کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی، ڕاپۆرتێک دەربارەی لافاوەکەی ڕوحا و سەمسور بڵاودەکاتەوە

لیژنەی ژینگەی سەر بە لقی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی لە ڕەحا، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە دەربارەی لافاوەکەی ١٥ ـی ئادار لە ڕوحا و سەمسور. ڕاپۆرتەکە لە تەلاری کۆمەڵەکە بە ئامادەبوونی ئەندامان بڵاوکرایەوە و لەلایەن وتەبێژی لیژنەکەوە، شەهریبان دمێرل خوێندرایەوە.

دمێرل ئاشکرای کرد، ٢١ کەس بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان بەخشی. هەروەها گوتی، لە ٢٧ ـی ئادار، دووبارە لافاو هەستا و بووە مایەی زیانی مادی. هاوکات دمێرل ئاماژەی کرد بە ڕاپۆرتی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کارەسات (IRAP) بۆ ساڵی ٢٠٢١، گوتی: «ڕاپۆرتەکە هۆشداری داوە سەبارەت بە ڕووبارەکان، هاوکات ڕێژەی ئاوی چاڤشاک و کاراکوین و ئەکپینار مانچە و سیرین بەرزبوونەوە لەکاتی بارانەکەدا. ئەوکاتە شارەوانی و دەستە بەڕێوەبردنی کارەسات و حاڵەتی لەناکاو هیچ ڕێکارێکیان نەگرتەبەر سەرەڕای هۆشدارییەکان. ڕاپۆرتەکانیان پشتگوێخست و بارانە بەخووڕەکە گۆڕا بۆ کارەسات بەهۆی نەگرتنەبەری ڕێکاری گونجاو».

لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی ئەم کارەساتانە دمێرل چەند پێشنیارێکی خستەڕوو:

* دەبێت دەستوبرد ناوچەکە وەک ناوچەی کارەسات بناسرێت، لەپێناو گرتنەبەری ڕێکاری گونجاو و ئەنجامدانی کاری پێویست.

* دەبێت واز لە سیاسەتی ڕێپێدانی بیناکردن بهێنرێت کە دەبێتە بەربەست لەبەردەم چاککردنەوەی ڕووبارەکان و گۆڕینی ڕێڕەوی ڕووبارەکان و پڕکردنەوەی نایاساییانەی گۆڕەپان و شارەکان. هەروەک دەبێت چالاکییە هەنوکەییەکان ڕابگیرێن.

* دەبێت پێگەی تایبەت بە تەندروستی لەسەر ئینتەرنێت بکرێنەوە دژ بەو پەتا و نەخۆشییە گوازراوانەی لەپاش لافاوەکان بڵاودەبنەوە، لەگەڵ فەراهەمکردنی کارەبا و ئاو و تەلەفۆن و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەخۆڕایی.

* دەبێت دامەزراوە گشتییەکان، ئەو زیانانەی بەر هاوڵاتیان کەوتوون ڕێکبخرێن، بەبۆنەی ئەگەر دووبارە ڕوودانەوەی ئەم کارەساتەوە.

* دەبێت ئەو خاوەن خانوو و کرێنشینانەی تووشی زیان بوون قەرەبووبکرێنەوە و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بکرێت.

* دەبێت دامەزراوەکانی بەڕێوەبردنی کارەسات بەگوێرەی بۆچوونی دامەزراوە پیشەییەکان و زاناکان و پێگە مەدەنییە تایبەتمەندەکان، وەڵامگۆی خواستەکانی گەل بن.

* دەبێت کەمتەرخەمییەکانی پێش و پاش ڕوودانی لافاوەکە دەستنیشان بکرێن و ڕێکاری یاسایی دژی لایەنە کەمتەرخەمەکان بگیرێتەبەر.

* دەبێت ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارێتییەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانی هاوڵاتییان.

* دەبێت ڕێژەی پیسبوونی دەریاچە و ڕووبارەکان بەهۆی لافاوەکەوە دەستنیشان بکرێت و کاریگەریی ئەم پیسبوونە بڵاوبکرێتەوە.

* سەرژمێری بۆ گیاندارە بکرێت کە لە لافاوەکەدا مردوون و چارەنووسی گیاندارە بێلانەکان یەکلابکرێتەوە. 

* دەشێت بارانی بەخووڕ لە ناوچەکانی بومەلەرزە ببارێت، دەبێت ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان.

* ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی گۆلامسیۆن و ناوچە کەلتوورییە زیانلێکەوتووەکانی تر.

* دەستنیشانکردنی ئەو کێڵگە و بەرهەم و درەختانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە، پێش هەموو شتێک، زیانەکان ڕێکبخرێن.