له شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، بۆ درێژه‌دان به كه‌مپینی ده‌ركردنی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و فه‌یله‌سوف و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ پێشانگایه‌تی ده‌كرێت، كه‌مپنێك ڕاگه‌یه‌نرا.
كه‌مپینی گه‌رمیانیه‌كان له هۆڵی چێشتخانه‌ی سوڵتان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوان و مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی ده‌ستپێکردنی كه‌مپینه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند و ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی واژوو كرد.
هه‌رێم مه‌حمود، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و وتی: بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، داواکارین لە ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپاکە پەکەکە لە لیستی ڕیکخراوە قەدەغەکراوەکان لا ببات، پێویسته چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ پرسی کورد بدۆزرێتەوه بۆ ئه‌وەی دیموکراسییەکی تەندروست هه‌بێت و سه‌قامگیری لە تورکیا و بە شێوەیەکی گەورەتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت.
وتیشی: تورکیا و کۆمەڵگە کوردییەكەی تەنها لە ڕێگەی دانوستانەوە دەتوانن ئەو چارەسەرە ئاشتییانەیە بەدیبهێنن. ئەم دانوستانانەش پێویستە هەموو پارتەکانی تێدا بن بە پەکەکەشەوە، به‌ڵام دانانی پەکەکە بە ڕێكخراوێکی تیرۆرستی بەربەستە لە بەردەم ڕێڕه‌وی ئاشتیدا.
باسی لەوەشکرد: لە مێژووی کورددا، هیچ بزووتنەوەیەک نەیتوانیوە وەک پەکەکە ملیۆنان کورد ڕێك بخات له پێناو، مافی بڕیاردانی چاره‌نووس، دەشێت بوترێت پەکەکە بەهێزترین بزووتنەوەی جەماوەرییە لەناو کوردان‌دا لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و لە تاراوگەش. هەر پەکەکەشە کە پشتگیریی ئازادیی ژنان ده‌کات و بره‌وی پێ ده‌دات وەک ستراتیژێكی داینامیكی دیموکراسیی کۆمەڵایه‌تی لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا.