ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای تەڤگەری ئازادی شاری سلێمانی، کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان بەشداری تەڤگەری ئازادی، ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، گەنجانی وڵاتپارێز، هەندێک لە چالاکوانانی ڕۆژئاوا و کوردستان، چالاکیەکی مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیەند، چالاکییەکە بەشێک دەبێت لە زنجیرە چالاکییەکانی دیکەی تایبەت بە ١٥ شوبات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا نەورۆز فازیڵ، ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان وتی: ئەمە بەشێکە لە زنجیرە چالاکی ١٥ی شوبات و پەیوەندیدارە بەو گەلەکۆمەکێ نێودەوڵەتییەی بەرامبەر بە ڕێبەرەکەمان کراوە، کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە، بانگەواز لە گەل و هەموو لایەنە سیاسیەکان دەکەین کە پشگیری لە ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بکەن، ئەو گۆشەگیریەی کە لەسەرییەتی ڕەتبکەبەنەوە.
نەورۆز فازیڵ وتیشی: ماوەی٢٣مانگی ڕابردوودا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان توندکراوەتەوە و ڕێگەنادرێت کەس بیبینێت و سەردانی بکات، سیاسەتێکی توند لەسەر ڕێبەری گەلی کورد پەیڕەو دەکرێت، ئێمە بەم چالاکییە پشگیری ڕەوای خۆمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دووپات دەکەینەوە، پەیامی ئێمە لە باشووری کوردستانەوە بۆ هەموو هاوڵاتییەکی وڵاتپارێز و هەموو ئەوانەیە بڕوایان بە ئازادیی گەلی کورد و ڕبێبەر ئۆجالان هەیە.
ف.ق