کۆمپانیاکانی نەوت یەک لە دوای یەک کارەکانیان لە باشوور ڕادەگرن

دوابەدوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی نێونەتەوەیی لە پاریس لە دژی رێککەوتنی تورکیا و هەرێم بۆ فرۆشتنی نەوت، کۆمپانیاکانی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت یەک لە دوای یەک کارەکانیان لە هەریم ڕادەگرن.

دوابەدوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی نێونەتەوەیی لە پاریس لە دژی رێککەوتنی تورکیا و هەرێم بۆ فرۆشتنی نەوت، کۆمپانیاکانی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت یەک لە دوای یەک کارەکانیان لە هەریم ڕادەگرن. لەو چوارچێوەیەشدا کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی  کارەکانی ڕاگرت.

دوابەدوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی نێونەتەوەی لەپاریس سەبارەت بەڕاگرتنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا، کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی، کە لەهەرێمی کوردستان لەبواری دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت و گازدا کاردەکات ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت-یان لەهەرێمی کوردستان ڕادەگرێت.

کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی  ڕاشیگەیاند، چوار ڕۆژ دوای بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆری بۆ تورکیا بۆ بەندەری جەیهان، بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی نەوتیان لەهەرێمی کوردستان ڕاگرتوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمپانیای دی ئێن ئۆدا هاتووە، لە شەوی ڕابردووەوە بەرهەمهێنانی نەوتیان لە بیرە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگرتوە.

کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ڕۆژانە ١٠٧ هەزار بەرمیل نەوت لە بیرە نەوتیەکانی تاوکێ و پێشکەبیر بەرهەم دەهێنا، کە دەکاتە لە سەدا ٢٥ی ئەو نەوتە، کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەناوی ئابووریی سەربەخۆوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرا و دەفرۆشرا.

لە بیرە نەوتی حەسیر لە شارۆچکەی سەرقەڵا لە قەزای کفری لە گەرمیان ڕۆژانە ١٤ هەزار بەرمیل نەوت (٥٠ بۆ ٦٠ تەنکەر) بۆ کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە هەولێر دەگوێزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دوێنی کۆمپانیای وزەی ڕووسی بە ناوی گازپرۆم، کە لە بیرە نەوتی حەسیر کاردەکات و نەوتی بەرهەم دەهێنا و ئەو نەتەوەی دەگواستەوە بۆ هەولێر، کارەککانی ڕاگرتوە.

ژ.ت