کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی: پێویستە دەستبەجێ بۆ مافی هیوا هەنگاو بنرێت

کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) سەبارەت بە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لێدوانێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ بۆ مافی هیوا هەنگاو بنرێت.

لقی ئامەدی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی سەبارەت بە "مافی هیوا"ی ڕێبەر ئاپۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. سەرحەد چاکماک، یەکێک لە هاوسەرۆکانی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی، ئاماژەی بە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕایگەیاند کە ئامادەن بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان.

شەڤین کایا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) جەختی لەوە کردەوە کە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بنیاتنانی ئاشتی دیموکراتیک لە تورکیادا گرنگییەکی ژیانی هەیە و وتی: "قسەکانی بەڕێز ئۆجالان، 'بێ گومان، بە کردەوە، دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە پێویستی بە دانپێدانانی سیاسەتی دیموکراتیک و ڕەهەندی یاسایی هەیە، بانگەوازی کۆتاییهێنان بە شەڕ و توندوتێژی و بنیاتنانی داهاتوویەکی هاوبەش لەسەر بنەمای ئاشتی دەکرێت. شەڤین کایا جەختی لەوە شکردەوە کە خێراترین هەنگاو بۆ بەدیهێنانی ئەم بانگەوازییە و بەهێزکردنی ڕێگاکانی دیالۆگ و چارەسەری دیموکراتیک هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی گۆشەگیریی ئیمرالییە."

شەڤین کایا لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: "ئاشکرایە بۆ ئەوەی ئاشتییەکی هەمیشەیی بەرقەرار بێت، پێویستە دەستبەجێ سیاسەتی گۆشەگیری کۆتایی بێت و هەلومەرج بۆ بەڕێز ئۆجالان دابین بکرێت کە بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. لەم پێوەندییەدا بە پێی پرەنسیپە یاساییەکان و بڕیاری 'مافی هیوا'ی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە بەڕێز ئۆجالان کە زیاتر لە ١٠ساڵە جێبەجێ نەکراوە، دەبێ دەستبەجێ بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو گۆشەگیرییەی کە بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا سەپێنراوە، تەنیا پێشێلکردنی مافەکانی کەسێک نییە، بەڵکوو بەربەستێکە لەبەردەم داهاتووی دیموکراتیکی کۆمەڵگەی تورکیا. سیاسەتی گۆشەگیریی ڕێگر دەبن لە چارەسەری ئاشتیانە. بەگوێرەی پێوەرەکانی کۆمەڵگای دیموکراتیک، بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکانی دیالۆگ و دانوستان، پێویستە پێش هەموو شتێک ئازادیی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت و دەرفەت ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی بتوانی وەک ئەکتەرێکی کارا لەم پرۆسە گرنگەدا ڕەوڵ بگێڕێت.

ئێمە وەک کۆمەڵەی پارێزەران بۆ داکۆکی لە ئازادی، بەناوی سیاسەتی دیموکراتیک و بنیاتنانی ئاشتی، بەگوێرەی مەرجەکانی مافی مرۆڤ و مافی مرۆڤ، داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی گۆشەگیریی ئیمرالی و جێبەجێکردنی دەستبەجێی بڕگە یاساییەکانی پەیوەست بە مافی هیوا دەکەین و هەروەها هەموو بیروڕای گشتی و لایەنی دەسەڵاتداران دەکەین کە بە هانای ئەم بانگەوازییەوە بچن بۆ ئەوەی دیموکراتیزەکردنی تورکیە و پرۆسەی ئاشتی بەو شێوەیە چاوەڕێ دەکرێت بەرەوپێش بڕوات."