کۆمیتەی چاند و هونەر ئێشکگری ئازادی مەخمووری گرتەئەستۆ

ئەندامانی کۆمیتەی چاند و هونەر، چالاکی ئێشکگریی ئازادییان لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەئەستۆ گرت.

ئێشکگری ئازادی لە مەخمور

چالاکی ئێشکگری لە کەمپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ٣٩٧ لەگەڵ گرووپی ٧٨ بەردەوامە.

مەراسیمی دەور وەرگرتنەکە لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی مەخمور بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان لەسەر ناوی گرووپی ٧٧ قەدری شرشەیی قسەی کرد.

قەدری گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد، گوتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ گەیشتۆتە قۆناغێکی نوێ. گەلی کورد و دۆستەکانیان، پێکەوە داوا دەکەن دەستبەجێ گۆشەگیری بشکێت. فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جێیەکی جیهان بڵاوبووەتەوە، ئێستە لە هیندستان بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" شۆڕش دەستی پێ کردووە. ئەم درووشمەی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ هەموو گەلان".

بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" ئێشکگرییەکە ڕادەستی گرووپی ٧٨ کرا.