کەجەکە یادی شەهید هەڵمەتی کردەوە: کاتی دەرکردنی داگیرکەری تورکە لە کوردستان

دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە: هاوڕێ شەهید هەڵمەت، لەسەر بناغەی زانستی نەتەوەی، راستی کوردستانی ئازادی دیموکرات، هەموو رۆژێک زیاتر گەورە کرد و ژیانی خۆشی بەم رێبازە بەخشی.

دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و یادی شەهید دیار غەریبی (هەڵمەت) کردەوە.

راگەیەنراوی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی دیار غەریب ڕۆڵەی قاڕەمانی باشوری کوردستان، کادری پێشەنگی پارتەکەمان، لە هەمانکاتدا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە و هاوڕێی بەنرخ و هاوڕێکانمان شەهید و دەڤران کە لەگەڵی شەهید بوون، بە خۆشەویستی و رێزەوە یادیان دەکەینەوە. لەبەرانبەر حەسرەتی پیرۆزیان بەرێزەوە سەرمان دادەنەوێنین. لە کەسایەتی ئەو هاوڕێ بەنرخانەماندا، یادی هەموو شەهیدانی قاڕەمانمان دەکەینەوە و بەڵێنی وابەستەبوونمان بە رێبازەکەیان دووپات دەکەینەوە. کوردستانی ئازادی دیموکرات کە لەپێناویدا شەهید بوون، ئامانج و خەیالەکانیان بۆ ژیانی ئازاد، کۆمەڵگای ئازاد و مرۆڤی ئازاد کە بە نیوەچڵی بەجێیان هێشت، رێبازی ئێمە دەبێت و بەو هۆیەوە تێکۆشان گەورە دەکەین و بریارمان بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن لە هەموو کاتێک گەورەترە.

هاوڕێ هەڵمەت: بە وابەستەبوونی بێکۆتایی بە بەهاکانی ژیانی ئازاد و نەتەوەکەی، بۆ ئەوەی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی گەلی کورد دروست ببێت، بە هەستیاری خۆی، زانست و کەسایەتی رۆشنبیری خۆی، بە هەڵوێستێکی ژیانی خاکیبوون، هەموو کاتێک و لە هەموو جێگەیەک بووە هاوڕێیەکی نمونەیی ئێمە. هەموو کاتێک لە دڵمان و هەموو گەلەکەماندا و لە هۆشماندا دەژی و بەهای نوێ دەخوڵقێنێت. هەر وەک چۆن کاتێک لە ژیاندابوو، بۆ یەکێتی نەتەوەی کورد و دیموکراتبوون کاری کرد و لەدژی داگیرکەری خەباتی کرد و پێشەنگی بەرخۆدان بوو، دوای شەهیدبوونیشی ئەمڕۆ هەمان ڕۆڵ دەبینێت.

شەهید هاوڕێ هەڵمەت، وەک گەنجێکی رۆشنبیری باشوری کوردستان، لەو رۆژەوەی لەدایکبوو و بەدواوە، شایەدحاڵی هێرشی قڕکردنی رژێمی بەعس تاوەکو کۆمەڵکوژی و ئەنفال بوو. هەر رووداوێکی قڕکردن کە بە چاوی خۆی بینی، هەر چیرۆکێکی کۆمەڵکوژی کە گوێی لێبوو، بووە هۆکاری دروستکردنی هەستی شۆڕشگێری شەهید هەڵمەت. لە سایەی پێشبینی گەورەی هەبوون، زانستی مێژوویی و قۆڵ، سیاسەتی قڕکردن و داگیرکەری دوژمنی کوردانی بینی و سیاسەت و ئایدۆلۆژی هێڵی ئازادی رێبەر ئاپۆی هەڵبژارد. ژیانی مادی بێنرخی لەبەرانبەر خۆی رەتکردەوە، لە تەمەنی گەنجێتی خۆیدا رووی لە چیاکانی وڵاتەکەی کرد. وەک ئەوەی تینووی چیاکانی کوردستان بێت، رووی لە ریزەکانی ئازادیی تێکۆشان کرد. زوو خۆی بەرەو پێشەوە برد، لەگەڵ گەریلاکانی ئازادی ئاوێتە بوو و بووە هاوڕێیەک کە رێبەر ئاپۆ لە باوەش گرتووە. بەهۆی راست، دروستی، دڵکراوەیی و رەنجدانی، بە زانستی سیاسی و ئایدۆلۆژی، راستی کورد و کوردستان، راستی تێکۆشان، لە پراکتیکی تێکۆشانی چارەکە سەدەیەکدا تێکۆشانی قۆڵکردەوە و گەیشتە ئاستی پێشەنگایەتی راستەقینە.

لە هێڵی تێکۆشان هیچ کاتێک هەنگاوی بەرە دواوەنەنا

شەهید هاوڕێ هەڵمەت، بووە یەکێک لەو هاوڕێیانەمان کە لە ئاستێکی باڵادا لە هێڵی کۆمەڵگای دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆی گەیشت و دەستی بە هەوڵدانی جێبەجێکردنی کرد. بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بە باشی لە هێڵی رێبەر ئاپۆ بگات، دەستی بە هەوڵدان کرد. لە تێکۆشانی جێبەجێکردنی هێڵی رێبەرتیدا ئەرکی جیاوازی خستە سەرشانی و رۆڵی پێشەنگایەتی بینی. بووە خاوەن هەڵوێستێک کە هەموو کاتێک و لە هەموو ئاستێکدا نوێنەرایەتی پەکەکەی دەکرد. لە رەگەزەکانی هاوڕێیەتیدا و لە نزیکایەتی ژندا، رەگەز و پێوانەی ئازادی لە هەموو ئاستێکدا لە تێکۆشانی هێڵی بەرزکردنەوەدا، هیچ کاتێک هەنگاوی بەرەو دواوەنەنا. لە هەموو بابەتەکاندا، لە بابەتی تێکۆشانی رێکخستنی و ئایدۆلۆژیدا، هەموو کاتێک بووە خاوەن هەڵوێستێکی شۆرشگێری پێشەنگ. هەڵوێستێکی جیاوازی هیچ کاتێک قبوڵ نەکرد. زانی هەموو کاتێک بەم شێوەیە تێکۆشان بکات. لەم بابەتەدا بووە یەکێک لەو هاوڕێیانەی کە بە باشترین شێوە لەسەر رێبازی ڕێبەر ئاپۆ خەباتی کرد و بووە میلیتانێکی پێشەنگ.

هاوڕێ شەهید هەڵمەت، لەسەر بناغەی زانستی نەتەوەی، راستی کوردستانی ئازادی دیموکراتی هەموو رۆژێک زیاتر گەورە کرد و ژیانی خۆشی بەم رێبازە بەخشی. راستی قڕکردنی کە زۆر جار لەسەر گەلی کورد بەڕێوەبراوە، راستی وڵات کە پارچە پارچە کراوە، راستی گەل و ئازادی گەورە، برینی قۆڵ کە تیمارکردنی زەحمەتە، بە هەموو خانەکانی جەستەیەوە هەستی پێکرد. ناسنامەییبوون و پێگەبوونێکی گەلێکی زۆر بە باشێ دەزانی. بۆیەش هەموو ساتەکانی ژیانی خۆی، هەموو کاتژمێرێک، بۆ تیمارکردنی برینە قۆڵەکانی گەلەکەی، بۆ نەهێشتنی ئازارەکان، چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆ تێکشکاندنی یاری دوژمنان، هەموو کاتێک تێکۆشانی بەهێز کرد. بە زانستی مێژوویی قۆڵ و لە سایەی زانینی سیاستی رۆژانە، هەموو کاتێک بۆ ئەرکەکان دەست و بازۆی هەڵماڵی، بووە خاوەن بەشداریەکی بێوێنە. بۆ یەکێتی و یەکگرتنی گەلی کورد، بۆ ژیانی هاوبەشی نێوان گەل و ئایینەکان بە شێوەیەکی یەکسان و ئازاد و بە خوشک و برایەتی، بۆ دوارۆژێک بنیات بنرێت، هەموو ئەرکەکانی سەر شانی، بە هەستێکی گەورە و لە ئاستێکی بەهێزدا و بە عەشقەوە جێبەجێ کرد.

هاوڕێ هەڵمەت پێشەنگایەتی هێڵی شۆڕشگێری لە باشوری کوردستان سەرخست

شەهید هەڵمەت لە باشوری کوردستان هەڵوێست و هێڵێک بوو. لە باشوور بووە ناوی شۆرشگێری، ژیانی شکۆمەندانە، هەڵوێستێکی سەربەرز، سەری دانەنەواند و تەسلیم نەبوو. بە کەسایەتی شۆرشگێری خۆی، زانستی وڵاتپارێزی بووە نوێنەر و پارێزەری بەهاکانی ئازادیخوازی و دیموکراتیبوون. لە باشوری کوردستان بووە یەکێک لە هاوڕێیەکانی پێشەنگی هێڵی شۆڕشگێری و لەم بوارەدا بووە پێشەنگ. قیبلەی ئایدۆلۆژی شۆڕشگێری لە باشوری کوردستان هێڵی بەرخۆدێری شکۆداری هاوڕێ شەهید هەڵمەتە. لەبەرئەوەش خاوەنداریکردن لە شەهید هەڵمەت، بە واتای خاوەنداریکردن لە باشوری کوردستان دێت. لەسەر هێڵی شەهید هاوڕێ هەڵمەت خەباتکردن، بە واتای رزگارکردنی باشور لە داگیرکاری و قڕکردن دێت.

هاوڕێ هەڵمەت بە تایبەت هیچ کاتێک دەستی لە خەبات لەبەرانبەر تواندنەوەی ژن و گەنجان لەنێو کەلتوری کۆن و دواکەوتوو و عەقڵیەتی عەشیری و خانەوادەیی هەڵنەگرت و قبوڵی نەکرد. بۆ ئەوەی گەنجان و ژنانی باشوری کوردستان زانا ببن. بۆ دروستکردنی هێزی رێکخستنی، ژیانی یەکسان، ئازادیخوازی و دیموکراسی، رەنجێکی زۆریدا. لەسەر ئەم بناغەیە هەبوونی هاوڕێ هەڵمەت لەسەر دوارۆژی گەلی کورد لە باشوری کوردستان رێگەی بۆ کاریگەریەکی زۆر کردووەتەوە. لەبەرئەمەیە کە لەلایەن داگیرکەران و هاوکارە خۆجییەکانەوە کرایە ئامانج و بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکرا.

پێویستە داگیرکەران، ئەو هێزانەی کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن و هاوکارە خۆجیێەکانیان باش بزانن؛ تێکۆشانی هاوڕێ هەڵمەت کۆتایی نەهاتووە و کۆتایی نایەت. وەک هەموو شەهیدانی قاڕەمانمان، لەدوای شەهیدبوونی هاوڕێ هەڵمەت، ڕۆڵی پێشەنگایەتی بەردەوام دەبێت. سەرەتا ژنان و گەنجان، گەلەکەمان لە باشور، خاوەنداری لە تێکۆشانی هاوڕێ هەڵمەت دەکەن کە نیوەچڵ ماوەتەوە و لە هەموو کاتێک زیاتر تێکۆشان فراوان دەکەن و خاوەنداری لیدەکەن. لەبەرئەوەی هاوڕێ شەهید هەڵمەت لە باوەشی گەلی باشور، بە لاوانەوەی ئەنفال، بە هەلهەلەی راپەرین گەورە بوو و بووە شۆڕشگێر. هەموو ژیانی بە تۆڵەکردنی کۆمەڵکوژی و قڕکردن و ئەنفال لە کوردستان بەخشی، لەم پێناوەدا شەهید بوو. گەلەکەمان لە باشور بە سەدان گەنجی شۆڕشگێری وەک هاوڕێ هەڵمەت لەنێو خۆیدا راگرتووە. لەبەرئەوەی لەئێستادا پێویستی گەلی باشور کە لەژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورکە بە کەسایەتی پێشەنگ و شۆڕشگێری وەک هاوڕێ هەڵمەت هەیە. بۆ هێزە داگیرکەر و قڕکەرەکان لە باشور دەربکرێن، بۆ تێکۆشانی ئازاد و دیموکراسی راستەقینە، پێویستی باشوور بە هەڵمەتە گەنجەکان هەیە.

بانگەوازی بۆ گەنجانی باشوور: خایین و هاوکارەکان لەنێو خۆتاندا بەخێو مەکەن

بۆیەش بە تایبەتی بانگەوازیمان بۆ گەنجانی باشوور ئەمەیە؛ رێگە بە هاوکار و خایینەکان مەدەن کە دەستیان بە خوێنی هاوڕێکانمان سوورە و رێگە مەدەن لەنێو ئێوە بژین. پێویستە بە هیچ شێوەیەک رێگە بە خایین و هاوکاران نەدەن بژین. مەهێڵن لەنێو ژیان و رێکخستنەکانی ئێوەدا بن. بۆ ئەوەی لەسەر رێبازی شەهید هەڵمەت ئێوەش ببنە پێشەنگ، پێویستە دەست بە پێشبڕکێی شۆڕشگێری بکەن. بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی شۆرشگێری، ئازادیخوازی و یەکسانی، جێبەجێکردنی خەیاڵی کوردستانی ئازاد و دیموکرات، بە پەلە روو لە چیاکانی کوردستان بکەن کە باوەشی بۆ ئێوە کردووەتەوە.

لەسەر ئەم بناغەیە لە کەسایەتی شەهید هەڵمەت و هاوڕێان شەهید شاهین و شەهید دەڤراندا کە لەگەڵ هاوڕێ هەڵمەت شەهید بوون، بۆ ئەوی هەستی شەهیدە قاڕەمانەکانمان بژی، خەیاڵەکانیان جێبەجێ ببێت، سەرەتا بانگەوازیمان بۆ گەلی باشوری کوردستان و هەموو گەلی کوردستان ئەوەیە، یەکێتی دیموکراتی و پێکەوەبوون بەهێز بکەن، لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ، بەرخۆدان گەورە بکەن، بە رۆحی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک، تورکی داگیرکەر لە کوردستان دەربکەن. کات کاتی یەکێتیە."

ف.ق