كۆمیته‌ی ته‌ڤ-چاندی په‌كه‌كه پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و له‌باره‌ی باوه‌ر بۆتانه‌وه رایگه‌یاند، "ئه‌و شۆڕشگێڕ، هونه‌رمه‌ند و وێژه‌وان بوو".
په‌یامه‌كه ئه‌و بابه‌تانه له خۆده‌گرێت:
"هه‌ڤاڵ باوه‌ڕ بۆتان شۆڕشگێڕی و هه‌نه‌رمه‌ندی له خۆیدا كردبوو به یه‌ك. ژیانی هه‌ڤاڵ باوه‌ڕ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه پێویسته هونه‌رمه‌ندێك چۆن به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه به به‌رپرسیارێتیه‌وه بجوڵێته‌وه. كاتێك بابه‌ته‌كه ئازادی گه‌لێك بوایه هه‌ڤاڵ باوه‌ڕ خاوه‌نی هه‌ڵوێست و تێكۆشانێكی نمونه‌یی ده‌بوو.
هه‌ڤاڵ باوه‌ڕ له سێرت له ئێلیح گه‌وره‌ببوو و له‌سه‌رتای ساڵانی ١٩٩٠دا به ساز و گۆرانیه‌كای خۆی جۆش و خرۆشی به گه‌له‌كه‌ی ده‌به‌خشی و گه‌لی بۆ راپه‌ڕین هاندا.
له‌گه‌ڵ گروپێك به ناوی ‘زه‌مبیل فرۆش‘ كه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی دروستی كردبوو، ئاهه‌نگ و شه‌قامه‌كانی به گۆرانییه‌كانی شۆڕش پڕ كردبوو. ئه‌و هونه‌ره‌كه‌ی خستبوه خزمه‌تی پڕۆپاگه‌نده‌ی شۆڕش و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زوو كرایه ئامانجی دوژمن.
هه‌ڤاڵ باوه‌ڕ له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا كه‌وته زیندان، دوژمنی له نزیكه‌وه ناسیوه و خۆشه‌ویستی و یه‌كگرتنی هه‌ڤاڵه‌كانی خۆی له قوڵاییه‌وه بینیوه. ئه‌و زیندانی وه‌ك شوێنی په‌روه‌رده‌ی ئایدۆلۆژی بینیبوو، له زینداندا له هه‌ڤاڵه‌كانی وره، وزه‌ی ژیان و به‌شداری چالاكانه‌ی له ناو ژیاندا بینیوه و به ساز و گۆرانیه‌كانی خۆی وره‌ی به هه‌ڤاڵانی به‌خشیوه.
دوای ئازادبوونی له زیندان له ناو ریزه‌كانی شۆڕشدا بووه گه‌ریلا و له‌گه‌ڵ چیاكاندا ئاوێته بووه. هه‌موو كات له‌گه‌ڕاندابوو به‌دوای ئه‌وه‌ی كه چۆن گورزی دژوار له دوژمن بدات. ئه‌و له ناو به‌رخودانی زاپدا به‌شداربوو و به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی گه‌ریلای كرده كتێبێك.
له هه‌مان كاتدا كتێبی دووه‌می خۆی كه زنجیره رۆمانێكه له‌سه‌ر رێبه‌رایه‌تی به ناوی "ئاپۆ روناكی هیوا" نوسیوه. به‌ر له نوسینی رۆمانه‌كه ئاماده‌كارییه‌كی قوڵی كرد و به هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌وه ئه‌و خه‌باته سه‌ركه‌وتوو بوو. خوێنه‌ران زۆر پێشوازیان له‌و كتێبه كرد و ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ڤاڵ باوه‌ڕ بووه گه‌وره‌ترین خه‌ڵات.
دوای رۆمان سه‌رنجی چووبوه‌سه‌ر خه‌بات له بواری سینه‌ما. ئه‌و ده‌ستی به سیناریۆیه‌ك له باره‌ی به‌خودانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، وڵاتپارێزی و ناپاكی كردبوو. دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كانی وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك قه‌بوڵ كرا ئه‌و ده‌ستی به په‌ره‌پێدان به‌و كاره كردبوو. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه زنجیره فیلمێك به ناوی ‘خۆری سور‘ به ره‌نجێكی زۆره‌وه كاری تێدا كردووه. جگه له سیناریۆ، به‌رپرسیارێتی رێكخستنی كاره‌كانیشی له‌ئه‌ستۆ گرتبوو، به توانای كه‌مه‌وه گه‌یاندبوویه ئاستێك كه زنجیره فیلمه‌كه تۆمار بكرێت.
هه‌ڤاڵ باوه‌ڕ خاوه‌نی ئامانج و خولیای گه‌وره بوو. هه‌رگیز به كاری كه‌م رازی نه‌ده‌بوو. شۆڕش پێویستی به چی هه‌بوایه، ده‌یویست ئه‌و شته ئه‌نجام بدات. ئه‌و هه‌موو كات چالاك بوو. له‌سه‌ر زۆر پرۆژه و خه‌بات كاری ده‌كرد. ئه‌و هونه‌رمه‌ندێكی له‌و جۆره‌بوو كه گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی هه‌رگیز كۆتاییان نه‌ده‌هات و لایه‌نی وێژه‌یی ئه‌ویش زۆر به‌هێزبوو. ئه‌و ده‌یتوانی زۆر شت بكات. به ژیان، ئه‌زمون و خۆته‌رخانی كردنی ئه‌و شته‌ی سه‌لماندبوو. به هۆی نه‌خۆشیه‌وه هه‌ڤاڵ باوه‌ڕ زوو ئێمه‌ی جێهێشت و چووه ریزی نه‌مرانه‌وه.
ئێمه به رێز و پێزانینه‌وه هه‌ڤاڵ باوه‌ڕ به‌بیردێنینه‌وه و به‌ڵێنی خۆمان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه كه خاوه‌نداری له میراتی شۆڕشگێڕی هونه‌رمه‌ندی ئه‌و بكه‌ین خه‌یاڵه ته‌واونه‌كراوه‌كانی ئه‌و جێبه‌جێ بكه‌ین".
هـ . ب