كۆمپانیای دابهشكردنی كارهبا سزای بەسەر هەزار بنەماڵەدا سەپاند
لە ١٨ گەڕەكی ئامەد بەبانگەشەی"كارەبای نا یاسایی" نزیك لەهەزار بنەماڵە بە بڕی ملیۆنان لیرەی تۆركی سزایان بهسهردا سهپێنرا.
لە ١٨ گەڕەكی ئامەد بەبانگەشەی"كارەبای نا یاسایی" نزیك لەهەزار بنەماڵە بە بڕی ملیۆنان لیرەی تۆركی سزایان بهسهردا سهپێنرا.
تیمی كۆمپانیای بڵاوكردنەوە و راكێشانی كارەبای دیجلە ناسراو بە"دەداش" كە لەژێر كۆنترۆڵی جەندەرمەی توركدایە لە ١٨ گەڕەكی ناوچەی هەزرۆی سەر بەئامەد بەبیانۆی"راكێشانی كارەبای نایاسایی"، لەنێوان حەوت هەزار تا بیست و پێنج هەزار لیرەی تورك سزای پارەی بهسهر نزیكەی هەزار بنەماڵە سەپاند.
بەبیانۆی"راكێشانی كارەبای نایاسایی"، لەگەڕەكی رەشیك، گۆمی حەزی دەروێش، گومی ئیندارێ، دەرسیل، كەكان، خجیكان، گۆمێ دەمیربەگ، كۆفرەجین، باهەشیم، گۆمێ عەمۆ، دەداش، زۆخڕۆ، قۆبك، باربووش، گومێ ئەمرەخێ، گۆمێ شێخ سابێ، باهشیمێ و دەرجال نزیك لەهەزار بنەماڵە بەملیۆنان لیرەی توركیان وەكو سزار بەسەردا سەپاندن.
ئەو سزایە بەسەرخەڵكی گوندەكاندا سەپێندراوە، پاش ئەوە ماوەی هەفتەیەكە كۆنترۆڵكردنی كارەبا لەگەڕەكەكاندا پێكهات، لەلایەن كۆمپانیای دەداشەوە بەرێگەی كۆرتەنامە بۆ بنەماڵەكان هاتووەتەوە.
هـ . ب