ڕێکخراوی جاسەنە دەربارەی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان: بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین
ڕێکخراوی جاسەنە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرد و گوتی: "ئەو ڕۆژنامەنووسانە سەرقاڵی كاری پیشەیی خۆیان بوون و تیرۆركردنیان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت".
ڕێکخراوی جاسەنە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرد و گوتی: "ئەو ڕۆژنامەنووسانە سەرقاڵی كاری پیشەیی خۆیان بوون و تیرۆركردنیان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت".
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژنی کۆمپانیای چەتر (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) شەهیدبوون، لەم بارەیەوە ڕێکخراوی جاسەنە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕێکخراوی جاسەنە هێرشەکە شەرمەزار دەکات و دەڵێت: "بە هەڕەشەیەكی مەترسیداری دەزانین بۆ سەر كاری رۆژنامەوانیی و ئازادیی رۆژنامەوانیی، لە كاتێكدا ئەو ڕۆژنامەنووسانە سەرقاڵی كاری پیشەیی خۆیان بوون و تیرۆركردنیان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت".
هەروەها دەڵێت: "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین، چیتر لە بەرامبەر ئەم پێشێلكارییە بەردەوامانەی سەروەری عیراق بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی ڕوون و ڕاشكاویان هەبێت لەپێناو پاراستنی ژیانی هاونیشتیمانیان و شكۆی وڵاتدا".