کەجەکە: ئێمەی هاوڕێیانی لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا هەرگیز لەبیری ناکەین!
کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ حەیدەر ئیشک بڵاوکردەوە و وتی: "گەلی دێرسیم، گەلی کورد و هاوڕێکانی لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا هەرگیز لەبیری ناکەن".
کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ حەیدەر ئیشک بڵاوکردەوە و وتی: "گەلی دێرسیم، گەلی کورد و هاوڕێکانی لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا هەرگیز لەبیری ناکەن".
کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ حەیدەر ئیشک بڵاوکردەوە و وتی: "گەلی دێرسیم، گەلی کورد و هاوڕێکانی لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا هەرگیز لەبیری ناکەن".
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەى کۆچی دوایی حەیدەر ئیشک-ەوە پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە:
"بەداخ و پەژارەوە ئاگادارکراینەوە، کە حەیدەر ئیشک نووسەری هێژا و بەنرخی کورد و هەڤاڵی تێکۆشانی ئازادیمان کۆچیی دوایی کردووە. ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی کوردستان دەکەین.
ئەو رۆڵەیەکی دێرسیم بوو، ئەو لە دڵ و مێشک و هەموو شانە و خانەکانی خۆیدا هەستی بە پاکتاوکردن و جینۆسایدکردنی دێرسیم دەکرد. تا دوا ساتەکانی ژیانی تووڕەیی بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییە کەم نەبوویەوە. قوربانیانی پاکتاوکردن و کۆمەلکوژیی دێرسیمی لەبیر نەکرد. ئەو بە پێی وتەى 'لەبیرکردن خیانەتە' دەجوڵایەوە. هەمیشە لەسەر کۆمەڵکوژی و سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژیی دێرسیمی دەینووسی. گەورەترین داخوازی و خەونی ئەوەبوو، کە خەڵکی دێرسیم و نەوەی نوێی دێرسیم ئەو کۆمەڵکوژییە لەبیر نەکەن. دەیخواست گەنجانی دێرسیم و هەموو گەلانی دێرسیم بەشداری لە تێکۆشانی کوردستانی ئازاد و دێرسیمی خۆبەڕێوەبردا بکەن. بە ڕۆمانی 'مەمک ئاغای دێرسیمی' هەوڵیدا هەرگیز شەهیدانی کۆمەڵکوژی و ئەو کەسانەی زوڵمیان لێکراوە لەبیر نەکرێن.
هەموو تەمەنی خۆی بەخشییە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد. لەسەر بنەمای پارادیگمای نوێی ڕێبەر ئاپۆ، لە ساڵی ٢٠٠٣دا نوێنەری کۆنگرەی – گەلیش بوو. بەشداری ئەو کۆنگرەیە بوو و بەرپرسیارێتیی لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد دا لە ئەستۆ گرت. هەموو هاوڕێکانی لە کۆنگرەی – گەل دا حەیدەر ئیشیک-یان خۆشدەویست. کەوتبوونە ژێر کاریگەریی هەستی بەهێزی وڵاتپارێزیی.
حەیدەر ئیشیک لەمدواییانەدا بەهۆی نەخۆشییەوە نەیدەتوانی بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە تێکۆشاندا بکات، بەڵام بە هەست و بوونی خۆی پشتیوانیی لە تێکۆشان کرد. واتای ژیان بۆ ئەو تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بوو.
گەلی دێرسیم، گەلی کورد و هاوڕێیانی لە تێکۆشانی ئازادیدا هەرگیز لەبیری ناکەن، بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی پەرە پێدەدەن و دەبنە وەڵامی خەون و پەرۆشیەکانی. رۆحی شاد بێت".
ژ.ت