کۆمیتەی پشتگیری لە خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە باوەر بۆتان کە لە شۆڕشی ئازادی کوردستاندا چەندین ساڵ گەریلایەتی کرد و لەم دواییانەدا لەنێو خەباتی تەڤ – چاندا جێی خۆی گرت، بەهۆی نەخۆشیەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو.
راگەیەنراوی کۆمیتەی پشتیوانی لە خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە بەم شێوەیەیە: "شێوازی پێکهێنانی پەکەکە، مرۆڤێکی تەواو بنیات دەنێت، پڕە لە ڕۆح و هەست و بیرکردنەوە. ئەوەندەی بتوانێت لە دژی داگیرکاری و فاشیزم بجەنگێت، بەرخۆدان دەکات و هونەر و ئەدەب و مۆسیقای شۆڕش و ژیان بە گشتی بەرهەم دەهێنرێت. مێژووی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان مێژووی گەیشتن بەو جۆرە کەسایەتیانەیە. هاوڕێمان باوەر بۆتان (ئەحمەد تاهیر یەشیل) یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە لە بە شەڕ و ژیان و هونەرەکەی بۆ تێکۆشانی ئازادیی کوردستان تێکۆشانێکی زۆری کردووە. هاوڕێ باوەر بۆتان کە لە کاری کلتوریدا بەشدار بوو، لە ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ئەنجامی نەخۆشیدا شەهید بوو. شەهیدبوونی هەڤاڵ باوەر بۆتان بۆ پارتەکەمان و نیشتمانپەروەران و هەڤاڵانمان زەرەرێکی گەورەیە. ئێمە لە کەسایەتی هەڤاڵ باوەردا بە ڕێز و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە و بەڵێنمان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان لە کوردستانێکی ئازاد دووبارە دەکەینەوە.
هاوڕێ باوەر بۆتان لە ساڵی ١٩٧٥ لە سێرت چاوی بە ژیان دەکاتەوە. لە ناوچەی گابارەکان، لەگەڵ کلتوری ڕەسەنی بۆتان گەشە دەکات. لە بەرزایی چیاکانی گابار و هەرەکۆلدا ڕۆحی خۆی ڕازاندەوە و جوانییەکانیانی لە خۆیدا تۆمار کرد. لە تەمەنی منداڵیدا بە جوانی بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ و واقیعی دوژمن و گەورەیی تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی ناسی. ڕۆحی فەرماندە عەگید کاریگەری لەسەر هەموو ساتێکی ژیانی دانا. هاوڕێ باوەر، کە لەم چوارچێوەیەدا گەورە دەبێت، کاتێک دەگاتە تەمەنی گەنجێتی، لەسەر رێگەی عەگیدان دەست بە تێکۆشان دەکات. لە ساڵی ١٩٩٠ لە تەمەنێکی زۆر کەمدا بە ورە و ئیرادەیەکی زۆرەوە بەشداری ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بوو. دوای ماوەیەک لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە دەستگیرکرا.
پڕۆسەی زیندان ئەو ڕۆحە خۆڕاگرە لاواز ناکات کە لە دڵی هاوڕێ باوەردا قوڵبۆتەوە. بەپێچەوانەشەوە ئەم پرۆسەیە دەرفەتی پێدەدات کە بۆ فێربوونی ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و واقیعی کوردستان و جینۆسایدی دوژمن قوڵ ببێتەوە. ئلە رووی فیکریدا پیشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینی. ڕۆحی خۆی بە هەستی نیشتمانپەروەریی ڕاستەقینە و دۆستایەتی قووڵ و میلیتانی بەهێزەوە دەپارێزێت. بە هەموو شێوەیەک دیلبوونی خۆی بۆ پێشکەوتن بەکاردەهێنێت و تووڕەیی لە دوژمن لە دڵێدا گەورەتر دەبێت. زیندانەکە بە ناوچەیەکی پەروەردەیی دەزانێت و خۆی بە پێوەرەکانی میلیتانی ئاپۆیی پەروەردە دەکات. کاتێک زیندان بەجێدەهێڵێت، ڕوودەکاتە چیا سەرکێشەکان. چەندین ساڵە وەک دەروێشێک بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە بە سەرکەوتوویی گەریلایی لە ناوچەکانی وەک بۆتان و زاپ و خنێرێ و گارێ و زاگرۆس بە گشتی ئەنجام داوە. وەک گەریلایەک بۆ ئازادیی کوردستان بە چەکەکەی لە دژی داگیرکاری پەرە بە ئەدەب و هونەر دەدات. لە دژی کۆمەڵکوژی و داگیرکاری لەسەر بنەمای پرەنسیپەکانی بەرخۆدانی ئاپۆیی هەموو کارێک دەکات.
ئەزموونی هاوڕێ باوەر پڕە لە سەرکەوتنێکی زۆر. تەرکیزەکەی لەسەر هونەر ڕێگە دەدات لە هەموو شوێنێک بەرهەمی هەبێت. لە مۆسیقاوە تا ئەدەبیات و سینەما بەرهەمهێنێکی بەهێز دەخوڵقێنێت. ئەو قەناعەتی بەوە هەبوو کە مرۆڤ لە ڕێگەی هونەرەوە دەتوانێت هەنگاوی گەورە لە شۆڕشدا دروست بکات. لەسەر بنەمای خەسڵەتی هونەری داهێنەرانە و مۆدێرنە ئەو پێی وابوو کە بە پێشکەوتنی هونەری شۆڕش پەکەکە سەردەمێکی نوێ دەست پێ دەکات و شۆڕشی جیهانی بەڕێوەدەبات. هەڤاڵ باوەر لەسەر بنەمای نوێبوونەوە بەردەوامی بە تێکۆشاندا. هەمیشە هەڵوێستێکی بەهێزی بەرامبەر بە کەسایەتیی دواکەوتوو هەبووە. وەک ئەوەی لە پراکتیکدا ئازا بوو، بوێرییەکی زۆری هەبوو لە پەرە پێدانی بیرۆکە نوێکاندا. بە درێژایی کات ئەو لە پێشبڕکێدا بوو، بۆیە کات بە هێواشی بۆ هەواڵ باوەڕ تێدەپەڕی. هاوڕێ باوەر تاکۆتایی پشتی بەڕاستی ڕێبەر ئاپۆ بەست. هەمیشە رۆحی گەنجێتی خۆی پاراست و بە پەرۆشییەکی زۆرەوە لە هەموو کارێکدا بەشداری کرد.
پێشکەوتنی ئەدەب و هونەری شۆڕش لێبوردەیی بنەڕەتی خۆی دەرببڕیت لەبەر ئەوە، کاتێک داواکرا، بە ئارەزوویەکی زۆرەوە کاری دەکرد. ماوەیەکی زۆرەکاری لەلیژنەی ئەدەبیات کردووە. بووە خوێندکارێکی سەرکەوتووی قوتابخانەی ئەدەبی شیلان باقی. لەم ڕووەشەوە بە زۆرێک لە کارەکانییەوە بەشدارییەکی گەورەی لەگەشەپێدانی ئەدەب و هونەری شۆڕشدا کردووە. ڕۆمان، سەرکێشی، هونەر، نوسینی زۆری هەیە . هەروەها لە نووسینی "ڕۆمانی پەکەکە" دا کاری کردووە. کتێبی دووەمی " ڕووناکی هیوای ئاپۆ" بە گرنگییەکی زۆرەوە نووسراوە. هەروەها هەوڵێکی زۆری دا بۆ پێشکەشکردنی بەرهەمی دیکە لە داهاتوودا. بەئامادەکردنی چەندین کاری تر لەگەشەپێدانی ئەدەب و هونەری شۆڕشدا خەباتی کرد. نمونەیەکی دیکە لە نوسینەکانی ' زاپ لە کاتی خۆرهەڵاتندا' و ' گوڵێک بە دایکم بدەن' بوو. جگەلەوەش هەوڵ و کۆششی هەبوو لەگەشەپێدانی سینەمای کوردی. لەم دواییانەدا سیناریۆی زنجیرە فیلمێکی ئامادە دەکرد و کاری بەرهەمهێنانی ژمارەیەک بەرهەمیشی کردووە.
هاوڕێ باوەر بۆتان بۆ چارەسەری پزیکشی لە رۆژئاوا دەمایەوە. چەندین پڕۆژەی هەبوو بۆ گەشەپێدانی هونەری و ئەدەبیاتی شۆڕشی کوردستان. سەرەڕای ئەو نەخۆشییە هەمیشە هەوڵی داوە پارادایمی ڕێبەی ئاپۆ کە شۆڕشی مرۆڤی ئازادە بە پێشەنگایەتیی پەکەکە بناسێت. ئێمە زۆر پەروشین بە شەهیدبوونی هاوڕێ باوەر بۆتان، لەبەرئەوەی ئەوەی هیوایەکی گەورەی داهاتووی وڵاتەکەمان بوو. ئێمە خەممان دەگۆڕین بپ هەستی سەرکەوتن لە تێکۆشانی ئازادیدا و بەم باوەڕیەوە دەژین. لەسەر ئەم بنەمایە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان و خانەوادەی بەهاداری هاوڕێ باوەر و ئەو لایەنانە دەکەین کە کار بۆ پەرەپێدانی ئەدەب و هونەری شۆڕش دەکەن. بێگومان خەونی شەهیدەکانمان بە جێ دێنین و شۆڕش بە دیاری پێشکەش بە هەموو شەهیدە نەمرەککان و مرۆڤایەتی دەکەین."
ف.ق