کۆمیتەی پەکەکە-پاژک لە دژی گوشار و کردەوە نایاساییەکانی ناو زیندانەکان بانگەوازی راگەیاند

کۆمیتەی پەکەکە-پاژک ئاماژەی بە ئەشکەنجە لە دژی زیندانیان لە زیندانی پاتنۆس کرد و رایگەیاند، ئەگەر ناڕەزایەتی جەماوەری نەیاتە ئاراوە، لەسەر دەەستی حزبوڵکۆنترا ئەو کردەوانە بە کۆمەڵگادا بڵاودەکرێتەوە، هەربۆیە لە دژی ئەو کردەوانەدا داوای هەستیاربوونی کرد.

کۆمیتەی پەکەکە- پاژک لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەشکەنجە لە دژی زیندانیان لە زیندانی پاتنۆس دەربڕی. کۆمیتەکە رایگەیاند، "ئێمە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت لە زیندانەکان لە دژی هاوڕێیانی ژنمان ئەنجام دەدرێن، لە کەسایەتی ژنی ئازاددا وەک هێرشێک لە دژی رێبەرمان و هێڵی کۆمەڵگای ئازاد هەڵدەسەنگێنین. دەبێت هەموو کەس لە بەرامبەر کردەوەکان لە زیندانی پاتنۆس کە بەرامبەر هاوڕێیانی ژمنان ئەنجام دەدرێن خاوەن هەڵوێست بن".

راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی پەکەکە-پاژک بەم جۆرەیە:

"زیندان لە تاقیگەی سیستمی حکومڕانە. لەبەر ئەوە یەکەم گۆڕەپانە کە دەیانەوێت سیاسەتی شەڕی تایبەتی خۆیانی تێدا بەڕێوەببەن. هەوڵ دەدەن ئەو سیاسەتانەی کە دەخوازرێت لە تاقیگەدا تاقیبکرێنەوە، بە گوێرەی ئاستی سەرکەوتنیان لەگەڵ کۆمەڵگادا بیگونجێنن. گەورەترین ترسی دوژمن لە بەرامبەر زیندانەکان پێکهاتەی رێکخراوە.

دەیانەوێت پێکهاتەی رێکخستنکراومان لەبەریەک هەڵبوەشێننەوە

 فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەیەوێت بە پرش و بڵاوکردنەوەی بە پێکهاتەی رێکخستنکراومان لە زیندانەکان و لە رێگەی بێ رێکخستنکردنمانەوە بگاتە ئەنجام. بە رێگەی شەڕی تایبەت، ئامانجیانە بەرخۆدانی هاوڕێیانمان تێکبشکێنن، ئەوان لە تێکۆشان داببڕێنن و بیانخەنە دۆخی پەشیمانبوونەوەوە. دوژمن کە دەبینێت دیاردەیەک کە بەرخۆدان دەخۆڵقێنێت رێکخستنبوونی مرۆڤەکانە، بۆیە دەیەوێت بە لەناوبردن و نەهێشتنی پێکهاتەی ڕێکخستنکراومان لە زیندانەکاندا و بە لاوازکردنی هاوڕێیانمان بگاتە ئەنجام.

دوژمن، کە ناتوانێت لەم بابەتەدا سەربکەوێت، هەوڵدەدات یەک بە یەک هەڤاڵانمان بکاتە ئامانج. زۆرێک لە هاوڕێیانی ژنمان هەرچەندە سزاکانیان کۆتایی هاتووە، بەڵام بە سەپاندن و سزای نوێ هەوڵی پەشیمانکردنیان دەدەن و دەیانەوێت بە کردەوەی توندوتیژانە و شێوازی نوێ لە زیندانەکاندا بگەنە ئەنجام. لەم قۆناغەدا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت حزبولکۆنترا لە دژی ئێمە وەک بکوژێک بەکاربهێنن.

ئەگەر کاردانەوەی جەماوەری سازنەکرێت، بە کۆمەڵگادا بڵاودەبێتەوە

لە ساڵانی ٩٠دا دەوڵەت بە دەستی ڕێکخراوی حزبوڵکۆنترا زۆرێک لە گەلەکەمانی بە ئەشکەنجەی دڕندانە کوشت. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، بەمەبەستی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەو شێوازەی ئەشکەنجەی دڕندانەی ساڵانی ١٩٩٠، لە زیندانی پاتنۆس لەلایەن پاسەوانانی بکوژەوە، ئەشکەنجەی دڕندانەی لە دژی هەڤاڵانمان نازلی بارشەر، میزگین کایتبەی و لالە ئابیشەر ئەنجامداوە. ئێمە سیاسەتە شەڕی تایبەت لە دژی هەڤاڵانی ژنمان لە زیندانەکاندا، لە کەسایەتی ژنی ئازاددا، وەک هێرش لە دژی ڕێبەرایەتیمان و هێڵی کۆمەڵگەی ئازاد هەڵدەسەنگێنین. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک لەدژی ئەو کردەوانەی کە لە زیندانی پاتنۆس دژی هاوڕێ ژنەکانمان ئەنجام دەدرێن هەڵوێستی جددییان هەبێت. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە سەرەتا ویستی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت لەسەر هەڤاڵانی ژنمان تاقیبکاتەوە. ئەگەر ناڕەزایەتییەکی جددی جەماوەری لەدژی ئەو کردەوانە دروست نەبێت، ئەوا هەوڵ دەدات ئەمجارە هەمان سیاسەتی شەڕی تایبەت لەدژی کۆمەڵگا بەکاربێنێت و دۆخێک دەخوڵقێت کە ناتوانرێت بەری پێبگیرێت.ڕێبەراێەتیمان دەڵێت، "ژنی ئازادکراو کۆمەڵگەیەکی ئازادکراوە". بۆیە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە هەموو شوێنێک ژن دەکاتە ئامانج.هەر بۆیە هێزە هەژموونگەراکان هێرش دەکەنە سەر ڕێبەرایەتیمان.

لە دژی فشار و پێشێلکارییە یاساییەکان لە زیندانەکاندا داوا دەکرێت هەستیار بن

 ڕێبەرایەتیمان دەڵێت 'لەبەر ئەوەی ژیانی مرۆڤ تەنها کاتێک کە ئازاد بێت مانادارە، لە هەر شوێنێک بێت ژیانی بێ ئازادی هەمیشە زیندانێکی تاریکە'. هەر کەسێک لەم ئاستەدا لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیەوە لە دیاردەی زیندان و ئازادی بڕوانێت، چ لە زیندان چ لە دەرەوە، شەڕی تایبەتی دوژمن کاریگەری لەسەر دانانێت. بۆیە داوا لە گەلەکەمان و کەسوکاری زیندانیان دەکەین هەستیار بن بەرامبەر بە گوشار و پێشێلکارییە یاساییەکان لە سەر هاوڕێیانمان لە زیندانەکان، بە تایبەتی لە دژی رێبەرایەتیمان هەستیار بن".

هـ . ب