ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازیان کرد بۆ مانگرتنی گشتی

پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کورستان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بەبۆنەی ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی بانگەوازیان کرد بۆ مانگرتنی گشتی.

پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کورستان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" کە بەبۆنەی کوشتنی ژینا ئەمینی لە تاران لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە، بانگەوازی کرد بۆ مانگرتنی گشتی لە ١٦ ی ئەیلول.

چەندین گرووپ و ڕێکخراو بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونیان لە مانگرتنە گشتییەکە دووپاتکردەوە و داوای مەزنکردنی مانگرتنەکەیان کرد.

دایکانی دادپەروەری کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا پشتگیری خۆیان بۆ مانگرتنەکە دەربڕی، دەڵێن: "پشتیوانی لە بانگەوازی چالاکوانان دەکەین بۆ مانگرتنی گشتی، بانگەواز دەکەین هەموو بنەماڵەکان یەکتر لەئامێز بگرن و سەردانی گۆڕی ئازیزانیان بکەن. داوا لە گەلی کورد دەکەین، ١٦ ی ئەیلول لە ماڵ بمێننەوە نەچنە سەر کار، فرۆشگا و مارکێتەکان دابخەن".

٢٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکییەکە دەربڕی، جەخت دەکەنەوە لە ڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینییەوە پێشێلکاری و گرتن و ئەشکەنجە و فشارەکان زیاتر بوون، سەرەڕای ناڕەزایەتی نێونەتەوەیی، دەوڵەتی ئێران بەردەوامە لە فشار بۆ سەر کوردان و دەنگە ناڕازییەکان، دەڵێن: "بانگەواز دەکەین هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان بە هەڵوێستێکی مەدەنی و ئاشتییانە بەشداری مانگرتنە گشتییەکە بکەن. هەروەها بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەین، زیاتر سەرنج بخەنەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر مرۆڤی کورد لە ئێران".