆ ئەوەى لەبارەی تەندروستیی رێبەر ئاپۆ زانیاری وەربگرن، داوایانکرد پارێزەران و بنەماڵەکەى بڕۆن بۆ سەردانی. ئەو هەواڵانە لەبارەی رێبەر ئاپۆوە جدین و بە دڵنیاییەوە دەبێت روون بکرێنەوە. نزیکایەتیی هەڵە لەبارەی تەندروستی و ژیانی رێبەری گەلێک، بە واتای پاکتاوکارییە بە سەر ئەو گەلەوە. ئەوە بڕیاری پاکتاوکردنی راستەخۆی گەلە. لە بەرامبەر ئەو دۆخە خراپەدا، بە دڵنیاییەوە گەلەکەمان و بزووتنەوەى ئازادی دەتوانن بە هەموو شێوەیەک وەڵامی ئەو شەڕە بدەنەوە.  

دەوڵەتی تورک، سی پی تی و ئەنجوومەنی ئەوروپا بەرپرسیارن لە تەندروستی و ژیانی رێبەر ئاپۆ

دەوڵەتی تورک خۆی بەرپرسیاری تەندروستی و ژیانی رێبەر ئاپۆیە. دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی بواری زیندانیانیش بەرپرسیارن. سی پی تی و ئەنجوومەنی ئەوروپا بەرپرسیاری ئەو دۆخە خراپەن لەبارەی تەندروستی و ژیانی رێبەرەکەمانەوە. رێبەر ئاپۆ وتبوی، هەر دۆخێکی خراپ لەبارەی تەندروستی و ژیانی من رووبدات دەبێت بە سیاسی بزانرێت، دەوڵەتی تورک و دەزگا پەیوەندیدارەکانی هۆشیار کردبووە. سەرنجی خستبووە سەر ئەوە، کە دەبێت گەلەکەشمان ئەو هێزانە بە بەرپرسیار بزانن.

دەبێت بنەماڵە و پارێزەران چاوپێکەوتنی رووبەڕووبەر لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن

دەبێت ئەو هەواڵانە بە جدی وەربگیرێن. لە ناو دەوڵەت و هێزە سیاسەکاندا زۆر لایەن هەن، کە دوژمنایەتیی رێبەر ئاپۆ دەکەن. بەرپرسانی دەوڵەت بۆ خۆیان چەند ساڵ لەوە پێش وتبویان، ناتوانێت لێرە بە ساخی بڕواتە دەرەوە و بەو شێوەیە چۆنیەتیی هەڵوێست و عەقڵیەتی خۆیان بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ خستبووە ڕوو. بەرپرسیارییەکی مێژووییە، کە دەبێت چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت و دۆخی تەندروستی و ئاسایشی روون و شەفاف بکرێتەوە. گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان و هێزە دیموکراتیەکان دەبێت راپەڕن و دەست بە تێکۆشان بۆ بە دەستهێنانی ئاگاداربوونی روون لەبارەی تەندروستیی رێبەر ئاپۆوە بکەن. کاتێک بابەتەکە بێتە سەر رێبەر ئاپۆ بڕوا بە هیچ هیچ لێدوان و راگەیاندراوێک ناکرێت. دەبێت بە دڵنیاییەوە بنەماڵە و پارێزەرانی رێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتنی رووبەڕووی لەگەڵ ئەنجام بدەن.

لە ئیمراڵی گۆشەگیرییەکی قورس هەیە. ئەوەش دەیسەلمێنێت، کە لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ دوژمنایەتییەکی چۆن بەڕێوەدەچێت. ئەو گۆشەگیرییە لە هەمان کاتدا بە مانای هێرشکردنە سەر تەندروستیی رێبەر ئاپۆیە. لە ئیمراڵی نە یاسا و مافەکان، نە مافەکانی مرۆڤ و نە ئەو هەڵوێستە و رەفتارەی، کە بە شێوەی ئاسایی بەرامبەر بە زیندانیان کاری پێدەکرێت، نییە. تاکە رێگا ئەوەیە، کە دەبێت کۆتایی بەو دۆخە بهێندرێت. ئەوەش ئازادیی رێبەر ئاپۆیە.

دەبێت ئاگری نەورۆزی ساڵی ٢٠٢١ بە هەڵمەتی ئازادیی رێبەر ئاپۆ گەش بکرێت

هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە ئیمراڵی نیشانی دەدەن، کە هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" لە کاتی خۆیدا دەستیپێکردووە. دەبێت ئەمڕۆش بە چڕی بەردەوامیی پێ بدرێت و ئاگری نەورۆزی ٢٠٢١ وەک هەڵمەتی ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ گەش بکرێت. گەلەکەمان لە هەموو ئەو شوێنانە، کە نەرۆز پیرۆز دەکەن دەبێت نەورۆز بکەن بە تێکۆشانی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ. هەر خۆی ئازادیی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان بوەتە یەک. هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ و کوردستان دەبێت ببێتە ئامانجی یەکەم و لە پێشینە. ئەگەر گۆڕەپانەکانی نەورۆز ببنە گۆڕەپانی تێکۆشان بۆ ئازادیی گەلی کورد و ئازادیی رێبەر ئاپۆ ئەوە رێگا لە هەموو دۆخێکی خراپ بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ دەگیردرێت.

گەلەکەمان لە ئەوروپا و رۆژئاوا بۆ تەندروستی و ئاسایشی رێبەر ئاپۆ خێرا راپەڕین. گەلەکەمان لە باکووریش دەبێت پیرۆزبایی نەورۆز لەگەڵ هەڵمەتی ئازادیی رێبەر ئاپۆ بکات بە یەک و لە هەموو شوێنێک بڕژێتە گۆڕەپانەکان. گەلی کورد لە هەر چوارپارچەى کوردستان و لە هەموو شوێنێک و لە هەموو ئەو شوێنانەدا کە تیادایەتی، دەبێت لە دژی هێرشەکان بۆ سەر تەندروستی و ژیانی رێبەر ئاپۆ راپەڕن، بە دروشمی رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد، لە هەموو شوێنێک نەورۆز پیرۆز بکەن.

گەلەکەمان تاوەکو لەبارەی ئاسایش و تەندروستیی رێبەر ئاپۆ ئاگاداربوونێکی روون و ئاشکرا و شەفاف بە دەست نەهێنن، دەبێت چالاکییەکانیان بەبێ وەستان بەردەوامی پێ بدەەن.

ئێمە هۆشداری بە دەسەڵاتدارانی ئاکەپە – مەهەپە دەدەین

دەسەڵاتدارانی ئاکەپە – مەهەپە بە پلەی یەکەم لە ئاسایش و تەندروستیی رێبەر ئاپۆ بەرپرسیارن، بۆیە ئێمە هۆشداری بەو دەسەڵاتدارانە دەدەین. هەر نزیکایەتییەکی خراپ بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ دەبێتە هۆی ئەوە، کە رێگا و رێبازی تێکۆشانەکەمان بگاتە ئاستێکی جیاواز. وەک دەزانرێت، کاتێک بابەت دەبێتە ئاسایش، تەندروستی و ژیانی رێبەرایەتی، گەلەکەشمان و بزووتنەوەکەشمان چۆن هەستیار دەبن. لەبەر ئەوەش بەبێ ئەوەى ساتێک دوا بکەوێت و درەنگ بێت، دۆخی ئاسایش و تەندروستیی رێبەر ئاپۆ دەبێت بە شێوەیەک روون بکرێتەوە، کە گەلی کورد بڕوای پێ بکات".

ژ.ت