کەمال حەمە ڕەزا: دەزگای سیخوڕی تورک بکوژی ڕۆژنامەوانەکانن
کەمال حەمە ڕەزا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیانی چەتر دەربارەی شەهید بوونی دوو ڕۆژنامەوانەکەی کۆمپانیانی چەتر وتی: " دەستی ڕەشی سیخوڕی هۆکاری شەهید بوونی ڕۆژنامەنوسەکانمانە."
کەمال حەمە ڕەزا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیانی چەتر دەربارەی شەهید بوونی دوو ڕۆژنامەوانەکەی کۆمپانیانی چەتر وتی: " دەستی ڕەشی سیخوڕی هۆکاری شەهید بوونی ڕۆژنامەنوسەکانمانە."
دوابەدای ڕاگەیاندی شەهیدبوونی دوو ڕۆژنامەوانی کۆمپانیانی چەتر لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، کەمال حەمە ڕەزا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیانی چەتر دەربارەی شەهید بوونی دوو ڕۆژنامەوانەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری دەربارەی قوربانیانی ڕووداوەکە بڵاکردوە وتی: "دەمەوێت بە تایبەت ناسنامەی شەهید گولستان تارا ڕوونبکەمەوە کە خەڵکی باتمانی باکووری کوردستانە و ماوەی سێ ساڵە وەک ڕاوێژکاری هەواڵیی سیاسیی هاوکاریی کۆمپانیای چەتر دەکات. هەورەها هێرۆ بەهادین لە دایکبووی شاری سلێمانییە و بنەماڵەکەشی خەڵکی گوندی تیمارن لە شارەدێی سەنگاو، وە ڕۆژنامەوان ڕێبین بەکریش کە بریندارە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بووە بەهەمان شێوە خەڵکی شاری سلێمانییە."
لە بەردەوامی قسەکانیدا کەمال حەمە ڕەزا وتی: "بێگومان دەستێکی ڕەشی ناوخۆیی و دەستێکی سیخوڕی وایکرد دەزگای سیخوڕى دەوڵەتى تورک ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەمان شەهید بکەن."