کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە یادی شەهیدانی ٢ی شوباتی کردەوە

کۆمیتەی یەکگرتن لەگەڵ خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە رایگەیاند، لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا سوپای داگیرکەری تورک هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا و لە هێرشەکەدا گەریلاکان رێناس، مەزلۆم، زەردەشت و عەگید شەهید بوون.

کۆمیتەی یەکگرتن لەگەڵ خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە رایگەیاند، لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و لە هێرشەکەدا رێناس ئایدن (عومەر ئایدن)، زەردەشت کوردوان (ئیسماعیل کایا)، عەگید راپەرین (مەندوح یاردمجی)، مەزلۆم عەفرین (محەمەد عەبدۆ عەبدولمەنال حسێن عەبدۆ) شەهید بوون. کۆمیتەکە یادی شەهیدانی کردەوە.

راگەیەنراوی کۆمیتەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:

"شەهیدان بۆ گەل بەشەرەفترین واتای ژیانن. بیرەوەری و بەسەرهاتی ئەو شتانەن کە روویانداوە و داهاتوو دروست دەکەن. بە یادکردنەوەیان لە ئێستادا دەژین و رێزیان لە ئێستادا دەژی و لەبارەی داهاتووش ئەوینێکی ئازادی و هاواری راپەرینن. بۆ ئەوان رابردوو نییە. ئەوان پردی نێوان رابردوو، ئێستا و داهاتوون. ئەوان دڵی ژیردەستەکان، زمانی هەژاران و وەک بناغەیەی ئێش و راپەرینی گەلن کە بەبیردەهێنرێتەوە. ئەوان واتای کۆمەڵگای نوێ دروست دەکەن و دەلالەت لە ئەخلاقێکی گەورە و ئازادی دەکەن. لەبەرئەوەش ئەوان هیچ کاتێک لەبەردەم زاڵمان سەریان دانەنەواند و لای ئەوان هەڵخەڵەتاندن نییە.

شەهیدانمان بە ڕۆح و دڵی خۆیان ، بەڵگەی شەرەفی ئەم جۆگرافیانەن. ئەوان هۆکاری گەلبوون و رۆحی هزری گشتین. ئەوان رێچکەی ژیان و بەڵێنی ئامانجی ئێمەن.

ئێمە دەزانین تاکە بەهای گەلان لە مێژوودا تا ئیستا، تێکۆشانی ئەوان بۆ رێگای ئەخلاق و پۆلیتیکبوونە و باجی ئەوان بۆ ئازادیە. تێکۆشانی ئەخلاقی و پۆلیتیک بە ئەندازەی تێکۆشانی گەلێکە لە هەمانکاتدا دەبێتە قۆناغێکی خۆخوڵقاندنیش. لەم رووەوە هەر باجێک کە دەدرێت بۆ سیستمی حەقیقەت کە کۆمەڵگای ئێمە رێگای ئازادی هەڵبژاردووە، جیهانێک لە واتایە. لەبەرئەوەش یاستی حەقیقەتی کۆمەڵایەتی ئاستی ئازادی ئەو پیشان دەدات، هەموو چینە سەردەستەکان بەهای ئەم کۆەمەڵگایە دەکەنە ئامانج. ئێمەش دەزانین کە رزگاری گەلێکی ژێردەستە بە بەدەستهێنانی حەقیقەتی ئازادیخوازی دەتوانێت مسۆگەر ببێت. بۆ ئەوەش لە ژیانی ژیانەوەی گەلی کورددا، هەموو شەهیدبوونێک خۆشەویستیەکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی و لەدژی زوڵمیش تۆڕەیی و راپەرین دروست دەکات. ئەم ئاگرەی بەرخۆدان هیچ کاتێک ناکوژێتەوە.

شەهیدە بەرخۆدێرەکانمان کە هیچ کاتێک لەبیرناچنەوە، رێناس ئایدن، زەردەشت کوردوان، مەزڵۆم عەفرین و عەگید راپەرین، میراسێکی بەهێزی گەلی ئێمەن و بۆ هەڤاڵانیان بەجێ ماون و لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون.

رێناس ئایدن (عومەر ئایدن)

 

کۆمیتەی یەکگرتن لەگەڵ خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لەگەڵ ئەوەی باسی لە تێکۆشان و هۆکاری بەشداریکردنی ئەم ٤ شەهیدە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان و ریزەکانی گەریلا کرد هەروەها وتی: " تێکۆشانی ئازادی کوردستان و هێزە پێشەنگەکەی پەکەکە، لە ناو زیاتر لە ٤٠ ساڵدا لەدژی سیستمی قڕکردن شەڕێکی فراوانی بەڕێوەبرد و گەلێک کە لە راستیەکەی دوورخرابووەوە و لە بەهاکانی نامۆکرابوو، راستیەکی خوڵقاند و سەرلەنوێ ژیاندەوە و خستیە سەر رێگای ئازادی. ئەم راستیە بەهایەکە کە باجێکی قوڕس ، بە رەنجی شەهیدان خوڵقاوە. هەر ساتێکی شەهیدانمان تاکە هێزە کە پارتەکەمان و گەلەکەمانی گەیاندووەتە ژیانێکی نوێ. بە راستی نەمری، بە ئاستی ژیانکردنی شەهیدان خۆیان، لە ناو تەڤگەر و گەلەکەماندا کە روودەدات، لە سەرەتا تا کۆتایی شەهیدانی ئێمەن، ئامانج، حەسرەت، ژیانی ئەوانە. لەگەڵ فشار و زۆردەستی کە ئێمە لەسەر رێگەی ئازادی دەهێڵێتەوە، هاورێکانمان لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی فاشیست بە بەرخۆدان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. ئەو شتەی وادەکات رۆژانە رۆح و مۆڵانمان هەبێت، لەسەر پێ دەمانهێلێتەوە و ئیرادەی رۆژانەمان بەهێز دەکات. حەقیقەتی ئاپۆیی و رەنجی شەهیدانمانە.

زەردەشت کوردوان (ئیسماعیل کایا)

لەم رێگەی شۆڕشدا کە بە رۆحی شەهیدان بەرێوەدەچێت، هاورێکانمان رێناس ئایدن، زەردەشت کوردوان، مەزلۆم عەفرین و عەگید راپەرین لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک رێگەی چارەسەری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان پیشانداوە. ئێمە بەڵێن دەدەین بە دروشمی رۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتی و کوردستانی ئازاد بە جۆش و مۆڕالیکی گەورەوە کارەکانی خۆمان بۆ بەردەوامیدان بە شۆرش بە‌هێز بکەین و ببینە شایەنی شەهیدەکانمان. ئێمە بەڵێن دەدەین هەنگاوی 'کوردستانی ئازاد و رێبەرتی ئازاد' سەربکەوێنین. لەسەر ئەم بناغەیە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەموو گەلەکەمان و خانەوادەی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەین.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: رێناس ئایدن

ناو پاشناو: عومەر ئایدن

شوێنی لەدایکبوون: داغیەلی / سێرت

دایک و باوک: ئەمینە و ئەحمەد

کات و شوێنی لەدایکبوون: ٢ی شوباتی ٢٠٢١ /هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

نازناو: زەردەشت کوردوان

ناو پاشناو: ئیسماعیل کایا

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: سوڵتان و ئەحمەد

*

کات و شوێنی لەدایکبوون: ٢ی شوباتی ٢٠٢١ /هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

نازناو: عەگید راپەرین

ناو پاشناو: مەمدوح یاردمجی

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

دایک و باوک: فاتیمە و موستەفا

کات و شوێنی لەدایکبوون: ٢ی شوباتی ٢٠٢١ /هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

نازناو: مەزلۆم عەفرین

ناو پاشناو: محەمەد عەبدۆ عەبدولمەنال حسێن عەبدۆ

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

دایک و باوک: نازێ – مەنال حسێن عەبدۆ

کات و شوێنی لەدایکبوون: ٢ی شوباتی ٢٠٢١ /هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

ف.ق