کۆمەڵکوژیی و کۆنسێرتی تورکیی لە دهۆک!

دەوڵەتی تورکیا لە شاری دهۆک ژمارەیەک هاووڵاتی دهۆکی کۆمەڵکوژی کرد، پەدەکەش لە هەمان شار کۆنسیرتی بۆ هونەرمەندێکی فاشیستی تورکی ڕێکخست.

لە کاتێکدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەڕێکی هەمەلاینە بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد بەڕێوە دەبات، ڕۆژ نییە هەواڵی شەهید و برینداربوونی چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی بە هۆی درۆنەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بڵاو نەکرێتەوە، ئەو پارچەیەی کورستان خوێنی لێ دەچۆرێت، بەڵام پەدەکە بێشەرمانە دەست لە سیاسەتە چەپەڵەکانی هەڵناگرێت و ئەو بەشەی کوردستانی کردووەتە مەیدانی ساغکردنەوەی کاڵا و هونەری ئێکسپایەری تورکی.

 ئەو هونەرمەندانەی لە تورکیا هیچ ڕەواجێکیان نییە و تەنانەت تورکەکانیش گوێیان لێ ناگرن و توانای درووستکردنی کۆنسیرتیان نییە لە تورکیا، پەدەکە لە سەر ناوی کاری هونەری بانگێشتی باشوری کورستانیان دەکات و پارەی ئەم وڵاتەیان بۆ هەڵدەرێژێت.

 دوینی ١٢ ئاب لە سەر ناوی کۆنسێریتی هونەری پەدەکە کچی ئیبراهیم تاتڵیساسی فاشیست، دیلان تاتلیساسی هیناوەتە شاری دەهۆک لە ڕیستورانت کافێیەک بە ناوی Malta restaurant   کۆسیرتی بۆ ساز کردووە، بۆ ساغکردنەوەی ئەو بە ناو هونەرمەندە بە سەرکۆمەڵگای باشووری کورستاندا، ماوەی چەند ڕۆژێک بوو میدیای فەرمی و سێبەری پەدەکە بانگەشەی بۆ دەکەن، لە ئەنجامدا لە ئەنجامی ئەو بە ناو کۆنسیرتە دوێنی شەو ٨٠ هەزار دۆلاریان بۆ ئەو کچەی هونەرەمەندەی فاشیستەی تورک کۆ کردەوە.   

ئەم خەمخۆریی و دڵسۆزییەی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک لە کاتێکدایە هەر دوێنی چەند کاتژمێرێک پێش ئەو کۆنسێرتە، ڕایگەیاند ئەو سێ هاووڵاتییە لە ١١ ئاب لە سەر ڕێگای پێنجوێن درۆنی تورکیا بۆردوومانی کردبوون، هاووڵاتی مەدەنین و دانیشتووی شاری دهۆکن، حکومەتی هەرێم نەک هەر هیچ کاردانەوێکی نەبوو بۆ ئەم کارەساتە، بەڵکوو چەند کاتژمێریك دواتر کۆنسێرتی بۆ کچەکەی ئیبراهیم تاتڵیساس ساز کرد.

شایانی باسە ئیبراهیم تاتڵیساس لە کاتی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین لەگەڵ گرووپێک هونەرمەندی فاشستی تر لە تەنیشت ئەردۆغان و بە جلی سەربازییەوە دەرکەوتن و پشتیوانی ئەو داگیرکاریی و جینۆسایدەی عەفرینیان دەکرد.

 بەپێی زانیاریی و ئامارەکانی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە عێراق لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا بە هۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتی کۆمەڵکوژ کراون و ژمارەیکی زۆر لەوەش زیاتر بریندار بوونە.

هـ . ب