کۆمسیۆنی ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی ئەوروپا فشاری رژێمی ئێرانی لەسەر ژنان شەرمەزار کرد

کۆمسیۆنی یەکسانی و رێگریکردن لە جیاکاری ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا کە فەلەکناس ئۆجا پەرلەمانتاری هەدەپەش ئەندامە تێیدا، بە راگەیەنراوێک فشاری رژێمی ئێرانی لەسەر ژنان شەرمەزار کرد.

کۆمسیۆنی یەکسانی و رێگریکردن لە جیاکاری ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا فشاری دەوڵەتی ئێرانی لەسەر ژنان و مندالان و رەتکردنەوەی مافەکانیانی شەرمەزار کرد و داوای کرد کۆتایی بە توندوتیژی لەدژی خۆپیشاندەران بهێنرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: " لە ئێران ژنبوون و کچبوون مەترسیە. سەرۆکانی دەوڵەتانی ئەوروپا پێویستە هەڕەشەی سەر ژیانی ژنان و پێشێلکاریەکانی ئازادیان شەرمەزار بکەن و لەدژی تێبکۆشن. بەپێی کۆمیتەکە، پێویستە هەنگاوی بەرچاو بنرێت، دیالۆگ لەگەڵ ژنانی ژێردەستە لە ئێران بکرێت و دیالۆگ بەرەو پێشەوە ببرێت.

پەرلەمانتاران وێنەی ئەو ژنانەی کە لە ئێران و رۆژهەڵات کوژراون بەرز کردەوە و وێنەیان گرت.

ف.ق