هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری ککەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی هەنگاوی ١ی حوزەیرن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا دەگۆترێت، "ئێمە دەست بە ١٨مین ساڵی هەنگاوی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ دەکەین. بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە لەسەرەتا و دەستپێکردنی هەنگاوەکەدا رۆڵیان هەبوو. بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە حەسرەتی ئەوان کە کوردستانی ئازادی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیکە جێبەجێ بکەین."
کەجەکە باسی ئەوەی کرد کە هەنگاوی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ هەم بەردەوامی هەنگاوی ١٥ی تەباخە، هەم ئاستێکی گرنگی سەرخستنی هەنگاوەکەیە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە: قۆناغی سیاسی ئەو کاتە هەنگاویکی مێژوویی بوو. لە کاتێکدا کە پیلانگێڕە نێودەوڵەتیەکان و دەوڵەتی تورک لەسەر تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کاریان دەکرد و پاشکۆکانی پیلانگێڕی لە ناوخۆ دەیانویست پەکەکە تەسفیە بکەن، هەنگاوی گرنگی بەم شێوەیەنرا.
دوای ئەوەی رێبەر ئاپۆ بە پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا، لە قۆناغی ئاگربەستی ٥ ساڵدا، رێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیمان زۆر جار لەسەر بناغەی چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کرد دەستپێشخەری کرد. بەڵام دەوڵەتی تورک وتی، پەکەکە ناتوانێت ئێدی شەڕ بکات، ئێدی چەکەکیانیان لەژێر گڵ دەڕزن و ناتوانیت شەڕ بکات. بەهۆی ئەوەی بەم شێوەیە بیریان دەکردەوە، تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی گشتی ئاکەپە ئەو کاتە بووە دەسەڵاتدار، کاتێک باسی کێشەی کوردیان لەگەڵ کرد وتی، 'ئەگەر ئێوە بیری لێنەکەنەوە، هیچ شتێک بەناوی ئەو کێشەیەوە نییە.'
تەسفیەکارانی نێوخۆیی کە پاشکۆی پیلانگێری نێودەوڵەتی بوون، بۆ ئەوەی رێگری لە تێکۆشان بکەن هەوڵیاندا پارتەکەمان کۆنترۆڵ بکەن. بەڵام رێبەرتی لەسەربناغەی هێڵی نوێ، بەرنامە و پرۆگرانی رێکخستن و تێکۆشانی نوێی راگەیاند. بۆیەش تەسفیەکردن لەبەرانبەر ئەوە جگە لە هەڵهاتن رێگەیەکی دیکەی نەبوو.
لەگەڵ هەڵهاتنی تەسفیەکەران، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و دەسەڵاتی ئاکەپە نەگەیشتە ئامانجەکانی. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ گەریلا لە چوارچێوەی هێڵی کۆمەڵگای دیموکراتی ئیکۆلۆژی و ئازادیپارێزی ژن کە رێبەر ئاپۆ پێشکەشی کرد، دەستی بە قۆناغێکی دیکەی تێکۆشان کرد. دۆست و دوژمن لە ماوەیەکی کورتدا بینیان کە نەک تەسفیە نابێت، بەڵکو پەکەکە لە جاران بەهێز و کاریگەریتر تێدەکۆشیت. بەم شێوەیە لەدژی هێرشیی تەسفیەکردنی پەکەکە بە بەهێزکردنی تێکۆشان وڵامی پیلانگێڕە نێودەوڵەتیەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارە کوردەکانیان درایەوە.
لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ەوە و تا ئێستا کە ١٧ ساڵ تێپەڕیەوە تەڤگەری ئازادی کورد هەم گۆڕانکاری گەورەی خوڵقاند و هێڵی سۆسیالیزمی دیموکراتیکی لەسەر بناغەیەکی راست بەڕێوەبرد، هەمیش لە رووی سیاسی و سەربازیەوە هەنگاوێکی زۆریناوە. دەوڵەتی تورک کە لە پاییزی ٢٠١٤ەوە پلانی چوکدادانی ئامادە کرد و لەو رۆژژەوە هێرشی فراوان ئەنجام دەدات و هەوڵ دەدات تەڤگەری ئازادی لەناو ببات، ئەوانە هەمووی بەهۆی دەستکەوتنی گەورە و بەهێزی هەنگاوی ١ی حوزەیرانەوەیە. هەنگاوی ١ی حوزەیران تەنها هەنگاوێکی سەربازی نەبوو، لە هەمانکاتدا لەسەر بناغەی هێڵی نوێی تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوو. بە هێڵی رێبەری و بە هەنگاوی ١ی حوزەیران لەسەر ئەم بناغەیە، تەڤگەری ئازادی لە روویی ئایدۆلۆژی و سیاسیەوە نەگەیشتە کۆتایی، بە پێچەوانەوە بووە بناغەیەکی رێکخستنکراوی نمونەیی لە هێڵی سۆسیالیستی دیموکراتیکدا.
تەڤگەری ئازادیمان و گەریلا، بە رۆحی ١٥ی تەباخ و عەقڵیەتی ١ی حوزەیران لەدژی هێزە داگیرکەر و قڕکەرەکان و لە بەرانبەر ئەو هێزە نێودەوڵەتیانەی کە پشتگیری لێدەکەن، تێکۆشانی زۆر گەورە بەڕێوە دەبەن. لە هەرێمەکانی زاپ، مەتینا، ئاڤاشین، هێزەکانی گەریلا لەدژی پیلانگێڕی نوێی دەوڵەتی تورک بە پێشەنگایەتی هێزە نێودەولەتیەکان لەدژی تەڤگەرەکەمان، بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوەدەبات. ئەو بەرخۆدانەی کە ٤٠ رۆژە بەردەوامە، لەسەر هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ گورزی گەورە لە داگیرکەرە قڕکەرەکان دەدات، پیشانی دەدات کە ئەم هێرشە تاچەند بەردەوامە و لە کۆتاییدا داگیرکەران تێکدەشکێن. ئێمە پیرۆزبایی لەم بەرخۆدانی پیرۆزە دەکەین. وەک شەهید چیاگەر وتی، 'ئەنجامەکەی بێوێنە دەبێت!
١ی حوزەیرانی لە هەمانکاتدا ساڵیادی بەرخۆدانی گەزیە. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر رەنجدەران و گەلانی تورکیا هەرچەندێک فشار دروست بکات، رۆحی گەزی لە لەناوبردنی ئەم دەسەڵاتە رۆڵی خۆی دەبینێت. رۆحی گەزی لەوێ چێنراوە. تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بە تەئکیدی بە رۆحی گەزی ئاوێتە دەبێت و تورکیایەکی دیموکرات و کوردستانێکی ئازادی دەخوڵقێنێت.
تورکیا بەهۆی سیاسەتی شەڕی قێزەون و رێبازی زۆرداری فاشیست لە روویی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابۆری و کەلتوری ڕزیوە. رۆژێکیش کاتی ئەوە نەماوە کە تورکیا لەژێر دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەڕێوەببرێت. رۆژ بە رۆژ دەبێتە بارێکی گران لەسەر پشتی گەلان. تەڤگەری ئازادی کورد بە پێشەنگایەتی ١ی حوزەیران لەسەر هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەست بە سەردەمێکی نوێی تێکۆشان کرد، کاتێک بە رۆحی بەرخۆدانی گەزی ئاوێتە بوو و دەستی بە جموجووڵ کرد و ئەو کاتە دەستی دەسەڵاتەکە کۆتایی دێت.
ئێمە یادی هەنگاوی ١ی حوزەیران و بەرخۆدانی گەزی دەکەینەوە و مژدەی ئەوەیان دەدەینێ کە گەیشتن بە حەسرەت و داواکاریەکانیان نزیکە."
ف.ق