کۆمیتەی کەلتور و هونەری پەکەکە: هۆزان سەفکان پێشەنگی خەباتی تەڤ – چاندە

کۆمیتەی کەلتور و هونەری پەکەکە، یادی هۆزان سەفکانی لە ٣٩مین ساڵیادی شەهیدبوونیدا کردەوە و رایگەیاند کە بە هەڵوێستی هونەرمەندی خۆی لە شۆڕشی ئازادی کوردستاندا بووەتە بناغەی فەلسەفەی هونەر، هێڵ و مانیسفێستی ژیان.

کۆمیتەی کەلتور و هۆنەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) یادی هۆزان سەفکان (جەلال ئەرجان)ی لە ٣٩مین ساڵیادی شەهیدبوونیدا کردەوە. کۆمیتەی کەلتور و هۆنەری پەکەکە بەبیری هێنایەوە کە ١٦ی نیسان ساڵیادی شەهیدبوونی هۆزان سەفکانە و وتی، " لە شۆڕشی ئازادی کوردستاندا هەڤاڵ هۆزان سەفکان، یەکێک لە هەڤاڵە پێشەنگەکانمان بوو کە لە هەموو ساتێکدا لە هەموو گۆڕەپانێک، ئەرکی مێژوویی خۆی جێبەجێ کرد. هەڤاڵێکی بوێر، بەرهەمدار بوو کە لە سەرەتادا جێگەی خۆی لە نێو شۆڕشدا گرتەوە. رووبەرووی هەموو سەختیەکان بووەوە. هیچ کاتێک لە دۆخێکی ئاساندا ژیانی نەکرد و هەموو کاتێک بەرەو سەرکەوتن خەباتی کرد."

کۆمیتەی کەلتوری و هۆنەری پەکەکە لە بەردەوامی راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت:

"وەک هەموو بەسەرهاتێکی شۆڕشی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی، پێویستی بە خەباتی کەلتوری و هۆنەریش هەبوو کە زمانی گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە لە کۆمەڵگادا ئەنجام بدرێت و تێکۆشانی گەورەی شۆڕشی ئازادی کوردستان پیشان بدات. هەڤاڵ هۆزان سەفکان بە کەسایەتی شۆڕشگێری و هۆنەری خۆی لە بارودۆخی مێژووییدا رایگەیاند کە پێویستە لە شۆڕشی ئازادی کوردستاندا خەباتی هۆنەری و کەلتوری ئەنجام بدرێت. بە کەسایەتی شۆڕشگێر و هۆنەری خۆی لە ریزی پێشەوە بوو. هەڤاڵ سەفکان کە زیاتر لە رووی وێنەسازی سەرکەوتوو بوو، لەسەر بناغەی پێویستی شۆڕشمان خاوەن هەڵوێستی بوو کە لە هەموو گۆڕەپان و لایەنەکانی کەلتور و هۆنەرەوە خاوەنداری کرد، لە رێکخستنکردنی ئەم شۆڕشەدا بەرپرسیاری گرتە سەر شانی و لە هەموو گۆڕەپانەکان بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ کرد.

لەم رووەوە میراسێکی مێژوویی و گەورەی جێهێشت. ئەو خەباتەی کە هەڤاڵ سەفکان دەستی پێکردبووە رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت و پێشدەکەوێت و گەش دەبێت و لە چوار پارچەی کوردستان و لە زۆر دەڤەری جیهان بۆ خەبات و بەرهەم بەرچاو گۆڕاوە. ئئەم هەڵوێستە ژین و گیانی بە شۆڕشی ئازادی کوردستان بەخشی.

هەڵوێستی هونەرمەندی بۆ مانیفیستۆی ژیان گۆڕی

ئەم دۆخە بە وێژەی شۆڕشگیری بۆ زمان و گێڕانەوەی راستی گۆڕا. لە داواکاری کە لە زمانەکانەوە بۆ دڵ دەڕوات بووەتە ناوی سەرهەڵدان و راپەڕین. هەندێک جار بەرخۆدانی ئەو کەسانەی لەدژی فاشیزم و کۆڵۆنالیزم کە لە زیندانەکان بەرخۆدان دەکەن، هەندێک جاریش بە هەڵپەڕکێی گەریلاکان کە لە شەڕی چیاکاندا لەدژی زوڵم رادەپەڕن و هەندێک جاریش بە ئیرادەی هەمیشەیی دایکەکانمان بە جۆش و خڕۆشی گەورە کە ڕۆڵەکانیان بە گیان و دڵەوە بەشداریان لە ریزەکانی ئێمەدا کردووە هۆنەرەکەی گەورەتر دەکرد. هەڤاڵ سەفکان لە شۆڕشی ئازادی کوردستانماندا پێشەنگایەتی خەباتی کەلتوری و هۆنەری ئێمەی کرد لەسەر بناغەی رێکخستنبوون، لە تێکۆشانی ئەمڕۆشدا بۆ فەلسەفەی بناغەیی هۆنەر و هێڵ و دیاردەی ژیان گۆڕاوە.

سەرکەوتنەکانی ئەکادیمیای شەهید سەفکانی بەرهەم هێنا

لەبەرئەوەی ئەم تێگەیشتنەی هونەری و هەڵوێستی هونەرمەند بە یەک کەسەوە سنوردا نییە، هەڤاڵ سەفکان بووە سمبوڵی پێشەنگی فەلسەفە و تێگەیشتنی هۆنەریمان و هەڵوێستی هۆنەرمەندی. باشترین وڵام بۆ ئەمەش، کۆمەڵایەتیبوونی ئەم فەلسەفەیە و تێگەیشتنی هۆنەری و هەڵوێستی هونەەرمەندە لە خەباتی پەروەردی ئەکادیمیدا. بۆیەش وەک وڵامدانەوەی بۆ هەڤاڵ هۆزان سەفکان ئەکادیمیای شەهید سسەفکان لە شاخ بەرهەم هێنرا. ئەکادیمیای شەهید سەفکان؛ یەکەمین ئەکادیمیای رۆشنبیری و هونەری ئێمەیە بە مەبەستی بەدیهێنانی ئامانج و هەڵوێستی ژیانی هەڤاڵ هۆزان سەفکان لەسەر لوتکەی چیاکان. ئەو شوێنانەی کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەسەڵاتە کۆلۆنیالیستەکان بە ئاسانی پێی ناگەن و کە هەڤاڵ هۆزان سەفکان لە ١٦ی نیسانی ١٩٨٥ گەیشتە پلەی شەهیدبوون. لە رێگەی ئەکادیمیای شەهید سەفکان، ئاوازەکانی ئاوازی چیا، فیلمەکانی سنە – چیا، شانۆی چیاوە هەڵوێستی تێکۆشان و تێکۆشانی هونەری شەهید هۆزان سەفکان زیندوو مایەوە.

تێگەیشتن و هەڵوێست و تێکۆشانی هونەری شۆڕشگێڕانە عەلی دۆغان یڵدرم و دەلیل دۆغانەکان، لە ڕێگەی هەڤاڵ هۆزان سەفکان، هۆزان مزگین، عەلی تەمەل، عبەدولمەلیک شێخبەکر، چیا، هۆزان سەرحەد، خەلیل داغ، دەلیلا، ئارگەش، هۆگر، هێڤی شانۆگەر، یەکتا هەرەکۆل، داغستان و دەیان شەهیدی دیکە رەنگیدایەوە و بە هەوڵی پیرۆزی شەهیدەکانمان ئەزموونی ٥٠ ساڵەی خەباتیان رۆشنایی خستە سەر ٥٠ ساڵی داهاتوو.

بە بەهێزی بەردەوامی بە رێچکەکەی دەدەین

لە ساڵێ ٢٠٢٣دا کە لە تێکۆشانی هەبوون و نەبووندا ساڵێکی گرنگە، بە تێکۆشانی کەلتوری و هۆنەری شۆڕشگێری کە لە هۆزان سەفکانەکانمان وەرگرتووە، بە هەوڵدان و رەنجێکی زۆرەوە ، بە گیان و سەرمان و جۆش و خڕۆشی شۆڕشگێری، لە ٣٩مین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵمان هۆزان سەفکاندا و بەو تێکۆشانەی کە دەوری ئێمەی کردووە، بە بەهێزی بەردەوامی بە رێچکەکەی دەدەین."

ف.ق