کەجەرە: ١٦ی ئازەر رۆژی رووبەرووبوونەوەی زوڵم، داگیركەری و زیهنیەتی فاشیستی رژێمە
کەجەرە بەبۆنەی نزیبوونەوەی رۆژی خوێندکاران لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ١٦ی ئازەر رۆژی رووبەرووبوونەوەی زوڵم، داگیركەری و زیهنیەتی فاشیستی رژێمە.
کەجەرە بەبۆنەی نزیبوونەوەی رۆژی خوێندکاران لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ١٦ی ئازەر رۆژی رووبەرووبوونەوەی زوڵم، داگیركەری و زیهنیەتی فاشیستی رژێمە.
كۆردیناسیۆنی گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان (کەجەرە) بەبۆنەی ١٦ی ئازەر (٧ی کانونی یەکەم) رۆژی خوێندکاران لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
کەجەرە لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، " ئەمساڵ لەكاتێكدا پێشوازی لەو رۆژە دەكەین كە راپەڕینی گەلانی ئێران لەژێر ناوی شۆڕشی"ژن، ژیان، ئازادی"وەكو ئەوەی كە مێژوو لەدژی زۆڵم و داگیركەری و دیكتاتۆریەت دووبارە بووبێتەوە، خۆدەنوێنێتەوە و هەرچی دەچێت، ستوونەكانی ئەو رژێمە خوێنڕێژ و دیكتاتۆرەی زیاتر خستووەتە هەژان و بەپێشەنگایەتی گەنجان و ژنان كۆشكی بكۆژان و داگیركەران نزیكە لەهەڵوەشاندنەوە و كاربەدەستانی رژێمیش لەژێر پەردوی خاك و خوڵی ئەو كۆشكە شاهانانە لەگۆڕ بنێژرێن."
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " دەبێت لەشانزدەی ئازەردا خوێندكاران، فێرخوازانی زانكۆ و پەیمانگە و خوێندگەكان لەسەرتاسەری ئێراندا و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی كوردستان بایكۆتی سەرانسەری رابگەیەنن و وەڵامێكی بەهێزی سیاسەتە پۆچگەرایی و نهێلیستیەكانی رژێمی فاشیستی و داگیركەری ئێران بدەنەوە و لەو رۆژەدا؛ برژنە سەرشەقامەكان و زیاتر لەهەمیشە گۆڕ بەبەرخۆدان و خۆڕاگری و راپەرینەكان بدەن و ئاڵای شۆڕشی ژن بەوتنەوەی وانەكانی"ژن و ژیان و ئازادی" و پێكەوەژیان و دیموكراسی هەوڵەكان بۆ یەكگرتوویی و هاوخەباتی و پشتیوانی زیاتری نێوان ریزەكانی گەلانی ئێران وەگەڕ بخەن."
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"شانزدەی ئازەر لەمێژووی تێكۆشانی خوێندكاران و فێرخوازانی ئێراندا مێژوویەكی دوور و درێژی هەیە و وەكو میراتێك بە وەستانەوە و بەرخۆدان لەدژی زۆڵم و ستەم و چەوساندنەوە بەپێشەنگایەتی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەكاتی سەردانی نوێنەری ئەمریكا بۆ كۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە شاری تاران روودەدات و لەبەرامبەر بەناڕەزایەتی خوێندكاران و وەستانەوە بۆ سەردانی نوێنەری ئەمریكا بۆ ئێران هێزەكانی رژێمی دیكتاتۆری ئەو كاتە"محەمەد رەزا شا"بەفیشەك دەستڕێژی گولە لە خوێندكاران دەكەن و بەدەیان خوێندكار شەهید و بریندار دەبن و دەنگدانەوەی رووداوەكە، راپەڕینی خوێندكاران لەهەموو زانكۆ و خوێندنگاكان و شەقامەكانی ئێراندا بڵاودەبێتەوە و شەپۆلی ناڕەزایەتیەكان دژی دیكتاتۆری و دەستێوەردانی وڵاتانی بیانی و بوونی داگیركەری بەهەموو چەشنێك رەتدەكەنەوە و هەر پاش راپەڕینی گەلانی ئێران و هاتنە سەر دەسەڵاتی رژێمی فاشیستی و دیكتاتۆری مەزهەبی هەنۆكەیی ئێران ئەو رۆژە بەفەرمی وەكو رۆژی خوێندكار"دانشجو" بەناو دەكرێت و هەرساڵە لەو بەروارە رۆژی خوێندكاران بەرز و پیرۆز رادەگیردرێت.
ئەمساڵ لەكاتێكدا پێشوازی لەو رۆژە دەكەین كە راپەڕینی گەلانی ئێران لەژێر ناوی شۆڕشی"ژن، ژیان، ئازادی"وەكو ئەوەی كە مێژوو لەدژی زۆڵم و داگیركەری و دیكتاتۆریەت دووبارە بووبێتەوە، خۆدەنوێنێتەوە و هەرچی دەچێت، ستوونەكانی ئەو رژێمە خوێنڕێژ و دیكتاتۆرەی زیاتر خستووەتە هەژان و بەپێشەنگایەتی گەنجان و ژنان كۆشكی بكۆژان و داگیركەران نزیكە لەهەڵوەشاندنەوە و كاربەدەستانی رژێمیش لەژێر پەردوی خاك و خوڵی ئەو كۆشكە شاهانانە لەگۆڕ بنێژرێن.
بەدرێژایی سێ مانگ لەشۆڕشی گەلان و بەدرۆشمی"ژن، ژیان، ئازادی"خوێندكاران، فێرخوازانی زانكۆ و پەیمانگە و خوێندگاكان بەبێ جیاوازی سەركاروانی سەرهەڵدان و ناڕەزایەتیەكانن و بەشێوەیەكی ئەرێنی هەڵوێستی مێژوویی و بەرپرسیاریەتی خۆیان جێبەجێ كردوە و دەكەن، ئەمەش جێگای رێز و پێزانینە و لەسەر ناوی كۆمەڵەی گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان، سڵاومان ئاراستەی بەرخۆدان و خۆڕاگری خوێندكاران بەگشتی دەكەین. لەم كات و ساتەدا كە بەرەو رۆژی شانزدەی ئازەر دەچین، وەكو نەریتێكی كۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و بەرپرسیاریەتیەكی مێژوویی، سەرەتا ئەو رۆژە لەخوێندكاران بەبێ جیاوازی لەگشتی خوێندکارانی کورد و سەرتاسەری ئێران پیرۆز دەكەین و رایدەگەیەنین، زۆرێك لەو خوێندكار و هاوپۆلانمان كە بەدڵ و هیوایەكی مەزنەوە لەپۆلەكانی خوێندندا بوون، لەم سێ مانگەی ئەم شۆڕشەدا گیانیان بەختكردوە بەرێز و حۆرمەتەوە یادیان بەرز رادەگرین و سەرخۆشی لەكۆمەڵگای خوێندكارانی ئێران بەگشتی دەكەین. بەڵام گونجاوترین خاوەنداریەتی كردن لەخوێنی گەنجان و ژنان لەم قۆناخەدا بەجێهێنانی هیوا و ئاواتی هەموو ئەو خوێندكارانەی كە لەرێگەی ئازادی تاك و كۆمەڵگەی گەلانی ئێران گیانیانبەختكردوە. دەبێت لەشانزدەی ئازەردا خوێندكاران، فێرخوازانی زانكۆ و پەیمانگە و خوێندگەكان لەسەرتاسەری ئێراندا و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی كوردستان بایكۆتی سەرانسەری رابگەیەنن و وەڵامێكی بەهێزی سیاسەتە پۆچگەرایی و نهێلیستیەكانی رژێمی فاشیستی و داگیركەری ئێران بدەنەوە و لەو رۆژەدا؛ برژنە سەرشەقامەكان و زیاتر لەهەمیشە گۆڕ بەبەرخۆدان و خۆڕاگری و راپەرینەكان بدەن و ئاڵای شۆڕشی ژن بەوتنەوەی وانەكانی"ژن و ژیان و ئازادی" و پێكەوەژیان و دیموكراسی هەوڵەكان بۆ یەكگرتوویی و هاوخەباتی و پشتیوانی زیاتری نێوان ریزەكانی گەلانی ئێران وەگەڕ بخەن. لەهەمانكاتدا دەبێت خوێندكاران ئێدی لەبەرامبەر بەكۆمیتەی دیسپلینی زانكۆوەكان بوەستنەوە و وانەكانیان سۆقراتوار هەموو گۆڕەپانەكان بكەنە شوێنی ئاكادیمیا و وانە وتنەوەی ئازادی و دیموكراسی و رێزگرتن و پێكەوە ژیانی دیموكراتیانە. دەبێت شانزدەی ئازەر ببێتەوە قەڵەمباز و وەرچەخانێكی نوێ لەمێژووی تێكۆشانی ئازادیخوازانەی گەلانی ئێراندا لەژێر ئاڵای شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا.
رژێمی فاشیست و دیكتاتۆر و قڕكەری ئێران و هێزە سەركۆتكەرەكان هەموو پیرۆزەیەكانیان كۆمەڵگە بەنەبوو دەبینن، تەنانەت پیرۆزی زانكۆ و پەیمانگە و خوێندكار و مامۆستا بەلایانەوە هیچ نرخێكی نییە و بێ گوێدانە هیچ پێوان و پێودانگێك پەلاماری خوێندكاران و مامۆستایان و حەرەمی زانكۆوەكان دەدەن، ئەمەش هەڵوێستەی رژێم نیشانەی بنكەوتنی سیاسەتەكانی رژێمە لەسەر كوێلەكردن و بێ ئیرادەكردن و گوێڕایەڵی خوێندكاران و زانكۆكانە، بۆیە وەستانەوە بەرووی سیاسەتە چەپەڵەكانی رژێم لەبەرامبەر بەخوێندكاران كە پێشەنگ و داینامۆ و وزەی داهاتووی كۆمەڵگەن بەواتای زیندووهێشتنەوەی رۆحی بەرخۆدان و خاوەنداریەتیە لەمیراسی خوێندكارانی شانزدەی ئازەر. تایبەت خوێندکارانی کورد لەسەرجەم زانکۆکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەوەی هاتنی رەئیسی کە لەپێناو کۆمەڵکوژکردنی کوردان سەردانی کوردستانی کردووە، شەرمەزار بکەن و هەوڵەکانی ئەو رژێم پووچەڵ بکەنەوە، بەشداری کارایان لەچالاکی و خۆپیشاندانی دیمۆکراتیانە بە گوڕتر دەبێت و خوێندکاران هەرگیز رێ بەوە نادەن کە ئیدی پیلانە نەگریسانەکانی رژێم بە ئاسانی بچێتە سەر. بۆیە هەر لەمڕۆوە تا ١٦ی ئازەر و دواتریش خوێندکاران پێشەنگایەتی شۆڕشی ئازادی ژن بە درووشمی ژن ژیان ئازادی و بەرخودان ژیانە بە ئەستۆ دەگرن و ئەرکی سەردەمیانەی خۆیان بە جێ دەهێنن.
هەر لەم روانگەیەوە و لەسەر ناوی کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان"كەجەرە"، سۆز و پەیمانمان دووپات دەكەینەوە، بۆ خاوەنداریکردن لەو میراسە مێژووییە. بەهەموو هێز و باوەڕیمانەوە تا دواهەناسەمان لەدژی فاشیست و دیكتاتۆریەت هاوشانی ئازادیخوازان و گەلانی ئێران و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی كوردستان ئاستی تێكۆشان و پشتیوانیمان لەدەستكەوتەكانی شۆڕش بەهێزتر و بەگوڕتر دەکەین و بۆ ئەوەش رۆژی شانزدەی ئازەر بخەینەوە سەرراستەرێ خۆی پێویستە بە خوێندکاران بە هەموو هێزیانەوە خاوەندارێتی لەرێچکەی شەهیدان بکەن و بۆ وەدیهێنانی هیوا و ئاواتەکانیان هەر رۆژی ژیان بکەنە رۆژی تێکۆشان لەدژی داگیرکەری و فاشیزم. جارێكی تر بەرۆحی بەرخۆدانی شانزدەی ئازەر، رۆژی خوێندكار و فێرخوازانی و ئاڵاهەڵگرانی شۆڕشی ئازادی ژن سڵاو و پیرۆز دەكەین."
ف.ق